مامۆستايەكى زانكۆى كۆيە بەشدارى خولێك دەكات لە وڵاتى ئەڵمانيا
News #07, Issue 21, Sep 2016 | Núcey #07, Jhimarey 21, Mangí 9 Sallí 2016 | نوچەی 7، ژمارەى 21 مانگی 9 ساڵی 2016
لە چوارچێوەى ياداشتنامەى لێكگەيشتنى نێوان زانكۆى كۆيە و زانكۆى فرايبێرگى ئەڵمانى، مامۆستايەكى زانكۆى كۆيە بە مەبەستى بەشداريكردنى لە خولێك دەچێتە وڵاتى ئەڵمانيا.
بەگوێرەى فەرمانى زانكۆيى و لەسەر بنەماى ياداشتى نێوان هەردوو زانكۆ بەڕێز پ.د.باسم محمد سەرۆكى بەشى ئەندازيارى دروستكردنى بۆ ماوەى شەش ڕۆژ لە وڵاتى ئەڵمانيا دەمێنێتەوە بە مەبەستى بەشداريكردنى لە خولێك.
گشت تێچووى بەشداريكردن و مانەوەى خولەكە لە لايەن زانكۆى فرايبێرگەوە دابينكراوە لە چوارچێوەى پرۆژەى رێكخراوى دادى ئەڵمانى.