وۆركشۆپێك لەبارەى شێوازەكانى تۆماركردن بەڕێوەچوو
News #14, Issue 37, Jan 2018| Núcey #14, Jhimarey 37, Mangí 1 Sallí 2018 | نوچەی 14،ژمارەى 37 مانگی 1 ساڵی 2018
رۆژى يەك شەممە ٢٠١٩/١/٢٠ لە هۆڵى سمينارى فەكەڵتى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتيەكان، لە لايەن بەشى ئينگليزى فەكەڵتى ناوبراو، وۆركشۆپێك ئەنجامدرا بە ناونيشانى Styles of Documentation.
لە وۆركشۆپەكەدا كە ژمارەيەك مامۆستاى فەكەڵتى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتيەكان ئامادەى بوون، سێ سمينار پێشكەشكران لە لايەن هەريەك لە بەڕێزان:
پ.ى.د.سەڵاح محمد ساڵح
د.ئيلهام محمد قادر
د.سەفين عارف.
دواى سمينارەكان، ئامادەبووانەوە، پرسيار و سەرنجەكانيان خستەڕوو و گفتوگۆى لەبارەوە كرا.