خوێندكارانى بەشى بايۆلۆجى چالاكيەكى ژينگەييان ئەنجامدا

News #13, Issue 25, Jan 2017 | Núcey #13, Jhimarey 25, Mangí 1 Sallí 2017 | نوچەی 13، ژمارەى 25 مانگی 1 ساڵی 2017

بە مەبەستى پاككردنەوەى فاكەڵتى زانست و تەندروستى، خوێندكارانى بەشى بايۆلۆجيى زانكۆمان هەڵمەتێكى ژينگەييان ئەنجامدا و فەكەڵتيەكەيان پاككردەوە.

گروپى بايۆفەلسەفە كە پێكهاتووە لە خوێندكارانى هەرچوار قۆناغى بەشى بايۆلۆجى بە يارمەتى سەرۆكى بەشەكە و ڕاگرى فەكەڵتييەكە رۆژى يەكشەممە ٢٠١٧/١/١٨ كاتژمێر ١٠ى بەيانى هەڵمەتەكە بەڕێوەچوو.

لەو چالاكيەدا خوێندكارانى بەشەكە چالاكانە بەشداريان كرد و گۆرەپان و چواردەورى فەكەڵتى زانستيان پاككردەوە.