وۆركشۆپێك لەبارەى كورد و دەسەڵاتى ناوەند – پەيوەنديە مێژوويەكان ئەنجامدرا
News #06, Issue 49, Jan 2019 | Núcey #06, Jhimarey 49, Mangí 01 Sallí 2019 | نوچەی 06، ژمارەى 49 مانگی 01 ساڵی 2019
بەشى مێژووى فەكەڵتى پەروەردەى زانكۆمان، وۆركشۆپێكى لەسەر ئاستى زانكۆ ئەنحامدا دەربارەى خوێندنەوەى پەيوەنديەكانى كورد لەگەڵ دەسەڵاتە جۆراوجۆرەكان بە درێژايى مێژوو.
رۆژى چوارشەممە ڕێكەوتى٢٠١٩/١/٢٣ بەشى مێژووى فاكەلتى پەروەردە وۆركشۆپێكي لەسەر ئاستى زانكۆ لە هۆڵى سەرۆكاييەتى زانكۆى كۆيە ئەنجامدا.
بە ئامادەبوونى بەڕێزان ياريدەدەرانى سەرۆكى زانكۆ و ڕاگرى فاكەلتى پەروەردە و ژمارەيەكى زۆر لە مامۆستايانى زانكۆى كۆيە و مامۆستايانى زانكۆى راپەڕين و خوێندكارانى بەشى مێژوو، وۆركشۆپەكە دەستى پێكرد.
بەرێز : پ.ى.د هيوا حميد شريف مامۆستاى بەشى مێژوو دەڵێ "ئێمە وەكو ستافى بەشى مێژووى زانكۆى كۆيە لە پڕۆگرامى ساڵانەى چالاكييەكانماندا چەندين سيمينار و وۆركشۆپمان داناوە، سەڕەراى بۆنەكانيش چاڵاكيمان هەيە كە ئامانجمان زياتر برەودانە بە بوارى ئەكاديمى و بەرەو پێش چوونى زانست و خزمەت كردنى وەڵاتى خۆمان سەڕەراى بەرزكردنەوەى ئاستى ئەكاديمى خوێندكارەكانمان وە پێدانى پێشنيار بە لايەنى پەيوەنديدار بۆ چارەسەركردنى گرفتەكان "
سەبارەت بە هەلبژاردنى ئەم بابەتە د.هيوا وتى " هەميشە هەوڵى هەلبژاردنى بابەتێك دەدەين كە لە مێژوو بايەخى خۆى هەبێت وە هەم لە ئێستا وجودى هەبێت بۆ ئەوەى بتوانين بەلايەنى مێژوويى بيبەستينەوە و سوودى هەبێت ،ناونيشانى ئەم وۆركشۆپە پەيوەندى كورد بە گشتى و كوردستانى باشور بە تايبەتى لەگەل دەسەڵاتى ناوەند وە زۆربەى توێژينەوەكانمانيش لەسەر كوردستانى باشوور بوون هەر لە مێژووى كۆن تا ئێستا ، بێگومان كۆمەلێك پرسيار هەبوون كە دەبوو وەڵام بدرێنەوە بۆيە ئەم ناونيشانەمان هەلبژاردووە بۆ وەرگرتنى هەندێ لە وەڵامەكان، بۆ ئەوەى روونيكەينەوە بۆچى هەميشە پەيوەندى كورد لەگەل دەسەلاتى ناوەند دا پڕ بووە لە ئالۆزى و كێشمە كێشم بۆ چارەسەر نەكراوە ، لە ڕێگەى ئەم وۆركشۆپە توانيمان بەشێك لە پرسيارەكان وەلام بدينەوە .
ئامانجێكى تر‌ى گرنگمان ئەوەيە كە پرسە سياسيەكان بە ئەكاديميانە بكەين بۆ ئەوەى بتوانين رێگە چارەسەرى گونجاو بۆ كێشە و گرفتەكان بدۆزينەوە ،بەلام ئەوە جێى نيگەرانى ئێمە بوو هيچ بەرپرسێكى سياسى ئامادەنەبوو لە وۆركشۆپەكە."
ئەم بابەتە گرنگيەكى زۆرى هەيە
د.يادگار عبداللە پسپۆرى بوارى نەوت و مامۆستاى بەشى جوگرافيايە لە فاكەلتى پەروەردە دەڵێت "ئەم بابەت گرنگيەكى زۆرى هەيە دەبێت ئێمەى كورد هەلوێستەى لەسەر بكەين و توێژينەوەى لەسەر ئەنجام بدەين بۆ ئەوەى بتوانين سوودى لێ وەرگرين، بێگومان ئەوەى سەرنجمدا لەم وۆركشۆپە و زياتر لام روون بووە كە ميللەتى كورد هەميشە بۆ خۆى بۆتە مەينەتى و يەكترى شكێن بووە، لە بەرامبەر دەسەلاتى ناوەند پەرتەوازە بوون خاوەنى يەك هەلوێست نەبوونە"
هەروەها دەشڵێت " گرنگى زياتر ئەوەيە كە لە ناوەندێكى ئەكاديمى باس لە پرسەكان دەكرێت چونكە توێژەران دەتوانن پەنچە لەسەر خاڵە لاوازەكان دابنێن و رێگە چارەى سەركەوتوو بۆ لايەنى پەيوەندى دار پێشنار بكرێت بۆ چارەسەركردنى ئالۆزييەكانى نێوان كورد و دەسەلاتى ناوەند لە پێناو بە دەستهێنانى مافى گەلى كورد."
مەستان پيشرەو صابر خوێندكارى قوناغى سێى بەشى مێژووى زانكۆى كۆيە يەكێك بوو لە ئامادەبووانى وۆركشۆپەكە، مەستان دەڵێت " ئەمڕۆ لەم وۆركشۆپە بە ئەكاديميانە باس لە پرسە سياسيەكان كرا وە بايەخێكى گرنگى هەبوو بۆ ئێمەى خوێندكار جونكە ئەم جۆرە چالاكيانە زياتر هانمان دەدات بۆ هەولدانى زياتر و ئەنجامدانى توێژينەوە لە سەر پرسە گرنگەكان بە تايبەتى پرسە سياسيەكان كە دەبێت زانكۆكان ببنە لايەنێكى گرنگى ئەم بابەتانە ، سوپاسى توێژەرەكانش دەكەم كە پەنچەيان خستە سەر چەندين پرسى گرنگ وە پێشنيارى زۆر باشيان باس كرد بۆ ئەوەى كاربەدەستانى هەرێم سوودى لێ ببينن بۆ دابين كردنى مافەكانى گەلى كورد."
بەشى مێژوو
به‌شی مێژوو وه‌کو به‌شێک له به‌شه‌کانی فاکه‌ڵتی په‌روه‌رده له‌زانکۆی کۆیه له ساڵی 2001 کرایه‌وه. له‌م کاته‌وه تا ساڵی 2015 نۆ گروپ له‌خوێندکاران بڕوانامه‌ی بهکالیۆرۆسیان به‌ده‌ست هێناوه و ده‌رچووی ئه‌م به‌شه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی مێژوو به‌شێکه له ناسنامه و ڕابردووی هه‌ر گروپێك، بەشى مێژوو زۆر به وردی ته‌واوی به‌ش و لایه‌نه‌کانی مێژوو ده‌خوێنێت بۆ ئه‌وه‌ی خوێندکاران ببن به توێژه‌ری به‌توانا و ڕه‌خنه‌گر. تێڕوانینی به‌شی مێژوو بریتیه له دووباره لێكۆڵینه‌وه له مێژوو به‌شێوه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌گرانه و دوور له‌بنه‌مای هه‌ر گروپ و ئایدیۆلۆژیایه‌ک. له‌ڕوانگه‌ی خوێندنی میژووه‌وه، له‌م به‌شه‌دا خوێندکاران هه‌موو چه‌رخه‌کانی مێژوو به ناوخۆ و جیهانیه‌وه ده‌خوێنن. ئه‌مه‌ش مێژووی چه‌رخه‌کانی کۆن، ناوه‌ڕاست، نوێ و هاوچه‌رخ له‌خۆ ده‌گرێت. وه‌ک به‌شێک له بڕوانامه‌كه‌یان، له‌ماوه‌ی چوارساڵی خوێندنی بهکالۆريۆسیاندا، چه‌ند یه‌که‌یه‌کی په‌روه‌رده‌یی و ده‌رونیان فێرده‌كرێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، له کۆتا ساڵی خوێندنیاندا، خوێندکاران ده‌چن بۆ خوێندنگا ناوخۆییه‌کان بۆ ئه‌نجامدانی ڕاهێنان وه‌ك مامۆستا.
وه‌ک به‌شێک له‌پڕۆگرامی خوێندنى به‌شی مێژوو ، خوێندنی ماسته‌ر و دکتۆراش هه‌یه. ده‌رچوان له خوێندنی باڵادا چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان لێده‌کرێت ببن به توێژه‌ر له داهاتودا و ڕاهێنانیان پێده‌کرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له بواری مێژوویی و بواره‌کانی په‌یوه‌ست به مێژووه‌وه ئه‌مه سه‌ره‌ڕای پیشه‌ی داهاتویان وه‌ک مامۆستای یاریده‌ده‌ر یاخود وانه‌بێژ له زانکۆکانمان له کوردستاندا. بۆ زانيارى زياتر لێرە كليك بكە.
ئامادەكردنى: نێچيرڤان خێرەدين
وێنەكان : كامەران ئەبوبەكر