وەفدێكى زانكۆى كۆيە بەشداريان كرد لە كۆنفرانسى گەشەپێدانى زانكۆى ڕاپەرين

News #06, Issue 15, March 2016 | Núcey #06, Jhimarey 15, Mangí 3 Sallí 2016 | نوچەی 6، ژمارەى 15 مانگی 3 ساڵی 2016

لە يادى يوبيلى زيوينى ڕاپەرين، ڕۆژانى ٦ – ٧ / ٣ / ٢٠١٦ زانكۆى ڕاپەرين كۆنفرانسێكى زانستى ڕێكخست بە ناونيشانى ( گەشەپێدانی ڕاپەڕین و خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ ڕەهەندەکانی ) وەفدێكى زانكۆى كۆيەش بەشداربوون لە ڕۆژى يەكەمى كۆنفرانسەكە.

وەفدەكەى زانكۆى كۆيە پێك هاتبوون لە بەڕێزان پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ و پ.ى.د. حەيدەر لەشكرى جێگرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا (بە وەكالەت) و پ.ى.د.سەعيد ساڵح حەمەدەمين جێگرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێڕى و دارايى، لە رۆژى يەكەمى كۆنفرانسەكەدا بەشداربوون و بەڕێز سەرۆكى زانكۆ بە نوێنەرايەتى بەڕێز وەزيرى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى وتارێكى پێشكەش كرد.

بەڕێز سەرۆكى زانكۆى كۆيە لە كۆنفرانسەكەدا وتى " من باشم لەبيرە كە دوازدە ساڵ لەمەوبەر كە هاتين بۆ ڕانيە بە مەبەستى كردنەوەى كۆليژێك يان چەند كۆليژێكى زانكۆى كۆيە لەم شارە، بەرپرسانى حزبى و حكومى و خەڵكى دڵسۆزى ئەم شارە چەند بە شەوق و تاسەوە بە پير ئەنجامدانى ئەم كارەوە هاتن و چەندە هاوكارى سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيەيان كرد. ئەمرۆ بە سەرفرازى دەبينم كە زانكۆكە لە گەشەكردن و هەڵكشان و چوونە پێشەوەيە، وە پيرۆزبايى بەستنى ئەم كۆنفرانسەتان لێ دەكەم و هيوادارم توێژينەوەكان لە ئاستێكى باڵادابن و لە جێ بە جێ كردنى ئەنجامەكانيان سوودى زۆر بە ناوچەكە و ژينگەى بيتوێن و پشدەر بگەيەنێت."

وتيشى " ساڵانێكە زانكۆكانى ئێمە كارى سەرەكيان بۆتە بەخشينى بڕوانامەى بەكالۆريۆس و وەرگرتنى ژمارەيەكى زۆر لە خوێندكار كە زۆربەى ساڵ لە سەرووى توانستى زانكۆكان بووە، ئەمەش كێشە و گرفتى زۆرى بۆ دروست كردووين، واتە وەكو پێويست زانكۆكان نەپرژاونەتە سەر ئەنجامدانى توێژينەوەى زانستى (كە كارى گرنگى زانكۆكانە – وە ناوى وەزارەتيشمان وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى يە). بۆيە دەبێ لەمەو دوا زانكۆكان گرنگى زياتر بە توێژينەوەى زانستى بدەن." بۆ خوێندنەوەى تەواوى وتارەكە كليك لێرە بكە.

پاشان دانيشتنى يەكەمى كۆنفرانس بەرێوەچوو و يەكەم بابەت پێشكەش كرا بە ناونيشانى (مانگرتنەكانى ساڵى ١٩٩١ وەك شێوەخەباتى مەدەنى دەرئەنجامى ڕاپەرين) ئەم بابەتە لە لايەن بەرێز پ.ى.د. حەيدەر لەشكرى بەڕێوەبرا.

كۆنفرانسەكە ڕۆژانى ٦ – ٧ / ٣ / ٢٠١٦ بەڕێوەدەچێت و تێيدا ١٨ توێژينەوەى زانستى تايبەت بە دەڤەرى بيتوێن و پشدەر پێشكەش دەكرێت. بۆ زانيارى زياتر لێرە كليك بكە.

زانكۆى ڕاپەرين

پاش کردنه‌وه‌ی (زانكۆی كۆیە) لە ساڵی ٢٠٠٣ (کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەكان) وەك پێویستییەكی بابەتی لە شاری رانیە كرایەوە، كە (٣) سێ بەشی لەخۆدەگرت: (مێژوو، جوگرافیاو زمانی عەرەبی)، دواتر هەمان ساڵ (كۆلێژی زمان) لە شاری قەڵادزێ كرایەوە، و به‌شی (زمانی عەرەبی)ی (كۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەكان)یشی خرایەسەر.

هەروەك له‌ ساڵی ٢٠٠٥ شدا (بەشی فەلسەفە) لە (کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەكان) كرایەوە. لە ساڵی ٢٠٠٨يشدا (کۆلێژی پەرستاری) لە رانیە کرایه‌وه‌، كە ئه‌ویش سەر بە (زانكۆی كۆیە) بوو. پاشان لە ساڵی ٢٠٠٩دا بەشی (زمانی ئینگلیزی) لە (كۆلێژی زمان) كرایەوە. هەمان ساڵ و له‌ رانیه‌ (كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت) كرایەوە، كە بەشەكانی (كوردی، عەرەبی، كۆمپیوتەرو ماتماتیك)ی لەخۆدەگرت.

زیادبونی به‌ش و کۆلێژه‌کانیش له‌ ناوچه‌که‌دا، رێخۆشكەر بوون بۆ كردنەوەی زانكۆیەكی سەربەخۆ لە دەڤەری راپەڕین (بیتوێن و پشدەر) بۆ زانيارى زياتر كليك لێرە بكە.