كۆڕى شعرى
News #08 Issue 02, February 2015 | نوچەی 08، ژمارەی 2، مانگی 2 ساڵی 2015 | Núcey #08, Jhimarey 02, Mangí 2 Sallí 2015
كۆڕێكى شعرى بۆ ئەكرەم خامۆش سازكرا
نوێنەرايەتى گشتى خوێندكارانى زانكۆ كۆرێكى شعر خوێندنەوەى بۆ شاعير و مامۆستاى زانكۆ دكتۆر ئەكرەم خامۆش سازكرد. بەئامادەبوونى بەرێز دكتۆر وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە و ياريدەدەرانى سەرۆكى زانكۆ و ڕاگر و مامۆستا و فەرمانبەران و رۆشنبيران و ئەديبانى شارى كۆيە و ژمارەيەكى زۆرى خوێندكارانى زانكۆ رۆژى دووشەممە ٢٣/٢/٢٠١٥ كاژێر ١٢:١٥خولەكى نيوەرۆ لەلايەن نوێنەرايەتى گشتى خوێندكارانى كوردستان كۆرێكى شعر خوێندنەوە بۆ شاعير و مامۆستاى زانكۆ بەرێز دكتۆر ئەكرەم خامۆش بەرێوەچوو. سەرەتاى كۆڕەكە وتارى نوێنەرايەتى خوێندكاران خوێندرايەوە، لەوتارەكەدا جەخت لەسەر ئەوە كرايەوە كە بەردەوام چالاكى جۆراو جۆر بۆ خوێندكاران ئەنجام دەدەن. دواتريش ڕوناكبير ڕەهبەر سەيد برايم پارچە پاخشانێكى خوێندەوە كە بە تايبەت بۆ ئەكرەم خامۆشى نووسى بوو.
كۆرەكەى دكتۆر ئەكرەم خامۆش پانۆراماى هۆنراوەى چامەى كارەساتەكانى قەدەر و چارەنوسى كورد لەژێرناونيشانى "شەهيدستانى نيشتمانى كورد" بوو و شاعير چەند پارچە شعر و قەسيدەيەكى لەژێرناونيشانى كۆرەكە پێشكەش ئامادەبووان كرد.
بەرێز دكتۆر وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە بە هاوڕێيەتى د. سەعيد ساڵح ڕاگرى فاكەڵتى پەروەردە بە مەبەستى لە نزيكەوە ئاگاداربوون لە جوڵانەوە ئەكاديميەكانى زانكۆ, بەشدارى لە گفتوگۆى ماستەرنامەى دوو خوێندكاردا كرد. رۆژى پێنجشەممە 19/ ٢/ ٢٠١٥ لە هۆڵى مامۆستا تاهير بەكر لە فاكەڵتى پەروەردە بەشدارى لە گفتوگۆى نامەى ماستەرى خوێندكار (جلال سلێمان خورشيد ) كرد. كە ناونيشانى نامەى ماستەرەكەى سەبارەت بە (آراء ملا محمد الجلي المشهور ب (ملاى گەورە) حول قضايا المرأة –دراسة فقهية ) بوو. ئەم بەرێزانە لە ليژنەى گفتوگۆى نامەكەدا بەشداربوون : پ.د.جمال فقێ رسول، م.د.محمد شاكر محمد صاڵح، م.د.فاضل محمود قادر، پ.د.جواد فقێ على.
هەروەها ڕۆژى شەممە ٢١/ ٢/ ٢٠١٥ لە هۆڵى مامۆستا تاهير بەكر لە فاكەڵتى پەروەردە بەشدارى لە گفتوگۆى نامەى ماستەرى خوێندكار (سۆران سلام طاهر ) كرد كە ناونيشانى نامەى ماستەرەكەى سەبارەت بە (Image schemas English and Kurdish idioms) بوو لە زمانى ئينگليزى , وە ئەم بەرێزانە لە ليژنەى گفتوگۆى نامەكەدابوون : پ.ى.د.هيمداد عبدالقادر محمد، پ.ى.د.هۆشەنگ فاروق جواد، د.صلاح محمد صاڵح، پ.ى.د.أياد حميد محمود