دیداری خوێندنگاى بنەرەتى برادۆستى ئەهلى
News #01, Issue 04, April 2015 | Núcey #01, Jhimarey 04, Mangí 4 Sallí 2015 | نوچەی 1، ژمارەی 4، مانگی 4 ساڵی 2015
خوێندنگاى بنەرەتى برادۆستى ئەهلى سەردانى سەرۆكى زانكۆى كۆيەيان كرد
بە مەبەستى ئاشنابوون بە زانكۆى كۆيە و وەرگرتنى زانيارى و شارەزابوون لە بەش و يەكەكانى ناو كەمپى زانكۆ و پيرۆزباييكردن بە بۆنەى دەستبەكاربوونى بەرێز د.وەلى مەحمود حەمەد وەك سەرۆكى زانكۆى كۆيە رۆژى پێنج شەممە ٢/ ٤/ ٢٠١٥ كاتژمێر ١٠ى پێش نيوەرۆ مامۆستايان و خوێندكارانى خوێندنگاى بنەرەتى برادۆستى ئەهلى سەردانى زانكۆى كۆيەيان كرد, لەلايەن بەرێز سەرۆكى زانكۆوە وێڕاى بەخێرهاتن و خۆشحاڵى پێشاندان بەهاتنيان, پوختەى كارەكانى خۆى لەماوەى دەست بەكاربوونى باسكرد و پلان و بەرنامەكانى لە زانكۆ بۆ خوێندكاران شيكردەوە. لە كۆتاييشدا هيواى بۆ خواستن لە خوێندندا سەركەوتوو بن و ببنە رۆڵەى زانكۆى كۆيە.
پاشان خوێندكاران سەردانى كتێبخانەى ناوەندى و فاكەڵتى و بەشەكانى زانكۆيان كرد.
(گەڕانەوە بۆ لاپەڕەى سەرەكى Press Room و زانينى هەواڵى زياترى زانكۆى كۆيە)