مامۆستايەكى زانكۆمان، توێژينەوەى لە گۆڤارى ئيمپاكت فاكتۆر بڵاوكردەوە

News #05 , Issue 53 , May 2019 | Núcey #05 , Jhimarey 53, Mangí 05 Sallí 2019 | نوچەی 05، ژمارەى 53 - مانگی 05 ساڵی 2019

مامۆستايەكى بەشى جوگرافيا لە فەكەڵتى پەروەردەى زانكۆمان، توێژينەوەيەكى لە گۆڤارى ئيمپاكت فاكتۆر بڵاوكردەوە.

بەڕێز زانا فتاح على، مامۆستاى بەشى جوگرافيا لە فەكەڵتى پەروەردەى زانكۆمان، بەهاوبەشى، توێژينەوەيەكى بە ناونيشانى (دیاریکردنی گونجاوترین ناوچە (شوێن) بۆ بۆ کۆکردنەوەی بەرهەمی ئاوی باران لە پارێزگای دهۆک) بڵاوكردەوە لە گۆڤارى Water كە گۆڤارێكى ئەكاديمى سويسريە و ئيمپاكت فاكتۆرى (2,069)ە.

بە گوێرەى بەدواداچوونەكان، بڵاوكردنەوەى توێژينەوە لە گۆڤارى ئيمپاكت فاكتۆر، بۆ يەكەمجارە بڵاودەكرێتەوە لە لايەن مامۆستايانى فەكەڵتى پەروەردەى زانكۆمان.

بۆ خوێندنەوەى پوختەى توێژينەوەكە لە پێگەى فەرمى گۆڤارەكە، لێرە كليك بكە.

لە خوارەوە، تەواوى توێژينەوەكە دانراوە و پسپۆران و ئەوانەى گرنگى بەم بوارە دەدەن دەتوانن بيخوێننەوە.