وۆركشۆپێك لەبارەى بەكارخستن بەڕێوەچوو

News #25, Issue 50 , Jan 2019 | Núcey #25, Jhimarey 50, Mangí 01 Sallí 2019 | نوچەی 25، ژمارەى 50 - مانگی 02 ساڵی 2019

بەشى كارگێڕى و ژمێريارى لە فەكەڵتى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتيەكان، بەهاوكارى كۆمپانياى ئاسياسێڵ وۆركشۆپێكى ڕێكخست بۆ خوێندكارانى بەشەكە و زانكۆمان سەبارەت بە بەكارخستن و بەخشينى بەرچاوو ڕوونى دەربارەى چەند لايەنێكى دۆزينەوەى كار.

ڕۆژى چوارشەممە ٢٠١٩/٢/١٣ لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆ و بە ئامادەبوونى مامۆستايانى بەشەكە و ژمارەيەكى زۆرى خوێندكار، وۆركشۆپەكە دەستى پێكرد.

بابەتەكان پێشكەشكران لە لايەن بەڕێز شێركۆ عەبدولرەحمان بەڕێوەبەرى سەرچاوە مرۆييەكانى كۆمپانياى ئاسياسێڵ.

بابەتەكان پەيوەنديداربوون بە: چۆنيەتى نووسينى پوختەى ژياننامە، چۆنيەتى نووسين و دارشتنى ئيمەيڵ، چاوپێكەوتن و گەڕان بەدواى كاردا.