بەڕێوەبەرايەتى وەرزشى سێ خولى تۆپى پێى كردەوە
News #16, Issue 28, Apr 2017 | Núcey #16, Jhimarey 28, Mangí 4 Sallí 2017 | نوچەی16، ژمارەى 28 مانگی 4 ساڵی 2017
بە مەبەستى پەرەپێدانى توانا وەرزشى و جەستەييەكانى خوێندكاران، فەرمانبەران و مامۆستايان بەڕێوەبەرايەتى وەرزشى زانكۆمان سێ خولى تۆپى پێى كردەوە.
بەڕێز م.ى.تەحسين سلێمان قادر بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرايەتى وەرزشى زانكۆمان بە نووچەنامەى وت " بە گوێرەى پلانى بەشەكەمان لەماوەى ئەمساڵدا سێ خولى جياوازمان بۆ هەريەكە لە خوێندكاران و فەرمانبەران و مامۆستايانى زانكۆمان كردەوە"
هەروەها وتى " كردنەوەى ئەم خولانە بە ئامانجى پەرەپێدانى توانا وەرزشى و جەستەييەكانى بەشداربووان بوە، وێراى گەشەپێدانى كلتورى وەرزشى لە زانكۆماندا كە ساڵانە ئەو خولانە ئەنجام دەدرێن ئەمەش بە ئامانجى بونيادنانى ژێرخانێكى پتەوى وەرزشيە لە زانكۆماندا"
بەڕێز م.تەحسين ئاماژەى بەوەدا ژمارەى بەشداربوانى تيپەكان زياتر دووسەد بەشداربووە و بەشێوەيەكى چالاكانە بەگوێرەى كاتەكانى دياريكراو خولەكە لە ياريگاى تارتانى زانكۆ بەڕێوەدەچێت.
ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ
وێنەكە : كاردۆ محەمەد