شاندێکی زانکۆی کۆیە سەردانی سەرۆک کۆماری عێراقی کرد

News #01 , Issue 53 , May 2019 | Núcey #01 , Jhimarey 53, Mangí 05 Sallí 2019 | نوچەی 01، ژمارەى 53 - مانگی 05 ساڵی 2019

ڕۆژی سێ شەممە، ڕێکەوتی ٢٠١٩/٥/٧ کاتژمێر 11:30 ی پێش نیوەڕۆ، شاندی زانکۆی کۆیە، لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە لایەن بەڕێز د.برهم صالح سەرۆک کۆمار و دکتۆر سەرباغ صالح خانمی یەکەمی عێراق و هەریەک لە د.علی کریم و د.علی الشکری ڕاوێژکارەکانیەوە پێشوازیان لێ کران.

شاندەکە بە سەرۆکایەتی پڕۆفیسۆر د.ولی محمود و یاوەری ئەندامانی ئەنجومەن و پەیوەندیەکانی زانکۆوە بوو کە پەیامی پیرۆزبایی و سوپاس و پێزانینی خۆیان گەیاندە سەرۆک کۆمار بۆ ئەو پشتیوانی و هاوکاریانەی کە لە ڕابردوودا بۆ زانکۆی کۆیەی هەبووە و لە داهاتووشدا سەرۆک صالح بەڵێنی بەردەوامی پێ داین.

لە بەشێکی دیدارەکەدا بەڕێز د.قصي السهیل وەزیری خوێندنی باڵای عێراقی ئامادە بوو، و بەڵێنی دا بە پێی توانا هاوکار و پاڵپشتی پێداویستیەکانی زانکۆی کۆیە بێت. لە باسی زانکۆدا سەرۆک کۆمار خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ چالاکیە نێوخۆیی و نێودەوڵەتیەکانی زانکۆ و فەرموویان کە پێناسەی ڕۆشنبیری هی شاری کۆیەیە و دەبێ دەستی پێوە بگرن.

هەروەها به گرنگییەوە باسی ئەو دیدارە زانستیەی کرد كه له 28 بۆ 30 مانگی چواری 2019 به هاوبەشی له نێوان زانكوى كۆيه و زانكۆى بهغدا ئه نجامدراوەو پێشنیازی بەردەوامی ئەم جۆره لە چالاكیە ئەكاديمیانەی کرد بۆ چارەسەری کێشەکانی عێراق به شێوەی توێژینەوەو و گفتوگۆی ئەکادیمی نەرم.

لە کۆتایی دیدارەکەدا زانکۆمان بەرهەمە زانستی و وێژەییە چاپکراوەکانی زانکۆ و لۆگۆی زانکۆی کۆیەی وەک دیاری بەخشی بە بەڕێز سەرۆک کۆمار و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست لە پۆستە نوێکەیدا.