(3) له رۆژی جیهانی شهكره دا، کۆمەڵێک خوێندکاری سكوڵی پزیشکی زانکۆی کۆیە چالاکیەکی تایبهتيان ئهنجامدا
In The International Day of Diabetes, a group of medical students of Koya University performed a special activity.
On Sunday, 14/11/2021, more than 20 students from medical school in out university launched the World Diabetes Day Project, For this reason, they tested diabetes, blood pressure, heart beat rate, oxygen rate, high measurements, weight, comparison, determination of excess weight, distribution of pamphlets, and giving instructions on diabetes for students of Koya University. And that's by taking into account all health instructions and self-protection procedures.
ئەمرۆ یەکشەممە ڕێکەوتی 14/ 11/ 2021 زیاتر لە 20 خوێندکاری سکوڵی پزیشکی زانکۆمان هەڵسان بە ئەنجامدانی پڕۆژەی جیهانی ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی شەکرە، بۆ ئەمەش هەڵسان بە پشکنینی شەکرە و پەستانی خوێن و ڕێژەی لێدانی دڵ و ڕێژەی ئۆکسجین و پێوانی باڵا و کێش و بەراوردکردنی و دیاریکردنی کێشی زیادە و دابەشکردنی نامیلکە و پێدانی ڕێنمایی لەبارەی نەخۆشی شەکرە بۆ خوێندکارانی زانکۆی کۆیە، ئەویش بە ڕەچاوکردنی تەواوی ڕێنماییە تەندروستیەکان و ڕێکارە خۆپارێزیەکان.