(13) لێژنەیەک لە "دیوانی وەزارەت" سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد

ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی ١٨/ ٢/ ٢٠٢٠ لێژنەیەک لە "دیوانی وەزارەت"ـەوە سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد، بە مەبەستی «بە سیستەمکردنی هاتوو و دەرچوو بە شێوەی ئۆنڵاین و ئەلیکترۆنی لەنێو تەواوی کەرتەکانی زانکۆمان» و سەردانی پ.د. وەلی مەحمود حەمەد (سەرۆکی زانکۆ)ی کرد.

بە ئامادەبوونی پ.ی.د. ڕۆستەم سەلام (ی. سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی)، م. نیاز سەڵاح (بەڕیوەبەری "ئای.تی"ی زانکۆ) و فەرمانبەرانی هاتوو و دەرچووی زانکۆمان سیمینارێکی پێشکەش کرد، هەروەها لێژنەکە چۆنیەتیی بەکارهێنانی سیستەمەکەی بۆ ئامادەبووان ڕوون کردەوە. ئامانج لەم سیمینارە ئەوە بوو، تێچووی کەم، خێراییی گەیاندن و گەڕانی خێرا بۆ دۆزینەوە لە کاری هاتوو و دەرچوودا هەبێت بە بەراورد لەگەڵ پێشوو.

ئا: عەبدوڵڵا عەبدال

وێنە: دڵشاد کاکەڕەش