Issue 74 (4) ئامێرێکی Augmented Reality Sandbox لە فاکەڵتی ئەندازیاری دروستکرا An Augmented Reality Sandbox Built at Koya University, Faculty of Engineering
Mr. Balen Zrar, an assistant lecturer from g (DGEN), builds an augmented reality sandbox at the Faculty of Engineering.
Balen Zrar said “This tool is used to project 3D topographic maps and live contour lines. The rool consists of a lidless square-shaped box filled with white sand. When a topographic shape is made on the sand, a camera that is fix over the sandbox takes 3D images of the sand surface and a computer connected to the machine analyzes the date from the camera and then a projector displays the analyzed date in form of images on the surface of the sand. When the surface of the sand is changed, the images on the sand also change in real time. The tool can create live contour lines as well as realistic simulated water. Mr Balen added that “the tool can be used a teaching tool for the following purposes”:
1- Road Construction: The tool can create DEMs taken form 3D images projected on sand surface of the sandbox that can later be added to AutoCAD CIVIL 3D program to create 3D topographic maps similar to those on the sand surface. By using such DEM data, students are able to create 3D topographic maps and design roads that they have drawn on the sand surface.
2- The tool can create contour lines according to the shapes of the sand in the sandbox. This feature tremendously helps teachers in illustrating contour lines and their various topographic shapes. Thus, this tool can be used in teaching Geology, Surveying and Landscape Architecture.
3- Realistic simulated water can be created by this tool. This feature can be used to design engineering structures such as dams and bell-mouth spillways used to retain water. Using this tool, one can create a 3D miniature overflowing dam model.
Mr. Balen Zrar ended his remarks by expressing his thanks to those who had helped me built the tool. He especially thanked Mr. Haval Abdulkareem and Mr. Kewan Sleman from the Faculty Engineering IT Unit, the dean of the Faculty of Engineering and the head of the Department of Geotechnical Engineering as well as Mr. Rozhgar from Salahaddin University’ s Geomatics Engineering Department.
مامۆستا بهڵێن زرار مامۆستا له بهشی ئهندازیاری جیۆتهكنیك ئامێرێكی Augmented Reality Sandbox لهفاكهڵتی ئهندازیاری دروست كرد,
مامۆستا بهڵێن زرار دهڵێت"ئەم ئامێرە بەكاردەهێنرێت بۆ بەرجەستەكردنى شێوەى تۆپۆگرافى سێ دوورى و دروستكردنى هێڵى كەنتورى زيندوو. ئامێرەكە پێكدێت لە باولێكى سەركراوە كە پڕكراوە لە لمێكى ڕەنگ سپى و وورد، كاتێك شێوەى تۆپۆگرافى جياواز بە هۆى لمەكەوە دروست دەكرێت، كامێرايەك كە لەسەر لمەكە جێگيركراوە هەڵدەستێت بە گرتنى وێنەيەكى سێ دوورى ڕووى لمەكە و كۆمپيوتەرێك كە بە ئامێرەكەوە بەستراوە هەڵدەستێت بە شيكاركردنى داتاكانى كامێراكە، بە بەكارهێنانى داتاشۆيەك ئەنجامە شيكاركراوەكە بە شێوەى وێنە دەخرێتە سەر ڕووى لمەكە، لەكاتى گۆڕينى ڕووى سەرەوەى لمەكە بە شێوەيەكى زيندزوو وێنەى سەر لمەكە دەگۆڕێت. ئامێرەكە دەتوانێ هێڵى كەنتورى زيندوو دروست بكات لەگەڵ دروستكردنى وێنەيەكى جوڵاوى ئاو بە شێوەيەكى ڕاستەقينە" مامۆستا بهڵێن دهڵێت ئەم ئامێرە بەكاردێت وەك ياريدەدەرى مامۆستا لەم وانانەى خوارەوە":
١- وانەى ڕێگاوبان: ئەم ئامێرە دەتوانى فايلێكى پڕ لە داتاى جۆرى DEM دروست بكات، ئەم فايلە كە بەرهەمى شێوەى سێ دوورى لمەكەيە دەتوانرێت بخرێتە ناو پڕۆگرامى AutoCAD Civil 3D بە مەبەستى دروستكردنى شێوەى تۆپۆگرافى سێ دوورى كە هاوشێوەيە لەگەڵ ڕووى لمەكە كە دەتوانرێت لە ڕێگاى ئەم جۆرە فايلەوە خوێندكار كار لەسەر شێوەيەكى تۆپۆگرافى سێ دوورى بكات بۆ دروستكردنى ڕێگاوبان كە خۆى لە ڕێگاى لمەكەوە دروستى كردووە.
٢- ئەو ئامێرە دەتوانێت هێڵى كەنتورى دروست بكات بە پێى شێوەى لمى ناو بۆكسەكە، ئەم تايبەتمەنديیە يارمەتيەكى زۆرى مامۆستا دەدات بۆ ڕوونكردنەوە و گەياندنى بابەتى هێڵە كەنتوريەكان و شێوازى هێڵەكان بۆ شێوەى تۆپۆگرافيە جياوازەكان، ئەم تايبەتمەنديیەى ئامێرەكە دەتوانرێت سوودى لێوەربگيرێت بۆ وانەكانى ڕووپێوى و جيۆلۆجى و لاندسكەيپى تەلارسازى.
٣- ئەم ئامێرە دەتوانێت وێنەيەكى جوڵاوى ئاو دروست بكات، ئەم تايبەتمەنديە بەكاردێت بۆ دروستكردن و بەرجەستەكردنى پێكهاتە ئەندازياریيەكانى كە بۆ ڕاگرتنى ئاو بەكاردێن وەك بەنداو و سەرڕێژى بەنداوەكان، دەتوانرێت مۆدێلێكى بچووكراوەى سێ دوورى بەنداوێكى پێدروست بكرێت كە كاتێك پڕ دەبێت چۆن ئاو لە سەر ڕێژەكەيەوە دێتە خوارەوە.
لە كۆتاييدا مامۆستا بهڵێن زرار دهڵێت سوپاس و پێزانينم بۆ هەموو ئەو كەس و لايەنانەى كە يارمەتيدەربوون لە تەواو كردنى ئەم ئامێرە، بە تايبەت م. هەڤاڵ عبدالکریم و ئەندازیار. كێوان سلێمان لە يەكەى ئاى تى فاكەڵتى ئەندازيارى، هەروەها ڕاگرايەتى فاكەڵتى ئەندازيارى و سەرۆكايەتى بەشى ئەندازيارى جيۆتەكنيك و م. ڕۆژگار لە بەشى جيۆماتيكى زانكۆى سەڵاحەدين كە هاوكار بوون لە تەواو كردنى ئەم ئامێرە.