دوومامۆستاى زانکۆی کۆیە نوێنەرایەتى كۆمەڵەى نێودەوڵەتى پاڵا لە عێراق لە ئەستۆ دەگرن
News #06, Issue 52 , Apr 2019 | Núcey #06, Jhimarey 52, Mangí 04 Sallí 2019 | نوچەی 06، ژمارەى 52 - مانگی 04 ساڵی 2019
Two KoU staffs have been appointedPALA ambassadors in Iraq
PALA is an abbreviation for the Poetics and Linguistics Association. It is an international academic association which exists to promote the research, teaching and learning in the study of linguistic style and the language of Literature. The main activities of PALA are the publication of the journal Language and Literature, and an annual conference. PALA was founded in 1980 by a group of scholars who were interested in the language of literature, and who did not feel that the forums that were available to them at the time were adequate for productive academic analysis and discussions. PALA is run by a committee which is elected by the membership. An Annual General Meeting is held each year at the annual conference, and is the ultimate decision-making body of the association. More information about PALA can be found on the following link https://www.pala.ac.uk/
PALA has its own journal Language and Literature which is a peer-reviewed, international, academic journal covering the latest developments in stylistic analysis, the linguistic analysis of literature and related areas. Topics covered include: literary and non-literary stylistics, the connection between stylistics, critical theory, linguistics and literary criticism, and their applications in teaching to native and non-native speaking students. Language and Literature is published by Sage, more information to be found in the following links https://uk.sagepub.com/en-gb/mst/home and https://journals.sagepub.com/home/lala
As for the ambassadors, Me and Mr. Daban Qasim have been appointed as PALA ambassadors in Iraq. The aim of the PALA Ambassadors is to encourage communication and interaction between PALA members on a local and/or regional level. There are many ways in which Ambassadors can facilitate the development of local PALA networks, from simply serving as a first contact point for news and events of PALA interest within a particular region, to organizing small-scale events (symposia, conferences, or social get-togethers). More about PALA ambassadors can be found in this link https://www.pala.ac.uk/ambassadors.html
Koya University and teaching staff can benefit from organizing events that related to areas of PALA interests such as symposia, conferences, seminars and workshops. Moreover, teaching staff can publish their works in PALA Journal of Language and Literature with impact factor 0.318 (2015) https://www.pala.ac.uk/langlit.html
Our future plan is to promote the culture of PALA to our students and teaching staff through holding introductory lectures and seminars about PALA and its legacy. We can also host a small-scale symposium or even a conference that relate to PALA topics.
I would like to add that me and Mr Daban Qasim are participating in the annual conference PALA 2019 at Liverpool 10-14 July. More about this conference is provided in the following link https://www.liverpool.ac.uk/english/our-events/pala2019/
دوو مامۆستای زانكۆى كۆیە نوێنەرایەتی كۆمەڵەیەكى نێودەوڵەتى بە ناوى كۆمەڵەى پاڵا كە تایبەتە بە هاندانى لێكۆڵینەوە، فێربوون و گوتنەوەی بابەتە زمانەوانی و ستایلی زمانی ئەدەبی لە ئەستۆ دەگرن.
بەڕێز د.یاسر عبد الجومەیلى، مامۆستایی بەشى زمانی ئینگلیزی لە زانكۆمان و بەڕێز دابان قاسم خوێندكارى ماستەر و فەرمانبەرى میلاكى زانكۆى كۆیە سەڕەرایی بە ئەندام بوونیان لەو كۆمەڵەیە، وەک نوێنەری ئەم کۆمەڵە ئەکادیمییە لە عێراق دەستنیشان کران.
سەبارەت بە پاڵا بەرێز د.یاسر دەڵێت "(PALA) پاڵا کورتکراوەی کۆمەڵەیی لێکۆڵینەوەیی شعر و زمانەوانییەکانە، ئەم کۆمەڵەیە کۆمەڵەیەکی نێونەتەوەییە هانی لێکۆڵینەوە، فێربوون و گوتنەوەی زمانەوانی و ستایلی زمانی ئەدەبی دەدات."
گۆڤاری زمان و ئەدەب و کۆنفڕانسی ساڵانەی پاڵا دوو چالاکی بەردەوامی پاڵان. پاڵا لە ساڵی 1980، لە لایەن چەند کەسایەتیەکی ئەکادیمی کە گرنگیان بە زمانی ئەدەب دەدا، دامەزرا، هۆکاری سەرەکی دامەزراندی پاڵا لە نەبووی سەکۆی تایبەت بەم جۆرە لێکۆڵینەوا لەم سەردەمەدا بوو. کۆمەڵەی پاڵا لە لایەن کۆمیتەیەک بەڕێوە دەچێت. ئەم کۆمیتەیە دوو ساڵ جارێک هەڵبژاردن بۆ پۆستەکانی ناو کۆمیتەکە دەکات. ساڵانە لە پەراوێزی کۆنفڕانسەکانی پاڵا کۆمیتەی پاڵاش کۆ دەبێتەوە و بڕیار لەسەر کۆمەڵێک بابەتی جۆراو جۆر دەدەن.
زانیاری زیاتر لە سەر پاڵا لەم بەستەرە بەردەستە كليك لێرە بكە.
هەروەها دەڵێت " کۆمەڵەی پاڵا گۆڤارێکی بە ناوی زمان و وێژە هەیە، ئەم گۆڤارە لە تۆمسۆن ڕۆیتەرز ئیندێکس کراوە، سیستەمی پیر ڕیڤیو بەکار دەهێنن، ئیمپاکت فاکتری گۆڤارەکە 0.186 و لە ڕێزبەندی گۆڤارە زمانەوانییەکان لە کۆی 180 گۆڤار لە ئاستی 158ە. ئەم گۆڤارە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە زمانیەوەکان، سیمانتیکس و ستایلی ئەدەب. ئەم بابەتانە: زمانەوانی، ئەدەبی، تیۆرەکانی ڕەخنە، ڕەخنەی زمانەوانی و ئەدەبی، مۆتۆدەکانی وانە گوتنەوە و بابەتی هاوشێوە لەم گۆڤارە بڵاو دەکرێنەوە. ئەم گۆڤارە لە لایەن دەزگای بڵاوکەرەوەی وڵاتی بەڕیتانیا(SAGE) بڵاو دەکرێتەوە."
بۆ زانیاری زیاتر تکایە سەردانی ئەم بەستەرە بکە، لێرە كليك بكە.
لەبارەى نوێنەرەكانى پاڵاوە دەڵێت " بۆ ناساندن، هاندان و بڵاوکردنەوەی کلتوری پاڵا، کۆمەڵەی پاڵا لە ئاستی وڵات و هەرێمەکان نوێنەری خۆی دیاری دەکات. کاری سەرەکی ئەم نوێنەرانە دروست کردنی پەیوەندی و ئاشنا کردنی ئەندامانی پاڵایە لە ئاستی ناوەخۆیی وڵاتان و لە ئاستی هەرێمی. نوێنەرەکانی پاڵا بە چەند شێوازێکی جیاواز دەتوانن ڕۆڵی باش بۆ بڵاوکردنەوەی کلتوری پاڵا، هەواڵ، ڕێکخستنی چالاکی ئەکادیمی لە ئاستی: سمپۆزیۆم، وۆرکشوپ، کۆبوونەوەی کۆمەڵایەتی و بەستنی کۆنفڕانسی ساڵانەی پاڵا ببینن. ئەمساڵ دوو مامۆستایی زانکۆی کۆیە وەک نوێنەری پالا لە ئاستی عێراق دیاری کران(د. یاسر علاوی عبد الجمیلی و م. دابان قاسم حمدامین)."
بۆ زانیاری زیاتر لە سەر نوێنەرە هەرێمیەکانی پالا تکایە سەردانی ئەم بەستەرە بکە، لێرە كليك بكە.
لەبارەى پلانیانەوە بۆ چۆنیەتى سوود وەرگرتن لەو كۆمەڵەیە، بەڕێز د.یاسر دەلێت " پلانی ئێمە (من و مامۆستا دابان) ناساندنی کلتوری پاڵایە لە نیو ئەکادیمیستانی عێراق و کوردستان. کار لەسەر ناساندنی ئەم کۆمەڵەیە و ئەو بابەتانەی کە لە لایەن ئەم کۆمەڵەیەوە پەسندە بۆ خوێندکار و ئەکدیمستەکان دەکەین. کار لە سەر ڕێکخستنی سمپۆزیەم و وۆرکشۆپ لە زانکۆیی کۆیە و زانکۆکانی کوردستان و عێراق دەکەین، زۆربەی جوڵانەوە ئەکادیمیەکان، کە پەیوەستن بەو بابەتانەی کە لە لایەن پاڵاوە گرنگی پێدەدرێت، پاڵا پاڵپشتی دارایی(بە ھاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی خانەخوێ)، ناساندن و بڵاوکردنەوەی بۆ دەکات."
د. یاسر گووتی"کۆنفڕانسی 2020 ی پاڵا لە وڵاتی فەڕەنسا و لە زانکۆی مارسیلیا ڕێکدەخرێت، هەوڵ دەدەین زۆرترین مامۆستا و ئەکادیمیستەکانی کوردستان و عێراق بەشداری بکەن. کۆنفڕانسی ساڵانەی پاڵا، بۆ ئەو خوێندکارانەی کە بەشداری دەکەن و نووسنەکانیان پێشکەش دەکەن، یارمەتی کەمکردنەوەی خەرجی خوێندکاران دەدات و بڕی 300 پاوند کە دەکاتە نزیکەی 400 دۆلارە بۆ خوێندکارانی بەشداربوو سەرف دەکات. و هەروەها کۆمەڵەی پاڵا (Newsletter) هەواڵەئیمیڵی وەرزانەی تایبەت بە خۆیان هەیە، کە گشت چالاکیە ئەکادیمیەکانی تایبەت بە بواری زمانەوانی و ئەدەب لە ئاستی جیھان لە خۆ دەگرێت و بۆ ئەندامەکانی دەنێرێت.".
د. یاسر ئاماژەی بە کۆنفڕانسی ساڵانەی ئەمساڵی پاڵا لە زانکۆی لیڤەرپول لە وڵاتی بەریتانیا لە 10 بۆ 14ی مانگی حەوت بەڕێوەدەچێت. گووتی: "ئەبستراکتی لێکۆڵینەوەیەکی من و مامۆستا دابان لە کۆنفرانسی لیڤەرپول قبوڵ کراوە و بەشداری لەم کۆنفڕانسە دەکەین."
لە کۆتایدا ناوبراو گووتی: "هیوادارین بتوانین خزمەتێکی بچووک بە زانکۆی کۆیە، زانکۆکانی کوردستان و ئەکادیمیستەکانی کوردستان و عێراق بکەین. هەر بەڕێزێک دەوێت ببێتە ئەندامی پاڵا دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن."
لەم بەستەرە زانیاری زیاتر سەبارە بە کۆنفرانسی زانستی ٢٠١٩ ی پاڵا ھەیە. لێرە كليك بكە.