نوێنەری کۆپانیای گاز پڕۆم سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد

News #03, Issue 37, Jan 2018| Núcey #03, Jhimarey 37, Mangí 1 Sallí 2018 | نوچەی 3،ژمارەى 37 مانگی 1 ساڵی 2018

ڕۆژی سێشەممە بەرواری 2018/1/23 سێرگی میخائیلۆف سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد، لە لایەن بەرێز پ.ى.د.محەمەد زەنگەنە ڕاگری فاکەڵتی ئەندازیاری پێشوازی لێکرا بە ئامادەبونی یاریدەدەری ڕاگری فاکەلتی و سەرۆک بەشی ئەندازیاری نەوت و سەرۆک بەشی ئەندازیاری کیمیاوی.

سێرگی میخائیلۆف لێپرسراوی سەرچاوە مرۆییەکانی کۆمپانیای گازپڕۆم نەفتە لە ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست کە ئۆفیسی سەرەکیان لە ئیماڕاتی عەرەبییە؛ لەم سەردانەدا باس لە شێوازی هاوکارییەکان کرا بەتایبەت لە بواری مەشق و ڕاهێنان بە خوێنکارانی بەشەکانی ئەندازیاری نەفت و کیمیاوی.

هەروەها مەشق کردن بە ستافی کۆمپانیای ناوبراو بەتایبەت ئەوانەی دەست بەکار ئەبن لە کۆمپانیا؛ هەر لەم کۆبوونەوەدا باس لە دروست کردن و تووندوو تۆڵ کردنی پەیوەندییەکان کرا لەگەڵ زانکۆکانی ڕووسیا ، بەتایبەتی لە بواری نەوت و

گاز .

ئامادەکردن و وێنە: بەندی لوقمان