بۆردى ژينگەى كوردستان دەستخۆشى لە زانكۆى كۆيە دەكات

News #10, Issue 27, Mar 2017 | Núcey #10, Jhimarey 27, Mangí 3 Sallí 2017 | نوچەی 10، ژمارەى 27 مانگی 3 ساڵی 2017

لە كۆبوونەوەى بۆردى ژينگەى كوردستان دەستخۆشى لە زانكۆى كۆيە كرا بەهۆى چالاكيەكانى لە بوارى ژينگە.

ڕۆژى چوارشەممە ٢٠١٧/٣/١٥ لە هۆڵى كۆبوونەوەكانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى، بۆردى ژينگەى كوردستان كە لە نوێنەرى زانكۆكان و وەزارەتى خوێندنى باڵا و وەزارەتى هەرێم بۆ كاروبارى ژينگە پێكهاتووە، كۆبوونەوەى ئاسايى خۆى ئەنجامدا. لەو بۆردەدا بەڕێز د.نالى جەواد سەرۆكى بەشى جوگرافيا، نوێنەرى زانكۆى كۆيەيە.

بەرێز د.نالى دەلێت " لە كۆبوونەوەكەدا ئامادەبووان ستايشى كارەكانى زانكۆى كۆيەيان كردووە كە لە ماوەى ساڵانى ڕابردوو چالاكى گرنگى لە بوارى ژينگە ئەنجامداوە لە كۆنفرانس و وێركشۆپ و چالاكيى جۆراو جۆر"

هەروەها بە گوێرەى وتەكانى د.نالى، ئەندامانى بۆردەكە بە گرنگيان زانيوە سەردانى زانكۆى كۆيە بكەن و لە ئەزموونى زانكۆى كۆيە سوود وەربگرن بۆ ئەنجامدانى چالاكى لە بوارى ژينگەدا.

نالی جەواد حەمەد ، سەرۆکی بەشی جوگرافیايە، نازناوی زانستی: مامۆستايە، پسپۆرە لە جيۆمۆرفۆلۆجیا، ٧ توێژینەوەی زانستی هەیە، هەروەها بەتوێژینەوەیەک بەشداری کردووە لە کۆنفراسێکی نێودەوڵەتی دەربارەی ژینگەی کوردستان لە وڵاتی تورکیا، بۆ زانيارى زياتر لێرە كليك بكە.

لە ساڵانى ڕابردوودا، بەشى جوگرافياى زانكۆمان چالاكى ئەكاديمى جۆراوجۆرى ئەنجامداوە لە رۆژى ژينگەى كوردستان، ئەمساڵيش بە هاوبەشى فەكەڵتى ئەندازيارى كۆنفرانسێكى نێودەوڵەتى لەبارەى كاريگەريە ژينگەييەكانى پيشەسازى نەوت و گاز ئەنجام دەدات، بۆ زانيارى زياتر كليك لێرە بكە.

بەشى جوگرافيا

به‌شی جوگرافیا له‌ زانكۆی كۆیه‌ ژینگه‌یه‌كی نایاب بۆ خوێندنی جوگرافیا و جێبه‌جێكردنه‌كانی سازده‌كات. ئه‌م به‌شه‌ یه‌كێكه‌ له‌و نۆ به‌شه‌ی كه‌ فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ پێك ده‌هێنن ، هه‌روه‌ها یه‌كێكه‌ له‌كۆڵه‌گه‌كانی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ له‌ زانكۆی كۆیه‌دا كه‌ له‌ ساڵی خوێندنی 2004-20055 دا به‌هۆی په‌رۆشی زانكۆ بۆ دابینكردنی پێداویستیيه‌ به‌په‌له‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا دامه‌زرا.

ئامانجی به‌شی جوگرافیا به‌رهه‌م هێنانی كه‌سانی شاره‌زا و پڕۆفیشناڵه‌ له‌ بواری جوگرافیادا كه‌ هه‌رێمی كوردستان پێویستی پێیان ده‌بێت‌ له‌ پرۆسه‌ی گه‌شه‌كردندا. تێڕوانینی به‌شی جوگرافیا له‌ زانكۆی كۆیه‌دا به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی نیشتمانی و نێوده‌وڵه‌تيیه‌ له‌ بواری توێژینه‌وه‌ و ڕاهێنانی خوێندكاران به‌ مه‌به‌ستی دابینكردنی ئه‌و پێداویستيیانه‌ی كه‌ به‌ره‌نگارمان ده‌بێته‌وه‌ له‌ بواری پیشه‌سازی و كۆمه‌ڵگادا. هه‌روه‌ها كردنی به‌شه‌كه‌ به‌ هه‌ڵبژارده‌ی خوێندكاران له‌ كوردستان و ناوچه‌كه‌دا بۆ گه‌ڕان به‌دوای پڕۆگرامێكی ئه‌كادیمی ئاست به‌رز و گرنگی تایبه‌ت پێدراو له‌ ژینگه‌یه‌كی فێربوونی جۆر به‌رز، ئامانجێكی تری به‌شی جوگرافیايە كە دەيەوێت لە داهاتوودا بيهێنێتە دى .

بۆ زانيارى زياتر كليك لێرە بكە

ژينگە چييە؟

ژينگە ھەموو ئەو شتانە دەگرێتەوە کە لە دەوروبەرمانن و کاريان تێدەکەين و کارمان تێدەکەن، ئەم کارتێکردنەش دەبێت بەشێوەيەکي ھاوسەنگ بێت و ئەگەر بەھۆي ھەر ھۆکارێک ئەو ھاوسەنگييە تێک چوو ئەوا جۆرە لاسەنگييەک لەنێوانيان ڕوودەدات ئەويش بريتييە لە پيس بووني ژينگە، واتە ژينگە پيش دەبێت ئەگەر کارتێکردني نێوان مرۆڤ و دەوروبەرەکەي ناھاوسەنگ بوو، بێگومان ئەو ژينگەيەي کە مرۆڤيشي تيادا دەژين لە چەندان جۆرە ماددەي جياواز پێک دێت لەوانە ئاو، ھەوا، خاک، گژوگيا... و چەندان ماددەي تريش کە ھەريەکەيان لە پێک ھاتەي جياواز پێک ھاتووە کە ھەريەکەيان کاريگەريەکي کيميايي و فيزياويان بەسەريەکتريەوە ھەيە. وە ديسان ئەم کاريگەريە کيميايي و فيزياييانە بە شێوەي ھاوسەنگ ئەگەر ئەو ھاوسەنگييە نەما ئەوا جۆرە مەترسييەک بۆ سەر ژياني مرۆڤ دروست دەکات، بۆنموونە بەھۆي کاريگەريە فيزياوييەکان پێک ھاتە ئاڵۆزەکەي ژێر زەوي کە پەستانێکي لەناودايە ئەگەر ئەو پەستانە لە ڕێژەي پەستانە ئاساييەکەي خۆي زياتر بوو ئەوا دەبێتە ھۆي دروست بووني بووکەلەرزە (Earth quakes) وەياخود بەھۆي چەند ھۆکارێکي تري پلەي گەرمي دەبێتە ھۆي دروست بووني بورکان، وە ياخود ئەگەربێت و ھێزي کێش کردني زەوي لەرێژەي دياريکراوي خۆي زيادي کرد ياخود کەمي کرد ئەوا تێکڕاي گەشتە ئاسمانيەکان و ژيان لەسەر زەوي دەوەستێت چوار جۆر پيس بووني ژينگەمان ھەيە، بۆ زانيارى زياتر كليك لێرە بكە. هەروەها لێرە كليك بكە.

ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ