سه‌رۆكی نوێی بەشى په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی ئێواران دەست بەكار بوو
News #07, Issue 13, Jan 2016 | Núcey #07, Jhimarey 13, Mangí 1 Sallí 2016 | نوچەی ٧، ژمارەى ١٣ مانگی 1 ساڵی 2016
بەشى پەروەردەى بنەڕەتى ئێواران سەر بە فەكەڵتى پەروەردەيە، بە مەبەستى بەرزكردنەوەى توانستى زانستى مامۆستايان لە كەرتى پەروەردەى هەرێمى كوردستان؛ ساڵى ٢٠١٢ لە زانكۆى كۆيە كرايەوە و پۆلێك لەو مامۆستايانەى وەرگرت كە هەڵگرى بڕوانامەى خوار بەكالۆريۆس بوون، تاوەكو بە ديدێكى نوێ و شياندنێكى نوێى زانستيەوە كەرتى پەروەردە بەرەو پێشەوە ببەن. لە ماوەى ڕابردوودا دكتۆر ئارى ئەنوەر زوبێر وەك سەرۆكى نوێى بەشى پەروەردەى بنەڕەتى ئێواران دەست بەكار بوو .
پلانى نوێ بۆ گەشەپێدانى بەشەكە
به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتری ئاستی زانستيی سكوڵى په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی ئێواران ، سەرۆكى نوێ ى بەشەكە پلانى هەيە، بەرێز دكتۆر ئاری دەڵێت " به‌رنامه و پلانی باشمان به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ گەشەپێدانى بەشەكە به هاوكاری سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و مامۆستا به‌ڕێزه‌كان ؛ ده‌مانه‌وێ لیژنه‌كان چالاكتر بكه‌ین و له‌گه‌ڵ بهڕێوهبهرايەتی دڵنیایی جۆری چالاكیه‌كانمان به شێوه‌یه‌كی فراوان ده‌ست پێبكه‌ین و ڕۆژانه مامۆستاكان سیمیناره‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن. هەروەها دەمانەوێت هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری پته‌و دروست بكه‌ین له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ده‌وامی به‌یانیان ، به‌مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕی بیروڕاكان و سوود وه‌رگرتن له ئەزموونەكانى یه‌كتری ." ئەمەش بە سوود وەرگرتن لە خاڵە بەهێزەكان " خاڵی به‌هێز و پۆزه‌تیڤمان زۆره ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین برەویان پێبده‌ین و لهڕێگايانهوه زیاتر خزمه‌ت به زانكۆ بكه‌ین ، دیارترین خاڵ ئه‌وه‌یه كه هه‌موو مامۆستاكانی بەشەكە ، به گیانیكی له‌خۆبردوانه و ، له شێوه‌ی تیمێكی ماندوونه‌ناس كارده‌كه‌ن بۆ سه‌ركه‌وتنی سه‌رجه‌م به‌شه‌كان ، هەروەها ڕۆڵی ڕاگرایه‌تی فەكه‌ڵتی په‌روه‌رده و ، سه‌رۆكایه‌تی زانكۆش ، له پشتیوانی كردن و هاوكاری كردنمان نموونه‌ییه و ئەمانەش خاڵی به‌هێز و تۆكمه‌ن بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی بەشەكەمان."
بەشى په‌روه‌رده‌ی بنەڕەتى گرنگی زۆری هه‌یه
لە ڕووى پەروەردەيى و زانستيەوە بەشى پەروەردەى بنەڕەتى ئێواران خاوەن كاريگەريە " له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی مامۆستاكانی خوێندنگاكانی ناوشار و ده‌ره‌وه‌ی شار ، هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دبلۆمن؛ به درچوونیان ده‌بن به خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس ، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه مامۆستاكان به هه‌گبه‌یه‌كی پڕ له زانیاری نوێوە ڕوو له خوێندنگاكانیان بكه‌نه‌وه و ئاستی خوێندن به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ن" لەو چوارچێوەيەشدا سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كۆیه‌ی كرد ، بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیان لە گەڵياندا."
ئەم ساڵ پۆلێك مامۆستا بڕوانامەى بەكالۆريۆس بەدەست دەهێنن
دەربارەى دەرچوونى خوێندكارانى بەشەكەيان، بەڕێز د.ئارى ڕايگەياند ئه‌م ساڵ ( 2015 – 2016 ) كۆمه‌ڵێك خوێندكارمان له به‌شه‌كانی ( زانسته گشتیه‌كان و ئينگلیزی و زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و زمانى عه‌ره‌بی ) خوێندن ته‌واو ده‌كه‌ن و بڕوانامەى بەكالۆريۆس بەدەست دەهێنن و ده‌بن به دیاری زانكۆ پێشه‌نگه‌كه‌ی كۆیه بۆ خوێندنگاكانیان .
دەربارەى بەشى پەروەردەى بنەڕەتى ئێواران
بەشى په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی ئێواران سەر بە فەكەڵتى پەروەردەيە، پەيامى ئەم بەشە گەشەپێدانى تواناى زانستى و پەروەردەيى مامۆستايانى خوار بڕوانامەى زانكۆييە، تاوەكو بەديدێكى نوێى زانستى ئەركى فێركاريان بەردەوام بكەن. له شه‌ش به‌ش پێك دێت ، كه بریتین له ( كوردی – كۆمپیوته‌ر – زانسته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان – ئينگلیزی – زانسته گشتیه‌كان – زمانى عربی ) ژماره‌ی خوێندكاره‌كانى سه‌رجه‌م به‌شه‌كان نزیكه‌ی ( 300 ) سێ سه‌د خوێندكاره و نۆ مامۆستای میلاكى هه‌یه . بۆ زانيارى زياتر دەربارەى ئەم بەشە، لێرە كليك بكە.
زانيارى تايبەت :
ئاری ئه‌نوه‌ر زوبێر
نازناوى زانستى : مامۆستا
بڕوانامە : دكتۆرا لە بوارى دەرونزانى وەرزشى
توێژينەوە بڵاوكراوەكان: ٦ توێژينەوە
تەمەن : ٣٨ ساڵ
بۆ خوێندنەوەى زانيارى زياتر دەربارەى د.ئارى، لێرە كليك بكە.
ئامادەكردنى : محەمەد مەغديد