Issue 78-3

زانكۆی كۆیە بروانامەی دكتۆرای فەخری بەخشییە بەرێزی (عومەر عەلی شێخموس)

بەرواری 27-6-2021 لە مەراسیمێكی شایستەدا، بە ئامادەبوونی بەرێزان: سەرۆكی پێشوی كۆمار بەرێز (د.فوئاد معصوم)، هەروەها جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران (كاك قوباد تاڵەبانی)، نوێنەری سەرۆك كۆمار (بەرێز: دكتۆر بەرهەم)، نوێنەری سەرۆكی هەرێمی كوردستان (كاك نێچیرڤان بارزانی)، هەروەها بە ئامادەبوونی چەندین كەسایەتی سیاسی و ئەكادیمی بە ئەزموون، سەرۆكایەتی زانكۆی كۆیە بروانامەی دكتۆرای فەخری بەخشییە بەرێز (عومەر عەلی شێخمووس)، لە بواری (پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان) لە پای توانا و هەوڵ و خەباتی ناوبراو دا.

مەراسیمەكە بە پارچە شیعرێكی حاجی قادری كۆیی لەبارەی شاری كۆیەوە دەستپێكرا، دواتر لەگەل هەڵكردنی سرودی زانكۆ، ئالاكان بە رێرۆیشتنی هەڵگرانیان چوونە ناو هۆڵ.. لەدوای ئالاكانیش، ئەنجومەنی زانكۆ چوونە ناو هۆڵی زانكۆ. هەروەها سەرەتای مەراسیمەكەش بە دەقیقەیەك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان لەگەل سرودی نیشتمانی (ئەی ڕەقیب) دەستپێكرا. لەدوای ئەوەش بەرێز (د. شوان عومەر خدر) راگری (فاكەڵتی زانستە مرۆڤایەتی و كۆمەلایەتییەكان) وتەی بەخێرهاتنی زانكۆی كۆیەی خوێندەوە، ئینجا كورتە ڤیدیۆییەك دەربارەی دانانی بەردی بناغەی زانكۆی كۆیە و كورتەیەك لە وتاری (مام جەلال) لەم رۆژەدا، وە لەگەڵ هەندێك لە چالاكییە زانستییەكانی زانكۆی كۆیە پیشاندرا، دواتریش كورتەیەك لە ژیان و خەباتی زانستی و سیاسی مامۆستا عومەر شێخموس پیشاندرا.

ئەوەی جێگای ئاماژەیە بەرێز (پ.ی.د. سەربەست نەبی) وتارێكی سەبارەت بە (هۆكارەكانی بەخشینی ئەو بروانامەیە بە بەرێز عمر عەلی شێخموس -مصوغات المنح) پێشكەشكرد. لە دوای ئەمەش دەقی بروانامەی (پرۆفیسۆری فەخری) كە لەلایەن زانكۆی (EXETER)ی بەریتانییەوە بە بەرێز عومەر شێخموس بەخشرا پیشاندرا كە لەپای كاركردن و توانستی زانستی بەرێزیان لەگەڵ ئەم زانكۆیەدا پێی بەخشراوە. لەدواتریش دا بەرێز(د.فوئاد معصوم) سەرۆكی پێشوی كۆمار و هاوڕێی دێرینی مامۆستا عومەر شێخموس، وتەیەكی تایبەتی خۆی پێشكەش كرد. لەدوای ئەویش دا وتەی هەریەك لە بەرێزان سەرۆك كۆمار (د.بەرهەم ساڵح) لەلایەن كاك (توانا ئەحمەد)ەوە خوێدرایەوە، هەروەها وتەی بەرێز سەرۆكی هەرێم (نێچیرڤان بارزانی) لەلایەن (بەریز زیرەك كەمال)ەوە خوێندرایەوە.

شایانی باسە بەرێز سەرۆكی زانكۆ (پ.د. وەلی مەحمود حەمەد) دەقی فەرمانی بەخشینی بروانامەی دكتۆرای فەخری بە بەرێز (عومەر عەلی شێخموس) خوێندەوە و بروانامەی دكتۆر فەخرییەكەی پێشكەش بە بەرێزیان كرد. لەدواتریش دا كۆمەلێك خەڵات و دیاری زانكۆی كۆیە بە بەرێز (د.عومەر شێخموس) بەخشرا، هەروەها لەلایەن جێگری سەرۆكی حكومەتەوە (كاك قوباد تاڵەبانی) چەپكە گولێك پێشكەشی بەرێز (د. عومەر عەلی شێخموس) كرا.

لەدواتریش دا هەر یەك لە بەرێزان مامۆستا هانا سمایل دەقی پەیامی زانكۆی (EXETER)ی بۆ ئەم مەراسیمە خوێندەوە، لەدواتریش دا بەرێز (رەهبەری سەیید برایم) پەخشانە شیعرێكی تایبەت بە رۆلی خاتوو (ئەگننیتا)ی خێزانی د.عومەر شێخموس پێشكەش كرد، لەدواتریش دا لەلایەن ئامادەبوانەوە دیاری و خەڵات پێشكەشی بەرێز (د. عومەر شێخموس) كرا.

مەراسیمەكەش بە بڵاوكردنەوەی كتێبی (پشكۆیەك لە خۆڵەمێش) كە لە نوسینی بەرێز (نەوزاد عەلی ئەحمەد)ە كۆتایی پێهێنرا. ئەوەی شایانی باشە هەر لەناو خودی مەراسیمەكەش دا بەشێك لە كتێب و

بڵاوكراوەكانی زانكۆی كۆیە پێشكەشی ئامادەبوان كرا.

Koya University Awards Omer Shaikhmous a Honorary Doctorate Degree

On Jun 27, 2021, in a grand ceremony attended by Former Iraqi President Dr. Fuad Masum, KRG Vice President Qubad Talabani, Iraqi President Dr. Barham Salih's representative, KRG President Nechirvan Barzani’s representative, and a number of other leading political and academic figures, the Koya University Presidency awarded Omar Ali Sheikhmous Honorary Doctorate Degree (PhD) in International Relations in recognition of his meritorious contribution to the field and outstanding public service.

The event started with reading a poem written by Haji Qadir Koyi celebrating Koya City. Later, while the Koya University anthem was being played, the national flags were displayed in the conference hall. That was followed by the members of the Koya University council taking their seats on the conference hall stage. The ceremony kicked off with holding a moment of silence and playing Kurdistan National anthem Ey Raqib. After that, Assist. Prof. Dr. Shwan Omer Khudhur Dean of the Faculty of Humanities and Social Sciences delivered Koya University’s welcome speech. The welcome speech was followed by playing a short video on the laying of the foundation stone of Koya University and the university founder Jalal Talabani's speech given during the university opening ceremony. The video also highlighted some of Koya University’s academic activities and achievements. Another video was played that featured Omar Ali Sheikhmous’ short biography and his political and academic endeavors.

It is worth mentioning that Dr. Sarbast Nabi gave a speech highlighting the

reasons for awarding the honorary degree to Mr. Sheikhmous. After that, a

University of Exter’s letter was displayed that granted Mr. Sheikhmous honorary

professorship for his academic excellences and contributions to the university.

Later on, Former Iraqi President and Mr. Sheikhmous’ long-time friend Dr. Fuad

Masum delivered some remarks. That was followed by Iraqi President Dr. Barham Salih’s speech that was read by his representative Mr. Twana Ahmed and Kurdistan Region President Nechirvan Barzani’s speech read by his

representative Mr. Zirak Kamal. It is worth noting that Koya University

President Dr. Wali Mahmood Hamad read the Honorary Doctorate bestowal decree and conferred the PhD degree to Mr. Sheikhmous. Afterwards, Koya University presented a number of wards and honorary gifts to Mr. Sheikhmous. Also, KRG Vice President Qubad Talabani presented Mr. Sheikhmouse with honorary flowers. After that, Mr. Hana Mohammed Smail read out a speech on behalf of University of Exeter written for this special occasion. Mr. Rahbar Siad Braim also read out a prose poem celebrating the role of Mr. Mr. Sheikhmous’s wife Agneta in Kurdish freedom movement. At the end, some of the attendees presented Mr. Sheikhmouse with special awards. The ceremony concluded with launching Amber Ash, a book written by Mr. Nawzad Ali Ahmed. It is also important to mention that attendees received copies of a number of books published by Koya

University.