نامەيەكى ماستەر لە زانستى كيميا تاوتوێ كرا
News #19, Issue 12, Dec 2015 | Núcey #19, Jhimarey 12, Mangí 12 Sallí 2015 | نوچەی ١٩، ژمارەى 12 مانگی 12 ساڵی 2015
خوێندكارى ماستەر شاڵاو كەمال صاڵح لە بوارى كيميا وەك يەكێك لە پێداويستيەكانى بڕوانامەى ماستەر، نامەيەكى نووسيوە بەناونيشانى (Synthesis and study of liquid crystalline behavior of a new series of Schiff bases) ، رۆژى پێنج شەممە ليژنەيەكى پسپۆر و ئەكاديمى لە بوارى زانستى كيميا شەن و كەوى نامەكەيان كرد. ئەمە بە يەكێك لە نامە دەگمەنەكان دادەنرێت لە بەشى كيمياى زانكۆى كۆيە، بەڕێز د.سەلام غەفور لە ليژنەى گفتوگۆكە دەڵێت " بۆ یه‌كه‌م جاره توێژینه‌وه‌یه‌كی وا گرنگ و دانسقه ، لە بەشى كيمياى زانكۆمان ئەنجام بدرێت "
رۆژى پێنج شەممە ڕێكەوتى ١٧ / ١٢ / ٢٠١٥ لە هۆڵى سيميناراتى سكوڵى پەروەردەى وەرزش لە فەكەڵتى پەروەردە كاتژمێر ٩ى بەيانى گفتوگۆيەكە دەستى پێكرد، سەرەتا سەرۆكى ليژنەكە بەڕێز پ.د.هاشم جلال عەزيز دەستپێكردنى گفتوگۆى ڕاگەياند و خوێندكار پوختەيەكى لە ڕێوشوێنەكانى نوسين و ئامادەكردنى نامەكەى باسكرد، هەروەها گرنگترين ئەنجام و ڕاسپاردەكانى خستەڕوو، پاشان ئەندامانى ليژنەكە سەرنج و تێبينيەكانيان دەربارەى نامەكە خستە ڕوو و گفتوگۆيەكى ئەكاديمى لە نێوان شارەزايانى زانستى كيميا بۆ ماوەى زياتر لە سێ كاتژمێر بەردەوام بوو، گشت لايەنەكانى نامەكەيان هەڵسەنگاند .
نامەيەكى دانسقەيە
لە گفتوگۆكاندا تەواوى ئەندامانى ليژنە جەختيان لە گرنگى و پێويستى نامەكە كردەوە و وەك دەستكەوتێكى زانستى گرنگ باسيان كرد، لەم بارەوە بەڕێز د. سه‌لام غفور تاهیر مامۆستاى بەشى كيمياى زانكۆى كۆيە دەڵێت " توێژینه‌وه‌كه له‌بواری لیكوید كریستاڵ بوو كه زیاتر به‌كارهێنانه‌كانی ده‌كه‌وێته لایه‌نی ئه‌لیكترۆنی دیڤایسهكان و دروست كردنی ته‌له‌فزیۆنی پێشكه‌وتوو؛ شاڵاو سیلسیلهیهكى ئامادەكردبوو له ئه‌و كۆمپاوهندانهی ، كه به‌كارهێنانه‌كانیان ده‌چێته خانه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌لیكترۆنی دیڤایسهكان ، به‌تایبه‌تی له دروست كردنی دواترین مۆدێلی پێشكه‌وتووی ته‌له‌فزیۆنه‌كان، وە سوودى توێژينەوەكەش له‌ژیانی ڕۆژانه یان له پیشه‌سازیدا ده‌بێت و دەتوانرێت بەكاربهێنرێت، بۆیه ده‌كرێ توێژینه‌وه‌كه یان ئه‌و كۆمپاوهندانهی ئه‌و سوودی لێوه‌ر بگیرێ ، بۆ دیراسه‌كردنی زیاتر و به‌كاربهێندرێ له‌م بوارانه‌ی كه باسمان كرد ؛ بەڵام ئه‌مه پێویستی به پێشكه‌وتن و ئیمكانیه‌تی زیاتر هه‌یه."
بەڕێز د.سەلام غەفور دەڵێت" شاڵاو یه‌كه‌م ته‌له‌به‌یه كه بابه‌تێكی واگرنگی هه‌ڵبژاردووه بۆ نامه‌كه‌ی ، وه به هۆی ئه‌وه‌ی كه زانكۆى كۆيە ئیمكانیه‌تی باشی هه‌یه له‌بواری توێژینه‌وه و خاوه‌نی سه‌نته‌ری باشی توێژینهوهيە ، ده‌كرێ ئه‌نجام و به‌رهه‌می ئه‌م توێژینه‌وانه كه له سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی زانكۆ ئه‌نجام ده‌درێت ؛ سوودیان لێوه‌ربگیرێت و هه‌نگاوی دواتر ئەنجام بدرێت له‌بواره‌كانی پیشه‌سازی و به‌رهه‌م هێنانی داوده‌رمان و پێداویستیه ئێستاییه‌كان ، ئه‌گه‌رچی ولاته‌كه‌مان له م كاته‌دا ، له ئاستێكی وابهرزی پیشه‌سازی نیه ، به‌ڵام ده‌كرێ بانگهێشتى كۆمپانیا گه‌وره‌كان و ئه‌ولایه‌نانه بكرێت كه گرنگی به‌و جۆره توێژینه‌وانه ده‌ده‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستیان لەگه‌ڵ بكرێ و ئه‌م داتایانه و ئه‌م كۆمپاوندانه ، وه‌ربگیرێت و بچێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه. "
سەلام غەفور تاهير، مامۆستايە لە بەشى كيمياى زانكۆى كۆيە و پسپۆرە لە كيمياى ئەندامى، بۆ زانيارى زياتر كليك لێرە بكە.
ئاوێتەى كيمياوى نوێ بەرهەم هاتووە
ئەم توێژينەوەيە لە ژێر چاودێرى و ڕێنماييەكانى بەڕێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد ئەنجام دراوە، بەڕێز د.وەلى دەلێت "ئەم توێژينەوەيە، يەكەم توێژينەوەى زانستيە لە بوارى كيميا لە زانكۆى كۆيە ئەنجام دەدرێت، liquid crystalline بوارێكى نوێى زۆر گرنگى تەكنۆلۆژيايە ؛ پسپۆرانى بوارى كيميا، فيزيا، پزيشكى و دروستكردنيش دەتوانن بەشدارى بكەن تێيدا چونكە لە بنەڕەتدا ئەمە بريتى يە لە دروستكردن و ئامادەكردنى ماددەى كيمياوى، بەڵام دواتر دەبێت پسپۆرانى تر بێن و كارەكە تەواو بكەن " دەربارەى سوودە زانستيەكان بەڕێز د.وەلى دەڵێت " بێگومان ئەمە سوودى زانستى زۆرى دەبێت، لە توێژينەوەكەدا ژمارەيەك ئاوێتەى كيمياوى نوێ دروست بووە، بەشى دووەمى بريتى يە لە ناساندنى ئاوێتە كيمياويەكان و بەشى سێهەميشى بريتى يە لە دۆزينەوەى تايبەتمەندى بلورى شل لەو ئاوێتانەدا " هەرەوەها ئاماژە بەوە دەدات لەگەڵ هەموو ئەمانەدا ئەم توێژينەوەيە خاوەنى بەهايەكى زانستى بەرزە لەبەر ئەنجامەكان و تايبەتمەنديەكانى.
بەڕێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد تەمەنى ٥٢ ساڵە و سەرۆكى زانكۆى كۆيەيە، پسپۆرى لە زانستى كيميا هەيە و شەش توێژينەوەى بڵاوكراوى هەيە، هەروەها خاوەنى سێ پەرتوكى چاپكراوە، يەك لەوانە پەرتوكێكى زانستى يە بەناوى (Statistical Thermodynamics). بۆ زانيارى زياتر كليك لێرە بكە.
بەڕێز شاڵاو كەمال صاڵح، ماوەى زياتر لە ساڵێكە خەريكى توێژينەوەكردنە لە بابەتێكى كيمياوى، دەبارەى هۆى هەڵبژاردنى ئەم بابەتە دەڵێت "بابه‌تی بهللوری شل (liquid crystal) له‌ژیانی ئه‌مڕۆدا بابه‌تێكی زۆر گرنگه و له زۆر بواردا وه‌ك بواری ئهلیكترِۆنیاتی بینراو (هه‌موو جۆره شاشه‌یه‌كی ره‌ش و سپی وه ره‌نگاوره‌نگ به‌هه‌موو قهبارهیهكهوه ده‌گرێته‌وه) وه بواری پزیشكی و بوارى ئەندازيارى و بوارى كيمياى شيكارى (كرۆماتۆگرافی) وه زۆر بواری جیاجیای تر بۆيە بەگرنگمان زانى توێژينەوە لەسەر ئەم بابەتە بكەين، جگە لەوەى كە يەكەم توێژينەوەيە لە زانكۆى كۆيە لەم بابەتەدا ئەنجام دەدرێت" دواتر گرنگترين ئەنجامەكانى توێژينەوەكەى باس دەكات و دەڵێت " لە كۆتايى توێژينەوەكەماندا ژمارەيەك ئەنجاممان بۆ دەركەوت كە نوێ بوون لەوانە دروست بوونى چه‌ند مادده‌یه‌كی كیمیاوی نوێ كه بریتین له (١٠) ئاوێته‌ی تفتی شیف كه دوو كۆمه‌ڵه‌ی (ئه‌سته‌ر)یشیان تیایه؛ هه‌موو ئاوێته‌كان ناسرانه‌وه به به‌كارهێنانی شه‌به‌نگی ژێر سوور و شه‌به‌نگی له‌ره‌له‌ری ناوه‌كی موگناتیسی بۆ (H) وه شه‌به‌نگی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی. ئه‌نجامه‌كان به‌ده‌ست هاتوون بۆ خوێندنی ڕه‌وشتی بهللوری شل و دۆخه‌كان به‌به‌كارهێنانی ئامێری (DSC) و مایكڕۆسكۆبی ڕووناكی جهمسهرگرتوو (POM) " ئەم ئەنجامانە بە لاى شاڵاوەوە ئەنجامى گرنگن هەر بۆيە دەڵێت "ئامانجی داهاتووم ئه‌وه‌یه كه بتوانم توێژينەوەى زياتر ئەنجام بدەم دەربارەى ئەم بابەتە. "
ليژنەى گفتوگۆى نامەكە پێك هاتبوون لەم بەرێزانەى خوارەوە:
پ.د. هاشم جلال عزیز زانكۆی سەلاحەدین سەرۆكی لیژنە
پ.ی.د. ماهر خالد علی زانكۆی زاخۆ ئەندام
د. سلام غفور تاهر زانكۆی كویە ئەندام
پ.ی.د. ولی محمود حمد زانكۆی كویە ئەندام و سەرپەرشتیار
ئامادەكردنى : محەمەد مەغديد
وێنەكان : دڵشاد كاكەڕەش