Issue 75 (2) سیمینارێک لە بواری مێژوو لەلایەن (سینەم جەلادەت بەدرخان) A Seminar on “The Role of the Badirkhanian Family in Kurdish History”

ڕۆژى چوارشەمە ڕێکەوتی ٣/٣/٢٠٢١ به‌شی مێژوو له‌ فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ سمینارێكی بۆ خاتوو (سینه‌م به‌درخان ) به‌ڕێوه‌برد به‌ناونیشانی (ڕۆڵی بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانییه‌كان له‌مێژووی كورددا) له‌ هۆڵی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، سه‌ره‌تای سمیناره‌كه‌ وه‌ستان بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد و دواتر وته‌ی به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی به‌شی مێژوو و دواتر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری سمینار به‌ڕێز(د. مهدی ) له‌ گه‌ڵ خاتوو (سینه‌م خان به‌درخان) كه‌ به‌شێوه‌ی پرسیاركردن و باسی مێژووی كورد و ڕۆڵی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ و باسی ژیانی بنه‌ماڵه‌ و باسی هه‌ندێك له‌سه‌ركرده‌كانی كوردستانی باشور كه‌ په‌یوه‌ندیان هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌، وه‌ له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك پرسیار ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزیان كراو، دواتر مه‌ده‌لیای ڕێزلێنان له‌لایه‌ن به‌ڕێز(پ.د.وه‌لی محمود حمد) سه‌رۆكی زانكۆ و به‌ڕێز (د. قاره‌مان نادر) یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كارو باری خوێندكاران خه‌ڵاتی ڕێزلێنان به‌خاتوو (سینه‌م خان به‌درخان)درا.

Today Wednesday March 3, 2021 the History Department, Faculty of Education organized a seminar titled “The Role of the Badirkhanian Family in Kurdish History” at the Koya University Presidency conference hall. The event started with observing one minute of silence to honor the fallen heroes. After that, the head of the History Department delivered a welcome speech. The moderator Dr. Mahdi and the seminar presenter Ms. Sinam khan Badirkhan discussed Kurdish history, the role and the life of the Badirkhanian Family as well as the relationship between the Badirkhanian Family and some leaders of Southern Kurdistan (Iraqi Kurdistan). Later on, Ms. Badirkhan answered a number of questions from the audience.

At the end of the event, the university president Prof. Dr. Wali M. Hamad and the Vice President for Student Affairs Dr. Qaraman Nadr presented Ms. Sinam khan Badirkhan with certificates of appreciation.