پيرۆزبايى سەرۆكى زانكۆى كۆيە بەبۆنەى ساڵى نوێ ى زاينى
News #12, Issue 48, Dec 2018 | Núcey #12, Jhimarey 48, Mangí 12 Sallí 2018 | نوچەی 12، ژمارەى 48 مانگی 12 ساڵی 2018
بەڕێزان ئەندامانى ئەنجوومەنى زانكۆ، مامۆستايانى بەڕێز، فەرمانبەران و خوێندكارانى خۆشەويست
بەبۆنەى هاتنى ساڵى نوێى زاينيەوە پيرۆزباييتان لێدەكەم، هەرچەندە ساڵى ڕابردوو كەمێك لە بارگرانى قەيرانى دارايى لەسەرشانمان سووك بوو بەڵام هێشتا كاريگەريەكەى كۆتايى نەهاتووە، ساڵى ٢٠١٨ ساڵێكى پڕدەستكەوت بوو بۆ زانكۆمان، وێڕاى ئەنجامدانى چەندان چالاكى ئەكاديمى، زانكۆمان دووبارە لە پێشەنگى زانكۆكانى كوردستان مايەوە لە ڕێزبەندى نيشتمانى زانكۆكاندا، دەخوازين ساڵى ئايندە، وێڕاى كۆتايى هاتنى قەيرانە جۆراوجۆرەكان، كۆمەڵگە و وڵاتمان پڕبێ لە تەبايى و ئاشتى و پێكەوەژيان. دووبارە پيرۆزبايى لە هەموو لايەكتان دەكەم.
پ.د.وەلى مەحمود حەمەد
سەرۆكى زانكۆى كۆيە
٢٠١٨/١٢/٣١