ديدارى نێوان شاندى زانكۆى كۆيە و زانكۆى پيزاى ئيتاڵى بەردەوامە

News #11, Issue 46, Oct 2018 | Núcey #11, Jhimarey 46, Mangí 10 Sallí 2018 | نوچەی 11، ژمارەى 46 مانگی 10 ساڵی 2018

ديدارى نێوان شاندى زانكۆى كۆيە و زانكۆى پيزاى ئيتاڵى بەردەوامە بۆ دروستكردنى تێگەيشتنى باشتر لە نێوان هەردوو زانكۆدا.

بەشی سێیەمی دیدارەکەی شاندی زانکۆی کۆیە ڕۆژى ٢٠١٨/١٠/٢٤ لە کاتژمێر دوازدە دەستی پێکرد کە تایبەت بوو بە بابەتی هەنگاوەکان بەرەو جێبەجێکردنی سیستەمی بۆڵۆنیا لە زانکۆی کۆیە.

لەم بەشەی کۆبوونەوەکە خاتوو ئان کاترینا اسحاق کە جێگری بەرپرسی گروپی بەدواداچونی سیستەمی بۆڵۆنیایە لە زانکۆی پیزا، ناوبراو بە وردی خاڵەکانی سیستەمی بۆڵۆنیای ڕوون کردەوەو ئامادەیی دەربڕی بۆ ناساندنی سیستەمەکە بە شێوازی پێشکەشکردنی سیمینارو ۆرک شۆپ لەزانکۆماندا.

خاتوو ئان تازە لەسەفەری هەردوو وڵاتی کازاخستان و قیرغیزستان گەڕابۆوە که بۆ ئەم مەبەستە سەردانی کردبوون.

لە تەواوی ئەم بەشەی کۆبوونەوەکەدا کەبەڕێز پڕۆفیسۆر فڕانسیسکۆ ئامادەبوو زۆر بە گرنگیەوە ئەم هەنگاوەی زانکۆی کۆیەیان هەڵسەنگاند وە پێیان وابوو لە کاتی جێبەجێکردنی سیستەمی بۆڵۆنیا لە زانکۆی کۆیە ئەوە باشتر دەتوانرێت خاڵەکانی یاداشتنامەکە ئاسانتر جێبەجێ بکرێت وە باشتر سودمەند بین لە پڕۆگرامی ئیڕاسمۆس پڵەس، کە ئەم پڕۆگرامە لە سەرەتای ساڵی 2019 دەست پێ دەکات.

بۆ خوێندنەوەى زانيارى زياتر لەبارەى ئەم سەردانەى شاندى زانكۆى كۆيە بۆ زانكۆى پيزاى ئيتاڵى، لێرە كليك بكە. هەروەها لێرە كليك بكە.