دەربارەى ڕێزبەندى نيشتمانى زانكۆكان سەرۆكى زانكۆى كۆيە كاردانەوەى پێشاندا
News #05, Issue 12, Dec 2015 | Núcey #05, Jhimarey 12, Mangí 12 Sallí 2015 | نوچەی ٥، ژمارەى 12 مانگی 12 ساڵی 2015
رۆژى سێ شەممە ٨ / ١٢ / ٢٠١٥ لە شارى هەولێر وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى، ڕێزبەندى نيشتمانى زانكۆكان ڕادەگەيەنێت، لەيەكەم كاردانەوەشدا سەرۆكى زانكۆى كۆيە هەڵوێستى زانكۆى كۆيە ڕادەگەيەنێت.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى حكومەتى هەرێمى كوردستان، لەسەرەتاى ئەمساڵەوە پرۆژەى ڕێزبەندكردنى نيشتمانى زانكۆكانى ڕاگەياند كە بۆ يەكەمجارە جێ بە جێ دەكرێت، لەميانەى بانگهێشت كردنى لايەنە بەشدارەكان بۆ ڕاگەياندنى ئەنجامەكان وەزارەتى خوێندنى باڵا دەڵێت " ئێمە لە وەزارەتى خوێندنى باڵا زۆر بە پەرۆشەوە لەم پڕۆسەیە دەڕوانین، بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەکى تایبەت لەسەر ئاستى باڵا دواى چەندین ڕۆژ و سەدان سەعات کارکردن بە هاوکارى ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانى کە لەم بوارە ئەزموونیان هەبووە، بەهەمەهانگى لەگەڵ شارەزايانى ناوەخۆ کە ستافى ناو زانکۆکانى هەرێمى کوردستانیشن، گەیشتونەتە ئەنجامى کۆتایى، پێشمان وایە ئەم کارەمان دەبێتە هۆکارێک بۆ پێشوەچوونى زانکۆکانمان و ڕەوتى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستاندا"
لە يەكەم كاردانەوەشدا دەبارەى ڕاگەياندنى ئەم ئەنجامە، بەڕێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە ڕايگەياند " هەرچەندە ماوەى دەستبەكاربوونم زۆر نييە، بەڵام كاتێ وەزارەتى پرۆژەكەى ڕاگەياند و بەشێوەيەكى كردارى دەستى پێ كرد لەبەر ئەوەى ئەم پرۆسەيەم زۆر بە لاوە گرنگ بوو، بۆ ماوەيەكى كاتى خۆم سەرپەرشتيارى ليژنەكەى زانكۆم كرد" بەڕێز سەرۆكى زانكۆى كۆيە ئاماژە بەوە دەدات لەبەر ئەوەى پرۆژەكە بۆ يەكەمجارە جێ بە جێ دەكرێت لە هەڵە بەدەر نابێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە نرخى پرۆسەكە ناهێنێتە خوارەوە لە ڕووى گرنگيى و پێويستييەوە. بەڕێز د.وەلى دەلێت " ڕێزبەنديەكە هەر چييەك بێت بۆ زانكۆمان دەيكەينە هاندەرێكى زۆر باش و بنەمايەكى گرنگى كارەكانمان لە داهاتوودا، بێ گومان بە پاڵپشتى وەزارتى خوێندنى باڵا و مامۆستايان و كارمەندانى زانكۆمان "
بەڕێز سەرۆكى زانكۆ هيواى خواست ئەنجامەكان ببنە هاندەر بۆ بەدەست هێنانى ئەنجام و دەستكەوتى زياتر لە زانكۆكان.