زانكۆى كۆيە و زانكۆى موئتەى وڵاتى ئوردن ياداشتنامەى لێكگەيشتنيان واژۆ كرد

News #01, Issue 14, Jan 2016 | Núcey #01, Jhimarey 14, Mangí 1 Sallí 2016 | نوچەی ١، ژمارەى ١٤ مانگی 1 ساڵی 2016

دواى ئەوەى شاندێكى زانكۆى كۆيە سەردانى وڵاتى ئوردنى كرد بە مەبەستى سەردانى ژمارەيەك زانكۆ، كليك لێرە بكە، لە يەكەم چالاكيدا ياداشتنامەيەكى لێكگەيشتنى لەگەڵ زانكۆيەكى بەناوبانگى ئوردنى واژۆ كرد.

له‌ یه‌كه‌م رۆژی كاره‌ فه‌رمییه‌كه‌یدا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 28/2/2016 شاندى زانكۆی كۆیه‌، سه‌ردانی نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی زانكۆی مؤته‌ی كرد كە یه‌كێكه‌ له‌ زانكۆ هه‌ره‌ دیاره‌كانی وڵاتی ئوردن، له‌ ساڵی 1981 به‌ فه‌رمانێكی شاهانه‌ دامه‌زراوه‌ و هه‌ردوو خوێندنی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی له‌ خۆوه‌ ده‌گرێ ( بۆ زانیاری پتر سه‌ردانی سایتی فه‌رمی زانكۆی مؤته‌ بكه‌: كليك لێرە بكە)

شاندی زانكۆی كۆیه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان پ.ی.د. وه‌لی مه‌حمود سه‌رۆكی زانكۆ، پ.ی. د. حه‌یده‌ر له‌شكری یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی به‌ وه‌كاله‌ت، د. ڤیان سلێمان، سه‌رۆكی به‌شی ژمێریاری، د. وه‌لاء جه‌وده‌ت مامۆستای به‌شی ژمێریاری و رێكخه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كه‌.

له‌لایه‌ن زانكۆی مؤته‌شه‌وه‌ هه‌ریه‌ك له‌ به‌رێزان پرۆفیسۆر دكتۆر رضا شبلی الخوالده‌ سه‌رۆكی زانكۆ و پرۆفیسۆر دكتۆر ظافر يوسف الصرايرة جێگری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباره‌‌ نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان و دڵنیایی جۆری، ئاماده‌بوون.

دوای گفتوگۆكردن و ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا له‌باره‌ی ره‌وشی خوێندنی باڵا له‌ هه‌ردوو زانكۆ و چۆنییه‌تی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردولا، یاداشتنامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتن له‌لایه‌ن هه‌ردوو سه‌رۆك زانكۆ مۆركرا.

لە ياداشتنامەكەدا جه‌خت له‌سه‌ر هاوكاری زانستی كراوه‌ته‌وه‌، له‌ میانه‌ی ئاڵوگۆڕی ئه‌زموونی كار و زانیاری له‌ بواره‌كانی خوێندنی باڵا به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی شێوازه‌كانی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و ته‌كنیكی و ڕاهێنانی پسپۆران. ئه‌مه‌ سه‌رباری ئاڵوگۆڕكردنی چاپه‌مه‌نی زانستی و پرۆگرام و پلانی په‌روه‌رده‌یی و سه‌رچاوه‌ی زانستی و بیبلۆگرافیای كاری توێژینه‌وه‌یی، كه‌ هاوكارده‌بن له‌ به‌جێگه‌یاندنی ئامانجی ئه‌كادیمییانه‌ی هه‌ردوو زانكۆ.

هه‌روه‌ها هه‌ردولا هاوكار ده‌بن له‌ داڕشتنی پرۆگرامی په‌روه‌رده‌یی و توێژینه‌وه‌ی هاوبه‌ش. ئه‌مه‌ سه‌رباری ئاسانكاریی له‌ وه‌رگرتنی خوێندكارانی خوێندنی باڵا و چه‌ندین خاڵی تری زانستی و ئه‌كادیمی گرنگ.

ئه‌مرۆش زانكۆى كۆيە له‌ درێژه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی، یاداشتنامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ زانكۆی ئوردنی واژوو ده‌كات.