وۆركشۆپێك لەبارەى كاريگەرى سياسەتى دەرەوەى توركيا بەڕێوەچوو
News #21, Issue 50 , Jan 2019 | Núcey #21, Jhimarey 50, Mangí 01 Sallí 2019 | نوچەی 21، ژمارەى 50 - مانگی 02 ساڵی 2019
ڕۆژى سێ شەممە ٢٠١٩/٢/٢٦ هەردوو بەشى جوگرافیاو پەروەردەی بنەڕەتی ئێوارانی فاکەڵتی پەروەردەی زانکۆى كۆيە بەئامادە بوونى مامۆستاو خوێندكارانى فاكەڵتييەكە ، وۆڕکشۆپێکی هاوبەشيان سازكرد لە هۆڵى مامۆستا بەكر و لە فاكەڵتى پەروەردە بە ناونيشانى (کاریگەری سیاسەتی دەرەوەی تورکیا لەسەر پەیوەندی دراوسێیەتی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ).
لەبارەى ئەنجامدانى ئەم وۆركشۆپە، بەڕێز پ.ى.د.نالى جەواد سەرۆكى بەشى جوگرافيا دەلێت" توركيا وڵاتێكى گرنگى ناوچەكەيە و جيرانى ئێمەيە، وە ئەو وڵاتە پەيوەنديەكى فراوانى هەيە لەگەڵ دەوڵەتانى ناوچەكە و بێگومان كاريگەريشى هەيە، بۆ ئەم مەبەستە ئەم وۆركشۆپەمان ڕێكخستووە، كە خوێندنەوەيەكى زانستى بكەين سەبارەت بە كاريگەرى سياسەتى دەرەوەى توركيا لەسەر پەيوەندى دراوسێيەتى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەراست."
دەشڵێت" وۆركشۆپەكە لە لايەن پسپۆرانى سياسەت و جوگرافياى سياسيەوە بەڕێوەچوو و گفتوگۆريەكى زانستيمان سەبارەت بەم بابەتە ئەنجامدا"