مامۆستايەكى زانكۆى كۆيە بەشدارى ٨٤ كارى هونەريى كردووە
News #28, Issue 12, Dec 2015 | Núcey #28, Jhimarey 12, Mangí 12 Sallí 2015 | نوچەی ٢٨، ژمارەى 12 مانگی 12 ساڵی 2015
كەيفى ئەحمەد عەبدولقادر ناوێكى ئاشكرا و بڵاوە لە بوارى هونەرى شانۆيى لە شارى كۆيە، زياتر لە سێ دەيەيە خەريكى كارى شانۆييە و لەگەڵ بەشەكانى ديكەى هونەريشدا سەروكارى هەيە. ئێستا مامۆستايە لە بەشى كوردى زانكۆى كۆيە و خوێندكارى دكتۆراشە، لەم چاوپێكەوتنەدا چيرۆكى ژيانى هونەرى بۆ خوێنەرانى نووچەنامەى زانكۆى كۆيە باس دەكات.
چيرۆكەكە لە كوێوە دەست پێدەكات؟
بێگومان هەركەس لە ژيان و كارى تايبەتيدا چيرۆكێكى تايبەتى هەيە، ئەمە بۆ مامۆستا (كەيفى)ش ڕاستە، ئاگادارينامەيەكى تيپى باواجى كۆيە بۆ كەسە بەهرەمەندەكان سەرتاپاى ژيانى مامۆستا كەيفى دەگۆرێت و دەيكاتە كەسێكى بەناوبانگ" هاتنى من بۆ نێو بوارى شانۆ بۆ ٣١ ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌كه‌مین به‌شداربوونم له‌ساڵى 1984 دا بوو له شانۆیی فایلى(67)ى نووسه‌رى عه‌ره‌ب (ئیسماعیل فه‌هد ئیسماعیل) و ده‌رهێنانى هونه‌رمه‌ندى جوانه‌مه‌رگ (سامان تاهیر) بوو، كه شانۆییه‌كى واقیعى بوو، باسى له كێشه و ئێش و ئازاره‌كانى گه‌لی فه‌له‌ستین ده‌كرد، كه كێشه و ئازاره‌كانیان هاوشێوه‌ى كێشه و مه‌ینه‌تییه‌كانی گه‌لی كوردن و زۆر له‌یه‌ك ده‌چن، هه‌ر بۆیه وه‌ك چاو به‌سته‌كیی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و رێگه‌پیدان، كه له‌په‌ناى ناوى ئه‌و گه‌له‌وه كێشه و ئێش و ئازاره‌كانى گه‌له‌كه‌مانى باسده‌كرد و به‌ته‌واوى كوردێنرا بوو. له‌گه‌ڵ تیپی شانۆ حاجى قادرى كۆیی، كه خوالێخۆشبوو (وه‌ستا مه‌عروف شێخانى) سه‌رپه‌رشتى ئه‌و تیپه‌ى ده‌كرد، به‌ڵام من به‌ر له دوو ساڵ واته له ساڵى 1983 په‌یوه‌ندیم به به‌شی شانۆی تیپی مۆسیقای باواجى كۆیه كردبوو، له یه‌ك دوو ده‌قى شانۆیی و درامای ته‌له‌فزیۆنى (گونده‌كه‌م)ى( حه‌مه‌كه‌ریم هه‌ورامى) پرۆڤه‌مان كردبوو، به‌ڵام نه‌مانتوانى نه شانۆییه‌كان نمایش بكه‌ین و نه دراماكه‌ش بۆ ته‌له‌فزیۆن تۆمار بكه‌ین، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه هات، كه تیپی مۆسیقای باواجى دووباره مۆڵه‌تى كاركردنى وه‌رگرته‌وه، كه هه‌موو به‌شه‌كانى هونه‌رى(مۆسیقا و شانۆ، شێوه‌كارى) له خۆده‌گرت، ئه‌و كات بانگه‌وازیان بڵاوكرده‌وه بۆ ئاره‌زوومه‌ندان بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییان پێوه‌بكه‌ن، دواى ئه‌وه‌ى رۆژیك ئه‌و ئاگادارییه هات بۆ قوتابخانه‌كه‌مان و مامۆستا له ناو پۆل خوێنديەوە، كه ئه‌و كات پۆلی سێی ناوه‌ندى بووم، بۆ ئێواره‌كه‌ى چووم بۆ تیپی باواجى په‌یوه‌ندیم پێوه‌كردن و بووم به ئه‌ندام، له‌و رۆژه‌وه تا ئه‌مڕۆ به‌بێ پچڕان به‌رده‌وامم"
هه‌مووكارێكی شانۆیی له‌پێناوی ئاڕاسته‌كردنی په‌یام و گوتارێك ده‌نووسرێت و نمایش ده‌كرێت، مامۆستا كەيفى ئاماژە بەوە دەكات كە ناتوانێت بڵێت هەموو پەيامى كارەكانى وەك خۆى گەيشتووە " نه نووسه‌ر و نه ده‌رهێنه‌ر و نه ئه‌كته‌ره‌كانیش ناتوانن به ره‌هایی بڵێن كه من توانیومه به ته‌واوی ئه‌و په‌یامه‌ی له‌پێناویدا كارم كردووه بیگه‌یه‌نم، به‌ڵكو ئه‌وه بینه‌ر و خوێنه‌رانن ئه‌و بڕیاره له باره‌ی ئه‌دیب و هونه‌رمه‌نده‌وه ده‌ده‌ن، كه تا چ ئاست و پله‌یه‌ك توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتوو بێت له‌پێناوی ئه‌و ئامانج و په‌یامه‌ی كاری بۆكردووه، بۆیه منیش ناتوانم ئه‌و بڕیاره له باره‌ی كاره‌كانی خۆم بده‌م و ببمه هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری كاره‌كانی خۆم، ئه‌وه ده‌بێ بینه‌رانی كاره‌كانم ئه‌و بڕیاره بده‌ن، ئه‌ونده هه‌یه به هه‌موو هێز و توانا‌و دڵسۆزیی و راستگۆیی و ئه‌مینییه‌وه كارم كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم په‌یامی نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر، كه له‌نێو ده‌قه‌كه‌دایه و به تێگه‌یشتنی خۆم نواندنی تێدابكه‌م و ئاراسته‌ی بینه‌ری بكه‌م."
بەهرەكانى مامۆستا كەيفى تەنيا نواندن نەبووە، بەڵكو توانيويەتى تواناكانى بەكاربهێنێت و وه‌ك ئه‌كته‌ر، ده‌رهێنه‌ر،یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر، نووسه‌ر، ئاماده‌كار، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م، به‌ڕێوه‌به‌ری شانۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری. كارگێری و ته‌كنیكه‌كان به‌شداری كاره شانۆیی و درامییه‌كانى كردووە، بەڵام وەك ئاماژەى پێ دەدات بە زۆرى وەك ئەكتەر بەشدارى كردووە، بەڵام بە شێوازى تايبەتى خۆى " هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنم بۆ نێو جیهانی هونه‌ر هه‌وڵم داوه كه خۆم بم نه‌ك كه‌سێكی تر، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه، كه لاسایی هیچ كه‌سێكم نه‌كردۆته‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی لاساییم نه‌داوه، هه‌تا ئه‌گه‌ر سه‌رسامیش بووبم به كه‌سایه‌تییه‌كی هونه‌ری یان ئه‌كته‌ر و هونه‌رمه‌ندێك، به‌ڵكو به شێواز‌و تێگه‌یشتن و لێكدانه‌وه‌ی خۆم نواندنه‌كه‌م كردووه، هه‌روه‌ها به‌لاساییكردنه‌وه‌ش ده‌ستم به‌كاری هونه‌ریی نه‌كردووه، ئه‌وه‌ش زیاتر بۆ هونه‌رمه‌ندی جوانه‌مه‌رگ( سامان تاهیر) ده‌گه‌ڕێنمه‌وه، چونكه ئه‌و یه‌كه‌م ده‌رهێنه‌ر بوو، كه كارم له‌گه‌ڵ كردووه و زۆر رقی له لاسایی خه‌ڵكی تر ده‌بۆوه و ده‌یگوت به‌شێوازی خۆت نواندنه‌كه بكه، نه‌ك لاسایی خه‌ڵكی تر بكه‌یته‌وه، هه‌ر له‌و رۆژه‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ره‌تایه‌دا هه‌وڵم داوه به‌شێوه‌یه‌كی راستگۆیانه و ئاسايي نواندن بكه‌م و دوركه‌وتنه‌وه له كلێشه‌به‌ندی و نواندنی نالۆژیكی و دروستكراو و زۆرله‌خۆكردن دووربكه‌ومه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی رێچكه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆم هه‌بێت، كه گوزارشت له خۆم بكات، نه دووباره‌كردنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی خه‌ڵكی تر"
لە ٨٤ كارى هونەرى بەشداربووە
بەڕێز مامۆستا كەيفى لەماوەى ژيانى هونەريدا توانيويەتى بەشدارى زۆر كارى شانۆیی و دراما و فيلم بكات "به‌شداری (56) شانۆگه‌ری ، (10) دراما، (9) زنجیره‌ی ته‌له‌فزیۆنی، (9)كورته فیلمم كردووه.
وه‌ك نووسین( شانۆگه‌ریی هەڵۆكان گه‌ڕانه‌وه، شانۆگه‌ریی ئافره‌ت و خه‌بات )م نووسیوه.
وه‌ك ده‌رهێنان(شانۆگه‌ریی سه‌ركه‌وتن له راستیدایه، شانۆگه‌ریی بڕیاری دادگا، شانۆگه‌ریی وێنه‌یه‌ك له ناخی فه‌له‌ستین، مۆنۆدرامای راپۆرتی مانگانه، شانۆگه‌ریی خاكی یه‌زدان، درامای سزای یاسا، درامای گوێدرێژ و هاوڕێكانی و شانۆگه‌ریی فاڵچی)كارى دەرهێنانم بۆ كردوون .
وه‌ك ئاماده‌كار و سینارست( درامای له‌وێ پێتده‌ڵێم، زنجیره‌ی ته‌له‌فزیۆنی حاجی توڕه، زنجیره‌ی ته‌له‌فزیۆنی هه‌یاس و سوڵتان، زنجیره‌ی ته‌له‌فزیۆنی هه‌گبه‌ی ده‌روێش، زنجیره‌ی ته‌له‌فزیۆنی ملیۆنێر، درامای راپۆرتی مانگانه) كارم كردووه.
وه‌ك یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌رلە (13) كاری شانۆیی و درامی كارم كردووه.
ئاماده‌كردنی( 30) ئه‌ڵقه‌ی به‌رنامه‌ی گه‌شتی ته‌له‌فزیۆن و (29) ئه‌ڵقه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌گبه‌ی كامێرا له‌گه‌ڵ بەڕێز هونەرمەند(فریدون حەمەد ئه‌مین) .
وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م و به‌ڕێوه‌به‌ری شانۆ لە (30) به‌رهه‌م كارم كردووه."
هونەر هۆيەكى كاريگەرە بۆ گەياندنى پەيامى خوێندنى باڵا
كەيفى ئەحمەد مامۆستايە لە فەكەڵتى پەروەردە - بەشى زمانى كوردى و دەربارەى تێكەڵاوكردنى هونەرى شانۆ و كارى زانستى بۆ گەیاندنى پەیامەكانى خوێندنى باڵا و دامەزراوەى زانكۆ دەڵێت " دیاره به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هونه‌ری شانۆ له‌نێو زانكۆكان فه‌رامۆش كراوه و گرنگی پێ‌نادرێت، زۆر كاری زانستی و ئه‌ده‌بی و هونه‌ری هه‌یه ده‌توانرێت له رێگه‌ی نواندن و شانۆ ئاراسته بكرێت و په‌یامه‌كانی بگه‌یه‌نین به خوێندكاران، یان وه‌ك رێكڵام و بانگه‌شه‌یه‌ك ره‌واجیان زیاتر بكه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی سروشتی مرۆڤ وایه كه زۆر حه‌زی له ئامۆژگاری و كاری رووتی (مجرد) راسته‌وخۆ نییه، زیاتر حه‌زی له شتێكه كه به‌شێوه‌ی ناراسته‌وخۆ و به‌شێوه‌ی نواندن و بینین و به‌شداری كردن هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی شانۆ و نواندنه‌وه ده‌توانرێت ئه‌نجامبدرێت، كه به‌هۆی شانۆییه‌كی شه‌قام و شانۆی ژووره‌وه ده‌توانرێت، ئاراسته‌ی بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته كه‌سێكی نیشتمانپه‌روه‌ر و نه‌ته‌وه‌یی، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له به‌شه ناوخۆییه‌كان و كه‌لوپه‌له‌كانی بكات یان پارێزگاری له بیناكانی زانكۆ و ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ و كه‌لوپه‌لی نێو هۆڵ و تاقیگه‌كان و هۆیه‌كانی گواستنه‌وه بكات، یان به‌شداری كاره خۆویستی و خێرخوازییه‌كان له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی زانكۆ بكات، یان زۆر بابه‌ت هه‌یه مامۆستا ده‌توانێ به‌شێوه‌ی نواندن بیگوازێته‌وه بۆ خوێندكار، له‌و روانگه‌ییه‌وه یه‌كێك له زانايانى بوارى په‌روه‌رده ده‌ڵێت :(پێم بڵێ له بیرم ده‌چێته‌وه، پێم بڵێ و پیشانم بده له‌وانه‌یه له بیرم نه‌چێته‌وه، پێم بڵێ و پیشانم بده و به‌شداریم پێبكه، هه‌رگیز له‌بیرم ناچێته‌وه)، شانۆش ده‌چێته چوارچێوه‌ی خانه‌ی سێیه‌میان، كه شته‌كه‌ی پێده‌ڵێین و پیشانی ده‌ده‌ین به كرده‌وه و له هه‌ندێ هه‌ڵویستیشدا به‌شداری پێده‌كه‌ین، ئه‌وا هه‌رگیز بیری ناچێته‌وه و زوو تریش تێده‌گات.
ميرابۆ ده‌ڵێ (ده‌بێ شانۆ هاوبه‌شى رِۆشنبيرى گشتى بكات. ئه‌ركى خاوێن كردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵ و داب و خووكانى له سه‌ره، ببێته قوتابخانه‌ى نيشتيمانى بۆ په‌روه‌رده‌كردن و چاك كردنى خه‌ڵك)، هه‌روه‌ها شاره‌زایه‌كی تری بواری شانۆ ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی ناچن بۆ هۆڵه‌كانى شانۆ بۆ بينينى نمايشى شانۆيى وه‌كو ئه‌وانه وانه، كه به‌بێ سه‌یركردنی ئاوێنه ده‌چنه ده‌ره‌وه " . هەر بۆيە( مامۆستا كەيفى) باوەڕى وايە كە نابێت مامۆستا تەنيا وانە وتنەوە بە ئەركى يەكەم و كۆتايى خۆى بزانێت، بەڵكو گرنگە شێوازى جۆراوجۆر بەكاربێنێت بۆ گەياندنى پەيامى وانەكەى و كاريگەرى زياترى هەبێت لە كۆمەڵگەدا " نابێ مامۆستا توانا و شاره‌زایی و زانسته‌كه‌ی له‌نێو چوارچێوه‌ی هۆڵ و پۆله‌كانی خوێندندا قه‌تیس و سنووردار بكات، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌تا له توانای داهه‌یه، به‌شداری كار و چالاكییه هونه‌ریی و ئه‌ده‌بی و كۆمه‌ڵایه‌تی و نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی...هتد، بكات، چونكه به‌و كاره‌ی واده‌كات زیاتر شاره‌زایی له هه‌موو بواره‌كان په‌یدابكات و ببێته كه‌سێكی خاوه‌ن و ئه‌زموون و شاره‌زای مه‌یدانيی له‌و بوارانه‌دا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نها خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌كارانه به‌شێوه‌ی تیۆری به‌س نییه، به‌ڵكو زۆر پێویسته به‌شێوه‌ی پراكتیكیش بچێته نێویانه‌وه، هه‌روه‌ها به‌و هۆیه‌وه ده‌توانێ زیاتر تێكه‌ڵی خوێندكار و مامۆستا و چینه‌كانی تری كۆمه‌ڵ ببێت. خوێنكاره‌كانیش زیاتر شاره‌زای ده‌بن و ده‌توانن باشتر لێی تێبگه‌ن و په‌یام و زاسته‌كه‌ی لێوه‌ربگرن، یاخود ئاڵوگۆڕی زانستی و تێڕوانین و بیر‌و باوه‌ڕه‌كانیان بكه‌ن."
بەشدارى سێ فێستيڤاڵى نێودەوڵەتى كردووە
بەڕێز مامۆستا كەيفى لە زۆربەى شارەكانى كوردستان شانۆگەرى پێشكەش كردووە لەوانە ( كۆیه، هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، ده‌ربه‌ندیخان، رانیه، شه‌قڵاوه، ته‌ق ته‌ق، ئاشتی، قه‌ڵادزه...) بەڵام چالاكيەكانى تەنيا چالاكيى ناوخۆيى نەبوونە، بەڵكو بەشدارى لە سێ فێستيڤاڵى نێودەوڵەتيشدا كردووە، كه بريتين له " فێستيڤاڵی چواره‌می شانۆی شه‌قامی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ربه‌ندیخان له هه‌رێمی كوردستان به شانۆیی (بیمه)، هەروەها فێستيڤاڵی یه‌كه‌می نێوده‌وڵه‌تی ئه‌سكه‌نده‌رییه بۆ شانۆی بوكه‌ڵه، له وڵاتی میسر به شانۆیی (هاوڕێ)، هەروەها فێستيڤاڵی چواره‌می شانۆی شه‌قامی ته‌ورێز له وڵاتی ئێران، به شانۆیی( تاته برایم) " م.كەيفى ئاماژە بەوە دەدات ئەگەر پشتوانى دارايى بكرێن، دەتوانين بەشدارى زۆر شانۆگەرى نێودەوڵەتى بكەين و بڕوا و متمانەشمان زۆرە كە دەتوانين پێگەى بەرز بەدەست بهێنين.
شانۆ چى یە؟
دەربارەى چەمكى شانۆ ڕوونكردنەوە دەدات و دەڵێت" ئێمه كۆمه‌ڵیك زاراوه‌ی شانۆ تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین، یه‌كێكیان له برى ئه‌وى دى یان یه‌كێكیان بۆ هه‌موو مه‌به‌سته‌كان به‌كارده‌هێنین، ئه‌وانیش زاراوه‌كانى(شانۆ، شانۆیی، نمایشی شانۆیی)ن، كه مه‌به‌ست له شانۆ، ته‌خته و هۆڵى شانۆیه، به‌ڵام شانۆیی، مه‌به‌ست له ده‌قى شانۆییه، كه به‌شێوه‌ی ده‌قى ئه‌ده‌بی له‌به‌رده‌ستدایه و له‌لایه‌ن كه‌سێك(نووسه‌رێك) رێكخراوه و نووسراوه.
نمایشی شانۆیش مه‌به‌ست پرۆسه‌ى خستنه‌ڕووى ده‌قیكى شانۆییه له سه‌رته‌خته و هۆڵى شانۆ یان شوێنێكى تر‌ى دیاریكراو وه‌ك ته‌خته‌ى شانۆ و ده‌چێته بوارى هونه‌ر. ئەمەش بریتییه له پرۆسه‌ى نواندنى ده‌قه شانۆییه‌كان له‌ناو هۆڵ و له‌سه‌رته‌خته‌ى شانۆكان، به هه‌موو توخم و ره‌گه‌ز و ته‌كنیكه‌كانى پێكهینه‌رى ئه‌و نمایشه، كه به‌پێى بیروبۆچون و ئاستى هونه‌رى و ئه‌و رێبازه‌ى ده‌یگرنه‌به‌ر له ئه‌داكردن و خستنه‌رووى رووداوى شانۆییه‌كه و ئاستى رۆشنبیرى و هونه‌رى و باكگراوندى ئه‌و ستافه ده‌گۆرِێت." لە كۆتاييشدا بە دڵخۆشيەوە دەڵێت " خۆشبه‌ختانه ئێمه ئیستا خاوه‌نى نمایشى هه‌مه‌رِه‌نگ و جۆراوجۆرین، له‌ڕووى ده‌رهێنان و نواندنه‌وه هه‌نگاوى باشمان برِیوه، كه جێگاى شانازییه و ده‌توانین به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ربڵندانه ئه‌زموونه‌كانمان پێشانى دنیاى ده‌ره‌وه بده‌ین و كاره‌كانمان بچنه نێو فێستیڤاڵه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم."
زانیاریە تایبەتەكان:
ناوى سیانى: كه‌یفی ئه‌حمه‌د عه‌بدولقادر
نازناوى زانستى: مامۆستای یارده‌ده‌ر( خوێندكاری دكتۆرا)
مامۆستا له به‌شی زمانی كوردی
ئەو وانانەى دەیانڵێتەوە: ئه‌ده‌بی فۆلكلۆر، شانۆی منداڵان، كوردستانناسی
ژمارەى توێژینەوەكان:
· شانۆ له كۆیه 1980- 2008
· بنیاتی وه‌سف له رۆمانی هێڵانه دا
· قه‌یرانی بینه‌ری شانۆ و رێگاچاره‌ی گونجاو
· رۆڵی بنیاتی ( خه‌ون و فانتازیا) له بنیاتی داستانی فۆلكلۆری كوردیدا
· بنیاتی توخمه‌كانی گێڕانه‌وه‌ی داستانی فۆلكلۆریی كوردی
· پەرتووكى چاپكراو: ڕیالیزم له شانۆی كوردیدا( 1975- 2005)
· سێ پەرتووكيشى ئامادەيە بۆ چاپ.