سيمنارێك تايبەت بە پەروەردەكردنى منداڵ

News #11, Issue 26, Feb 2017 | Núcey #11, Jhimarey 26, Mangí 2 Sallí 2017 | نوچەی 11، ژمارەى 26 مانگی 2 ساڵی 2017

رۆژى ١٤/ ٢/ ٢٠١٧ دكتۆرە هاژە تەها مامۆستاى بەشى پەروەردەى دەرونزانى، لەهۆڵى مامۆستا تاهير بەكر سيمنارێكى تايبەتى لەبارەى پەروەردەكردنى منداڵ پێشكەشكرد.

بابەتەكەى دكتۆرە هاژە تايبەت بوو بە ڕێنمايى كەسوكارى مناڵان لە چۆنيەتى پەروەردەكردنى منال و هاندان و ئاراستەكردنيان .

ئامادەبوانى ئەم سمينارە بريتى بوون لە مامۆستايانى زانكۆ و خوێندكارانى بەشى پەروەردەى دەرونزانى.

ماوەى سيمينارەكە زياتر لە كاتژمێرێكى خاياند و تيايدا جەخت لەسەر ئەوە كراوە كە مناڵ وەك پەرەكاغەزێكى سپى و پاك وايە چى لەسەر بنەخشێنى ئەوەى تيا دەبينيەوە.

د. هاژە لەبابەتەكەى دا ئەوەشى وت كە پێويستە هانى منال بدرێت پشت بە خۆى ببەستێت و ئەوەى تيا بڕوێندرێت كە لەو ژينگەيەى تيايدا دەژيت گيانى هاوكارى و دەست گرتنى بەرابەرەكەى تيا گەشەبكات ، كە ئەمەش هۆكارێكە بۆ پشت بە خۆبەستن و دروست كردنى كەسايەتيەكى پتەو و ئامادە .

دكتۆرە هاژە دەڵێت " زانایانى دەروونزانى و کۆمەڵایەتى جەخت لەوە دەکەنەوە کە پەیوەندیەکى ئاڵوگۆر هەیە لەنێوان منداڵ و ژینگە وە کاریگەریان لەسەر یەک هەیە ، ژینگەى ناخى مرۆڤ ڕۆڵێکى سەرەکى هەیە لە دیاریکردن و هەڵبژاردنى ئەو ڕەفتارانەى کە لەلاى مندال بوونیان هەیە.

درککردنى بینین بەهەرمى پرۆسەکانى کۆئەندامى دەمارە کە تواناى ڕێکخستن و چارەسەرکردنى ئەو زانیاریانەى هەیە کە لەڕێى هەستەکانەوە بەدەستى دەهێنین، هەستى بینین بە شێوەیەکى زۆر کاریگەر دەبێت وە منداڵ لەگەڵ ژینگەى دەرەوە تێکەڵ دەبێت و درکى پێدەکات لەڕێگەى ڕوونکردنەوەى وورژێنەرە هەستیەکان لەوانە ڕەنگ . لە تویژینەوەیەک دەرکەوتووە ئەو منداڵانەى کە لەتەمەنێکى زووە وە دەخوێنن هەستێکى تایبەت بەرامبەر بە ڕەنگێکى دیاریکراو پەیدادەکەن . وەکو پەیوەندى سێبەرى ڕەنگى زەرد لە دیوارى هۆڵى خوێندن بۆ زیاتر کردنى سەرنج و چالاکى و باشترکردنى مندال بۆ ئەنجامدانى ئەرکى ماڵەوەیان.

هاژە تەها، نازناوى زانستى مامۆستايە، پسپۆرە لە دەروزانى پەروەردەيى، مامۆستايە لە بەشى پەروەردەى دەرونزانى، لاپەڕەى فەرمى د.هاژە.

رێباز على قادر خوێندكارى قۆناغى يەكەمى پەروەردەى دەرونزانى كە لە سمينارەكەدا ئامادەبووە دەڵێت " بابەتێكى زۆر گرنگ بوو زۆربەى خانەوادەكانى ئێمە ئێئاگان لە چۆنيەتى پەروەردەكردن و هەولدان بۆ دروست كردنى كەسايەتى ڕۆڵەكانيان .

ئەم سيمينارە پێي وتين كە پێويستە فێرى گەورەكان و بەخێوكەرى منالەكان بكرێت سەرەتا، پاشان ئەوانن كە فێرى منالەكان دەكەن، چونكە منداڵان داهاتووى هەموو ميللەتێكن بۆيە پێويستە بەباشترين شێوە پەروەردەبكرێن . بۆئەوەى ئەم ولآتە لەئاستى پێشكەونتنەكانى جيهان دوا نەكەوێت . باشترين شتيش كە فێرى مناڵان بكرێت باوەڕى بە خۆى هەبێت و تواناى برياردانى لەسەر شتەكان هەبێت ، بەتايبەتى لەسەركارەكانى خۆى كە ڕۆژانە جێ بەجێى دەكات."

بەشى پەروەردەى دەرونزانى

ئەم بەشە لە بەشە سەرەتاييەكان بوو كە لە كۆليژى زانستە كۆمەڵايەتييەكان كرايەوە، پاشان بووە بەشێك لە فەكەڵتى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتييەكان، و ئێستاش وەك بەشێك لە فەكەڵتى پەروەردە خوێندنى تێدا بەڕێوە دەچێت.

بيرۆكەى دامەزراندنى ئەم بەشە لەوەوە دروست بوو كە بتوانێت توێژەرى كارامە و سەركەوتوو لە بوارى دەروونزانى بۆ كۆمەڵگەى كوردەوارى دروست بكات، ئەمەش بەهۆى ئەو دۆخە ناهەمووارەى كە كۆمەڵگەكە پێيدا ڕۆيشتووە و لە ڕووى دەروونيەوە كاريگەرى نەرێنى لەسەر بارى دەروونى تاكەكان دروست كردووە.

بەشى پەروەردەى دەروونزانى ديدێكى كراوەى هەيە بۆ بارهێنان و ئامادەكردنى پسپۆرى دەروونى، بە شێوەيەك كە بتوانێت دواى تەواوكردنى خوێندنى زانكۆيى پسپۆرێكى سەركەوتووبێ لە پيشەكەيدا، ئەمەش بە هۆى بەكارهێنانى نوێترين پرۆگرامى خوێندن و شێوازە سەردەمييەكانى دروستكردنى پسپۆڕى دەروونى. بۆ زانيارى زياتر كليك لێرە بكە.

ئامادەكردنى : محەمەد مەغديد

وێنەكان : دڵشاد كاكەڕەش