Issue 79-1

فاکەڵتی زانست و تەندروستی هۆڵێکی تایبەت بە گفتوگۆی ماستەر و دکتۆرا دەکاتەوە

بەرواری 1-7-2021 بە ئامادەبونی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ (پ.د. وەلی مەحمود حەمەد) وە بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی (پ.ی.د. حەیدەر لەشکری) ، وە بە ئامادەبوونی پ.ی.د. رۆستەم سلام عزیز (جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی) وە بە ئامادەبونی راگری فاکەڵیتی زانست و تەندروستی (پ.ی.د تەها)، ئەمڕۆ هۆڵێکی تاییبەت بە گفتوگۆی ماستەر و دکتۆرا لەم فاکەڵتییەدا لە سەنتەری توێژینەوەی زانستی زانکۆماندا کرایەوە.

شایانی باسە م.هاوکار جعفر (یاریدەری ڕاگری فاکەڵتی تەندروستی و زانست) ڕۆڵ و ماندوبونێکی زۆری بینیوە لە ئامادەکردنی ئەم هۆڵە. لەم هۆڵەدا دەتوانرێت گفتوگۆی پرۆپۆزەل و ریڤیو ئارتکلیش بکرێت.

ئەوەی جێگای ئاماژەیە، هەر کەسێک لەم هۆڵەدا گفتوگۆی تێزی دکتۆرا یاخود ماستەرنامەکەی ئەنجام بدات، ئەوا پێویستە دوو دانە درەخت بۆ فاکەڵتییەکە بێنێت و لەلایەن باغەوانانی فاکەڵتییەوە دەچێنرێت و دواتریش خزمەت و چاودێری دەکرێن.