(1) تاقیکردنەوەی زارەکی بۆ پێشكەشكارانی ماستەر ودکتورا

١- پێشكەشكارانی ماستەر

ئاماژە بە ڕێنمایی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارە (٢)ی ساڵی (٢٠٢٠)، کە هەمواری یەکەمی ڕێنمایی ژمارە (٥)ی ساڵی ٢٠١٩ی تایبەت بە خوێندنی باڵا\ ماستەر و بەمەبەستی پڕکردنەوەی کورسی بەتاڵ، بەو پێشکەشکارانەی لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی دەرنەچوون، بەڵام نمرەی (٧.٥)بەرەو سەرەوەیان هێناوە، زانکۆی کۆیە کورسییە بەتاڵەکان و ناوی ئەو پێشکەشکارانەی مافی تاقیکردنەوەی زارەکییان هەیە ڕادەگەیەنێ.

کۆی زانیارییەکان لەم وێبسایتە وەربگرە:

https://sites.google.com/a/koyauniversity.org/master2020/home

٢- پێشكەشكارانی دکتورا

ئاماژە بە ڕێنمایی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارە (٣)ی ساڵی (٢٠٢٠)، کە هەمواری یەکەمی ڕێنمایی ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠١٩ی تایبەت بە خوێندنی باڵا\ دکتۆرا و بەمەبەستی پڕکردنەوەی کورسی بەتاڵ، بەو پێشکەشکارانەی لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی دەرنەچوون، بەڵام نمرەی (٧.٥)بەرەو سەرەوەیان هێناوە، زانکۆی کۆیە کورسییە بەتاڵەکان و ناوی ئەو پێشکەشکارانەی مافی تاقیکردنەوەی زارەکییان هەیە ڕادەگەیەنێ.

بۆ زانیاری لەبارەی ڕێنمایی و كاتی تاقیكردنەوە سەردانی ئەم وێبسایتە بكەن:

https://sites.google.com/a/koyauniversity.org/phd2020/home