سمينارێك لەبارەى ڕانكينگى زانكۆكان و دڵنيايى جۆرى پێشكەشكرا
News #09, Issue 14, Jan 2016 | Núcey #09, Jhimarey 14, Mangí 1 Sallí 2016 | نوچەی ٩، ژمارەى ١٤ مانگی 1 ساڵی 2016
لە لايەن بەڕێوەبەرايەتى دڵنيايى جۆرى زانكۆى كۆيەوە سمينارێكى گرنگ پێشكەشكرا دەربارەى ژمارەيەك بابەتى پەيوەست بە ڕانكينگى زانكۆكان و دڵنيايى جۆرى بە ئامادەبوونى بەڕێزان سەرۆكى زانكۆ و ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا، سەربارى ئامادەبوونى ڕێكخەرى دڵنيايى جۆرى بەش و فەكەڵتيەكان و ژمارەيەكى زۆرى مامۆستايانى زانكۆى كۆيە.
بابەتەكانى سمينار
لە سمينارەكەدا ئەم بابەتانە لە لايەن بەڕێز پ.ى.د.سەڵاح ئيسماعيل يەحيا بەڕێوەبەرى دڵنيايى جۆريەوە پێشكەشكرا :
- ڕەوشی تازه‌كردنه‌وه‌ی (ئه‌پده‌یت كردنی) ده‌ستكه‌وته‌كانی دڵنیایی جۆری گشت ستافه ئه‌كادیمیه‌كان تاوه‌كو مانگی شوباتی 2016
- گفتوگۆیه‌ك سه‌باره‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندنی خودی
- دوایین ڕاپۆرت سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی كۆرس مۆدیول و كلاس ویبسایتهكان
- ڕیزبه‌ندی زانكۆی كۆیه له ڕیزبه‌ندی وێبۆمهتریكدا
- ڕاپۆرتی هه‌ڵسه‌نگاندنی چوار فاكهلتیهكه
بەڕێز بەڕێوەبەرى دڵنيايى جۆرى لەبارەى سمينارەكەيەوە كە ڕۆژى سێ شەممە ٩/٢/٢٠١٦ لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆ پێشكەشكرا دەڵێت "ئامانجى سمينارەكە بريتى بوو لە نیشاندانی ده‌ستكه‌وته زانستییه‌كانی ساڵی ئه‌كادیمی ڕابردوو، هەروەها نیشاندان و ڕوونكردنه‌وه‌ی ڕیزبه‌ندی زانكۆی كۆیه له وێبۆمهتریكسدا، لەگەڵ ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌وه كه مامۆستایان ده‌بێت له مانگی داهاتوودا چی بكه‌ن بۆ به‌ره‌وپێش بردنی ڕیزبه‌ندی زانكۆی كۆیه له سه‌ر ئاستی ڕیزبه‌ندی نیشتمانی و جیهانیدا (وێبۆمه‌تریكس)."
خاڵى گرنگ
بەڕێز د.سەڵاح تيشك دەخاتە سەر خاڵە گرنگەكانى سمينارەكەى و پرسيارى سەرەكى ئامادەبووان " خاڵە گرنگەكان بريتى بوون لە پێشكه‌شكردن و شیكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ده‌ستكه‌وته‌كانی دڵنیایی جۆری فێركردن له ساڵی ئه‌كادیمی ڕابردوودا، هەروەها فۆڕمی ڕاپرسی سه‌باره‌ت به شه‌یر كردنی هه‌گبه‌ی مامۆستا و په‌ره‌پێدانی زانستخوازی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی تر،هەروەها باسى ده‌ستكه‌وته ئهكادیمییهكانم كرد تاوه‌كو شوباتی 2016، لەگەڵ ڕیزبه‌ندی زانكۆی كۆیه له ڕیزبه‌ندی وێبگهیی زانكۆكان (وێبۆمه‌تریكس)." دەربارەى پرسيارى سەرەكى مامۆستايان لە سمينارەكەدا دەڵێت" پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌بوو كه ئایا بۆ هه‌ندێ زانكۆ له هه‌رێمی كوردستاندا ئاستێكی ڕیزبه‌ندی نزمیان به‌ده‌ستهێنا له وێبۆمه‌تریكس، به‌ڵام ئه‌مساڵ ئاستی ڕیزبه‌ندییان به‌رزتره؟"
سەڵاح ئيسماعيل يەحيا، پرۆفيسۆرى ياريدەدەرە، پسپۆرە لە ئهندازباری مایكرۆوه‌یڤ و په‌یوه‌ندیكردن، خاوەنى ٤٣ توێژينەوەى بڵاوكراوە و ٢ پەرتووكى چاپكراوە، ماوەى ٦ ساڵە لە زانكۆى كۆيەيە. بۆ زانيارى زياتر كليك لێرە بكە.
فيدباكى ئامادەبووان
لە سمينارەكەدا ژمارەيەكى زۆر لە مامۆستايانى زانكۆمان ئامادەبوون و تێكەڵى قسەكان و سەرنجەكانى د.سەڵاح ببون كە دەربارەى بابەتەكەى دەى وت، بەڕێز ڕێكورد سەرهەنگ مەغديد دەڵێت " سمينارەكە تایبه‌ت بوو به‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كه زانكۆی كۆیه و زانكۆكانی كوردستان به‌ده‌ستیان هێناوه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی . وه هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی زانكۆی كۆیه له‌ئاستی ( وێب ڕانكینگ و وێبۆمێتريك ) به‌رزبێته‌وه. به‌رێزیان له چوار ڕووه‌وه ده‌ستی پێ كرد به‌ڵام تیكه‌ڵ به‌یه‌ك بوون ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ئێستادا ( وێب ڕانكینگ ) له‌ڕووی ته‌كنه‌لۆجیاوه تێكه‌ڵ كراوه و بابەتەكە تێكههلكێشه هەربۆيە ناتوانی له‌یه‌ك ڕووه‌وه بڕوانیه وێبۆمێتريك، بۆ نموونە له ( پرێزنس ) زانكۆی كۆیه یه‌كه‌مه ، به‌لام له وێب ڕانكینگ چواره‌مه ، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له‌ئێستادا ده‌درێ بۆ ئه‌وه‌یه له وێب ڕانكینگ له‌پله‌ی چواره‌مه‌وه بۆ پله نزیكه‌كان سه‌ركه‌وین "
بەلاى مامۆستا ڕێكوردەوە گرنگە ڕاگرەكان مامۆستايان ئاگاداربكەنەوە كە بە باش‌ترين شێوە ئەركى خۆيان جێبەجێ بكەن و تێبگەيەندرێن كە ئەوان تەنها خاوەنى خۆيان نين، بەڵكو ئاست و كراوەييان كاريگەرى لەسەر زانكۆكە و ئاستەكەى هەيە.
ڕێكورد سەرهەنگ مەغديد، مامۆستاى ياريدەدەرە، پسپۆرى پەيوەنديە نێودەوڵەتيەكانە لە بەشى ياسا، توێژينەوەيەكى بڵاوكراوەى هەيە و ٥ ساڵە مامۆستايە. بۆ زانيارى زياتر كليك لێرە بكە.
بەرێز دارا خاليد خدر ئامادەبوونى سمينارەكە دەڵێت " به‌ڕێز دكتۆر صلاح ڕوونی كرده‌وه ، كه زانكۆی كۆیه پێویسته له‌مه‌ودوا له‌سه‌ر كام ڕێگا بروات بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر پێش بكه‌وێ له سه‌ر ئاستی ڕیزبه‌ندی زانكۆكانی كوردستان و عێراق و جیهان . بۆ نموونه : ئه‌وه‌ی زیاتر پێویسته له‌مه‌ودوا ئیشی له‌سه‌ر بكرێ ، هه‌وڵی زیاتری مامۆستایانه ، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر توێژینه‌وه پێشكه‌ش بكه‌ن و بڵاوی بكه‌نه‌وه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی، هەروەها بڵاوكردنەوەى توێژينەوە لەوگۆڤارانەى كە ئيمپاكت فاكتەرى هەيە."
بەڕێز مامۆستا دارا پێشنياز دەكات كە ئەم كۆبوونەوانە ببنە خولى و بەبەردەوامى ڕێك بخرێن بۆ ئەوەى بەردەوام ئاگادارى مامۆستايان ببن، وە پێويستيشە مامۆستايان ئەم پرسە گرنگە بەهەند وەربگرن.
دارا خاليد خدر، مامۆستاى ياريدەدەرە ، پسپۆرە لە ئەندازيارى ميكانيك، لە بەڕێوەبەرايەتى ئەندازە و پرۆژەكانى زانكۆمان كار دەكات.
سمينارێك لە زانكۆى چەرمۆ
بەرێز پ.ى.د.سەڵاح بە مەبەستى ئاشنابوون بە كارى دڵنيايى جۆرى لە زانكۆى كۆيە ڕۆژى دووشەممە ٢٥/١/٢٠١٦ سمينارێكى پێشكەشى زانكۆى چەرمۆ كرد كە تێيدا بەڕێزان سەرۆكى زانكۆ و جێگرەكانى و سەرۆكى بەشەكان و ڕێكخەرى دڵنيايى جۆرى زانكۆكە تێيدا بەشداربوون، بەڕێز د.سەڵاح دەربارەى ئامانجى سمينارەكە دەڵێت " ڕونكردنهوهی شاره‌زایی زانكۆی كۆیه له به‌ده‌ست هێنانی به‌رنامه كانی گۆڵ بۆ فێركردن ( Google Apps for Education) بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی فێركردن و فێربوون به شێوه‌یه‌كی ئه‌لكترۆنی وه دلنیایی بوون له جۆری فێركردن و فێربوون له زانكۆدا."
ئامادەكردنى : محەمەد مەغديد
وێنەكان : كاردۆ محەمەد