ديدارى نێوان وەفدى زانكۆى كۆيە و باڵيۆزى عێراق لە ئيتاڵيا

News #09, Issue 46, Oct 2018 | Núcey #09, Jhimarey 46, Mangí 10 Sallí 2018 | نوچەی 09، ژمارەى 46 مانگی 10 ساڵی 2018

ڕۆژى سێ شەممە ٢٠١٨/١٠/٢٣ کاتژمێر 9:30 ی سەر لە بەیانی وەفدی زانکۆی کۆیە کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان پ.د.ولی محمود سەرۆکی زانکۆ و د.هاوکار باپیر بەرپرسی پەیوەندیەکانی زانکۆ لە شاری ڕۆمای پایتەختی ایطالیا سەردانی باڵیۆزخانەی عێراقیان کرد، لە لایەن بەڕێز د.احمد بامەڕنی باڵیۆزی عێراق لەو وڵاتە پێشوازیان لێ کراو دوای کۆبونەوەیەکی کورت و پوخت لەگەڵ باڵیۆزدا، سەرۆکی زانکۆمان هەنگاوەکانی دروست کردنی پەیوەندی ئەکادیمی زانکۆی کۆیەیان بۆ بەڕێزیان باس کرد بە تایبەت لەگەڵ زانکۆکانی ئەوروپاو بە تایبەتتر لەگەڵ زانکۆی پیزا لە ایطالیا كه بڕیارە ڕۆژی ٢٠١٨/١٠/٢٤ وەفدی زانکۆی کۆیە سەردانیان بکەن و یادداشتنامەی لێک تێکگەیشتنان لە گەڵ واژۆ بکەن.

بەڕێز باڵیۆز ئەحمەد بامەڕنی ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هەموو هاوکاریەکی زانکۆی کۆیە وهەرکارئاسانیەک کە بە بەڕێزیان بکرێ بۆ ئەوەی ببێتە پردی پەیوەندی نێوان زانکۆی کۆیەو زانکۆ باشەکانانی وڵاتی ایطالیا.

هەر لەو سەردانە دا باسی ئەوەکرا کە لە ئێستا دا زانکۆی کۆیە هەنگاو بەرەو پڕۆسەی بۆلۆنیا BOLOGNA دەنێت کە گرنگە و پەرە بەپەیوەندیەکان دەدات لە گەڵ زانکۆکانی ئیتاڵیا، شایانی باسە ‌ئەم پرۆژەیە خۆی چەندین ساڵە لەو وڵاتەو زانکۆکانی جێ بە جێ دەکرێت. دواتر شاندەکە دوای گفتوگۆیەکی تێرو تەیەل لەگەڵ باڵیۆر لەلایەن ستافی باڵیۆزخانەوە بەگەرمی بە ڕێکران.