issue-60 (18) خولێکی بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی لە زانکۆی کۆیە

زانکۆی کۆیە خولێکی چڕی لەسەر پێداگۆجی کردەوە بۆ ژمارەیەک مامۆستای زانکۆ کە ماوەی ٧ رۆژی خایەند، لە ٥/ ١١/ ٢٠١٩ تا ١٧/ ١٢/ ٢٠١٩ لە سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی، لەلایەن د. بنار ئەحمەد (بەڕێوەبەری سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی لە زانکۆی کۆیە) پێشکەش کرا.

لەم خولەدا بەرچاوڕونییەکی گشتی لەسەر لێهاتووییە سەرەکییەکانی پێداگۆجیی هاوچەرخ خرایە ڕوو، هەروەها باس لە پێشکەشکردنی پێداگۆجی وەکو زانست و هونەر کرا بۆ بەڕێوەبردنی هۆڵی خوێندن، هەروەها ژمارەیەک لە پسپۆڕانی پێداگۆجی لە زانکۆ و ڕێکخراوە جیاجیاکان بەشداریان تێدا کرد، لەوانە د. کارمەند حەمەد (بەڕێوەبەری پرۆگرامی خولی پێداگۆجی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی)، بەڕێز موحەممەد موراد (بەڕێوەبەری سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی لە زانکۆی ڕاپەڕین)، بەڕێز مەهدی موستەفا (بەڕێوەبەری سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی لە زانکۆی سۆران).

ئامادەکردن: عەبدوڵڵا عوسمان عەلی

فۆتۆ: عەبدوڵڵا عەبدال