ISSUE 94 (2022)

نووچەنامەى ژماره‌ 94، مانگى 10 ى 2022


لە فاکەڵتیی پەروەردە گفتوگۆی نامەی ماستەر بەڕیوەچوو

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە هۆڵی مامۆستا تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردە، گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا لە بەشی جوگرافیا (مظفر صالح قادر) بە ناونیشانی: " پڕۆسە جیۆمۆر فۆلۆجییەکانی ئاوەزێڵی ڕووباری بازیان و کاریگەری لەسەر چالاکی مرۆیی" بەڕێوەچوو.

ئەندامانی لیژنەی گفتۆگۆکە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان؛ پ.د. عزالدین جمعە دەروێش پاڵانی، سەرۆکی لیژنە، زانکۆی گەرمیان . پ.ی.د. خلیل کریم محمد، ،ئەندام زانکۆی سلێمانی ، پ.ی.د. ئاشتی سلام صدیق، ئەندام -زانکۆی کۆیە ، پ.ی.د. نالی جەواد حمد، زانکۆی کۆیە - ئەندام و سەرپەرشتیار.

گفتوگۆیەکی چڕیان بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لەسەر بابەتەکە ئەنجامدا.

لە بەرامبەردا خوێندکار مظفر صالح قادر وەڵام و شرۆڤەی سەرجەم پرسیار و سەرنجەکانی لیژنەکەی دایەوە و لە ئەنجامدا

توێژینەوەکە پەسەندکرا

ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە لە ساڵڕۆژی دانانی بەردی بناغەیدا تاجە گوڵیان لەسەر مەزاری دامەزرێنەری زانکۆکە دانا

سێشەممە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

لە نۆزدەهەمین ساڵڕۆژی دانانی بەردی بناغەی زانکۆی کۆیە لەلایەن سەرۆک مام جەلال-وە، ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە سەردانی مەزاری مامیان کرد.

شاندەکەی زانکۆی کۆیە وەکو وەفایەک بۆ دامەزرێنەری زانکۆکە لە سلێمانی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال-یان کرد و تاجە گولیان لەسەر گلکۆکەی دانا.

بەرێز سەرۆکی زانکۆ لە میانی سەردانەکەدا جەختی لە ڕۆڵی سەرۆک مام جەلال و گرنگیی ئەو دەستکەوتە مەزنەی بۆ شاری کۆیە کرد و بەڵێن بۆ پارێزگاریکردن لە رێچکەیەی کە مام بۆ خزمەتی زانست و زانیاری گرتبوویەبەر کردەوە.

شاندەکەی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتی بەرێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی. د. محمد حسیب صدیق، و ئەندامێتی بەڕێزان؛ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پ.ی. د. حیدر لشکری، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی. د. رۆستەم سەلام عەزیز، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د. د. قارمان نادر، اگری فاکەڵتیی پەروەردە پ.د. سەفین جلال، ڕاگری فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان پ.ی.د. شوان عمر، ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری پ.ی. د. گەلاوێژ بەکر، ڕاگری فاکەڵتیی زانست و تەندروستی پ.ی.د. طە جلال، ڕاگری فاکەڵتیی پزیشکی د. دەوەن جەمال، ڕاگری فاکەڵتیی وەرزش پ.ی.د. نەبەز عبد الله، ئەمینداری ئەنجوومەنی زانکۆ پ.ی. د. لوقمان وسو و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە م.ی محمد سەیدگوڵ بوو.

#kou19anniversary #گەڕانەوە_بۆ_زانکۆ #KoyaUniversity #koyauniversity #زانکۆی_کۆیە

خوولی سێیەمی پێداگۆجی لە زانکۆی کۆیە کۆتایی پێهات

خوولی سێیەمی پێداگۆجی لە سەنتەری پێداگۆجی زانکۆی کۆیە کۆتایی پێهات.

یەکشەممە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ی زایینی، بە بەشداری پ.ی.د محمد حسیب صدیق سەرۆکی زانکۆی کۆیە و پ.ی.د. حەیدەر لەشکری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا لە مەڕاسیمێکی تایبەتدا خوولی سێیەمی پێداگۆجی زانکۆی کۆیە کۆتایی پێهات و دەرچووانی خولەکە بڕوانامەی بەشداری کردنیان پێبەخشرا.

د.بنار جەودەت بەڕێوەبەری سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئاکادیمی لە زانکۆی کۆیە ئاماژەی بەوەدا " خوولی سێیەمی پێداگۆجی بە بەشداری٢٤کەس کۆتایی پێهات کە لەم ژمارەیە ١٩ بەشداربوو دەرچوون، ناوبراو لە درێژەدا گوتی ئەم خوولە تایبەت بوو بە بارهێنان و ڕاهێنانی بەشداربووان لەسەر مێتۆدە نوێیەکانی پێداگۆجی وەک خوێندکار وەک ناوەندی فێربوون، کارامەییەکان و ڕێگاکانی وانەوتنەوە کە ئەمانە گشتی هاوشان لەگەڵ پلانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و سیستمی بۆڵۆنا پڕۆسێس گونجاندراوە.

سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئاکادیمی سەنتەرێکی تایبەتمەندی زانکۆیە بە مەبەستی پەرەپێدانی تواناییە کەسی و ئاکادیمییەکانی ستافی زانکۆ و دەرەوەی زانکۆ دامەزراوە مانگی یازدەی ساڵی ٢٠١٩ی زایینی.

ئەم سەنتەرە لە ڕێگای بەڕێوەبردنی سێمینار و ئیڤێنتی تایبەت و جۆراوجۆر هەوڵی پاڵپشتی ئاکادیمی و شارەزایی ستافی زانکۆیی دەدات، هەروەها ساڵانە خولی پێداگۆجی تایبەت بە بەدەستهێنانی نازناوی زانستی دەکاتەوە

مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە بەشداری لە بەرنامەی”FulBright“ی ئەمریکی کرد

مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە بەشداری لە بەرنامەیێکی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکادا کرد.

م. احمد تەیفوور عەزیز، مامۆستای بەشی ئەندازیاری درووستکردن لە فاکەلتیی ئەندازیاری زانکۆی کۆیە بەشداری لە بەرنامەی ”FulBright“ ی وڵاتی ئەمریکا کرد.

بەرنامەی ناوبراو پڕۆژەیێکی تایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکایە و وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە پشتیوانی لێ دەکات و ئامانج لێی ئاڵوگۆڕی کولتووری نێوان وڵاتانی جیاوازە و هاوکات بۆ ئاشناکردنی خەڵکانی دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ سیستمی خوێندن و فێرکردن لە زانکۆکانی ئەمریکادا بەکاردێ.

م. احمد تەیفوور عەزیز، لەم بارەیەوە گوتی : "ئەم بەرنامەیە بەرنامەیێکی زۆر گرینگ و هەلێکی بەسوود بوو بۆ ئاشنابوون لەگەڵ سیستمی خوێندن لە زانکۆکانی ئەمریکا."

هەروەها ناوبراو باسی لەوەکرد ئەوان وەک ففاکەلتیی ئەندازیاری زانکۆی کۆیە پێکەوە کاردەکەن تا ئەزموونی دەستکەوتوو لەو بەرنامەیە لە چوارچێوەی پڕۆژەی جیاوازدا لە زانکۆی کۆیە جێبەجێ بکەن.

بەرنامەی”FulBright“ی ئەمریکای بەرنامەیێکی تایبەتمەندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکایە و وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە پاڵپشتی دەکات و ئامانج لێی ڕەخساندنی هەل و دەرفەتە بۆ خوێندکارانی نائامریکایی لە جیهاندا تا بتوانن لەو وڵاتە بخوێنن وئاشنابن بە کەلتوور و سیستمی خوێندن و فێرکردن لە ئەمریکا.

ئەم بەرنامەیە ساڵی ١٩٤٦ی زایینی بە بڕیاری کۆنگرێسی ئامریکا و لەسەردەستی سێناتۆر William J. Fulbright دامەزرێنراوە.

خوێندکارێکی دکتۆرا لە زانکۆی کۆیە بەشداری لە سێمپۆزیۆمێکی نێودەوڵەتی کرد

خوێندکارێکی دکتۆرا لە زانکۆی کۆیە بەشداری لە سێمپۆزیۆمێکی نێودەوڵەتی لە شاری گرینڤیل لە ویلایەتی کارۆلینای باشووری ئەمریکا کرد.

مامۆستا احمد عبد السلام معروف، کە خویندکاری دکتۆرایە لە بەشی ئەندازیاری نەوت لە فاکەڵتیی ئەندازیاری زانکۆی کۆیە و مامۆستایە لە بەشی ئەندازیاری کیمیاوی هەمان فاکەڵتی، بەشداری کرد لە سیمپۆزیۆمی سووتانی پیشەسازی کە لەلایەن لیژنەی توێژینەوەی بڵێسەی ئەمریکی (AFRC) ڕێکخرابوو.

سیمپۆزیۆمەکە لە نێوان ١٢-١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە شاری گرینڤیل لە ویلایەتی کارۆلینای باشووری ئەمریکا بەڕێوەچوو.

مامۆستا احمد عبد السلام معروف، خوێندکاری دکتۆرایە لە ئەندازیاری نەوت و گاز و لە توێژینەوەکانیدا گرنگی بە پەرەپێدانی فلایرێکی نوێ بە یارمەتی هەوا بۆ بارودۆخی کارکردنی لێشاوی نزم دەدات و لەلایەن هەریەک لە دکتۆر جۆزێف سمیس، پرۆفیسۆر لە زانکۆی میزۆری بۆ زانست و تکنولوجیا و پ.ی. د محمد حسیب صدیق، بەشی ئەندازیاری نەوت، فاکەڵتیی ئەندازیاری زانکۆی کۆیە سەرپەرشتیاری پرۆژەکەی دەکرێت.

لە میانی سیمپۆزیۆمەکەدا مامۆستا احمد عبد السلام ، توێژینەوەیەکی بڵاوکردەوە.

لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان گفتوگۆی نامەی ماستەر بەڕیوەچوو

پێنچ شەممە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا لە بەشی یاسا (شنۆ سعید مصطفی) بە ناونیشانی: " حقوق الاجانب في القانون العراقي - دراسة تحلیلیة مقارنة" لە هۆڵی حاکم ئەمیر حەویزی لە فاکەڵتیی فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان بەڕێوەچوو.

ئەندامانی لیژنەی گفتۆگۆکە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان؛

پ.ی.د. زبیر مصطفی حسین، سەرۆکی لیژنە، زانکۆی سلیمانی.

پ.ی.د. هیوا ابراهیم قادر، ئەندام -زانکۆی صلاح الدین.

پ.ی.د. ڕێباز ئەردەڵان بەکر، زانکۆی کۆیە، ئەندام.

پ.ی.د.سەنگەر علي رسول، زانکۆی ڕاپەڕین- ئەندام و سەرپەرشتیار.

گفتوگۆیەکی چڕیان بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لەسەر بابەتەکە ئەنجامدا.

لە بەرامبەردا خوێندکار شنۆ سعید مصطفی وەڵام و شرۆڤەی سەرجەم پرسیار و سەرنجەکانی لیژنەکەی دایەوە.

------------------

ماڵپەڕی زانکۆی کۆیە:

https://koyauniversity.org

تویتەر:

https://twitter.com/KoyaUniversity

ئینستگرام:

https://www.instagram.com/koyauniversity

لینکیدئین:

https://www.linkedin.com/school/koyauniversity

تەلەگرام:

https://t.me/KOUMEDIA2022

فەیسبووک

https://www.facebook.com/koyauniversity

#kou19anniversary #KoyaUniversity #koyauniversity #زانکۆی_کۆیە

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ سەردانی تۆماری گشتی کرد

پێنجشەممە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. محمد حسیب صدیق بە یاوەری بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خویندکاران پ.ی.د. قارەمان نادر، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. رۆستەم سەلام عەزیز و بەڕێوەبەری کارگێڕی د. یادگار عبدالله کارەکانی گواستنەوە و نوژەن کردنەوەی تۆماری گشتیان بەسەر کردەوە.

لە میانی سەردانەکەدا بەڕێز بەڕێوەبەری تۆماری گشتی، د. صافیة صابر دوایین دۆخی کارەکان، نۆژەن کردنەوە و گواستنەوەی دۆسەیە و ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازی لە خویندکاران خستە بەردەست بەڕێز سەرۆکی زانکۆ.

هاوکات، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت کار و ئامادەکارییەکان لەم دوو ڕۆژە پشووەشدا بەردەوام بێت بۆ ئەوەی لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا بۆ پێشوازی کردن لە خوێندکارانی تازە وەرگیراو ئامادە بێت.

باڵەخانە نوێکەی تۆماری گشتیی زانکۆی کۆیە، دەکەوێت تەنشت بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی و دارایی و بەرامبەر بەشە ناوخۆییەکان.

مامۆستایەکی زانکۆمان بەشداری لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەت کرد

د.ڕیبوار جەبار شێخە، هاریکاری ڕاگری فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتیەکان لە شاری عەممانی پایتەختی ئوردن وەک توێژەر و قسەکەری سەرەکی بەشداری لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی کرد.

کۆنفرانسەکە لە ژێر ناونیشان:

“التحكيم و دوره في فض النزاعات” بوو و لە لەلایەن دامەزراوی نێودەوڵەتی بۆ ناوبژیوانی-بەریتانیا بەڕێوەچوو.

د. ڕێبوار، دەربارەی کۆنفرانسەکە گوتی:

“لە کۆنفرانسەکە لەگەڵ لایەنە بەشداربووەکان پرسی ئەنجامدانی چالاکی هاوبەش لەنێوان زانکۆی کۆیە و زانکۆکانی ئوردن و دەرفەتەکانی میوانداریکردنی چالاکیی داهاتوو لە زانکۆی کۆیە تاوتوێ کرا. ئاڵای کوردستان بەفەرمی وەک ئاڵای ووڵاتێکی بەشداربووی کۆنفرانسەکە هاوشانی ئاڵای ووڵاتان ناسێندرا”

#kou19anniversary #KoyaUniversity #koyauniversity #زانکۆی_کۆیە #زانکۆی_کۆیە_بەخێرهاتنتان_دەکات

مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە بەشداری لە گفتوگۆی نامەی ماستەر کرد

پ. ی.د. شەیماء فاضل الکبیسی، مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری تەلارسازی فاکەڵتیی ئەندازیاری، لە زانکۆی تەکنەلۆجیا لە بەغدا بەشداری لە گفتوگۆی نامەی ماستەری بە ناونیشانی:

“توظيف العنصر المائي في استدامة البيئة الحضرية” کرد.


لە زانکۆی کۆیە خولێک بۆ ڕاهێنانی مامۆستایان لەسەر پێواژووی بۆلۆنا دەستی پێکرد

زانکۆی کۆیە خولێکی تایبەتی بۆ ڕاهێنانی مامۆستایان لەسەر پێواژووی بۆلۆنا دەستپێکرد.

ڕۆژی ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق و ئەنجوومەنی زانکۆ خولی ڕاهێنانی مامۆستایان لەسەر رێنمایی، مەرج و میکانیزمی جێبەجێ کردنی پێواژووی بۆلۆنا بە ئامادەبوونی ٧٧ مامۆستای سمستەرتی یەکەم دەستی پێکرد.

لە دەستپێکی خولەکە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د محمد حسیب صدیق وتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بە گرنگیی پێواژووی بۆلۆنا و راهێنان و پێگەیاندنی مامۆستایان بۆ بەرەوپێشچوونی کاروانی خوێندن کرد و جەختی لەسەر بەردەوام بوونی ئەو جۆرە خولانە کردەوە.

دواتر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، بەڕێز پ.ی.د حەیدەر لەشکری وتارێکی بە ناونیشانی " گرینگی جێبەجێکردنی پێواژووی بۆلۆنا" پێشکەشکرد.

پ.ی.د حەیدەر لەشکری لەمیانەی وتارەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئامانجی سەرەکی بۆلۆنا بردنەسەری کوالێتی پڕۆگرامی خوێندنە و هاوکات بۆلۆنا بە دابینکردنی جووڵەی زیاتر بوار دەڕەخسێنێت لەڕاستای بوونی خوێندکار بە ناوەندی سیستمی خوێندن و فێرکردن.

سیمیناری دواتر لەلایەن بەڕێوەبەری سەنتەری پێداگۆجی زانکۆی کۆیە، د.بنار جەودەت پێشکەشکرا و ئەویش باسی لە گرنگیی خولەکانی پێداگۆجی و راهێنانی مامۆستایان لەسەر شێوازە نوێکانی وانەوتنەوە پێشکەشکرد.

ئەم خولە ماوەی چوار ڕۆژ دەخایەنێ و لە هۆڵی سێمیناری فاکەڵتی ئەندازیاری زانکۆی کۆیە بەڕێوەدەچێت.

لە فاکەڵتیی پەروەردە گفتوگۆی نامەی ماستەر بەڕیوەچوو

سێشەممە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا لە بەشی کوردی (بژدار سلێمان عبدالمناف) بە ناونیشانی:

" ڕۆڵی سینتاکسی و سیمانتیکیی ئامرازەکانی بەستنەوە بە پێی تیۆری دەسەڵات و بەستنەوە لە زمانی کوردیدا " لە هۆڵی مامۆستا تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردە بەڕێوەچوو.

ئەندامانی لیژنەی گفتۆگۆکە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان؛ پ.د. صباح ڕەشید قادر، سەرۆکی لیژنە، زانکۆی صلاح الدین ، پ.ی.د. شیروان حسین حمد، ئەندام -زانکۆی ڕاپەڕین ، پ.ی.د. عمر محمود کریم ، زانکۆی کۆیە ، ئەندام ، د. صلاح حویز رسول، زانکۆی کۆیە - ئەندام و سەرپەرشتیار.

گفتوگۆیەکی چڕیان بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لەسەر بابەتەکە ئەنجامدا.

لە بەرامبەردا خوێندکار( بژدار سلێمان عبدالمناف ) وەڵام و شرۆڤەی سەرجەم پرسیار سەرنجەکانی لیژنەکەی دایەوە و لە ئەنجامدا توێژینەوەکە بە پلەی زۆرباشە پەسەندکرا.


#kou19anniversary #KoyaUniversity #koyauniversity #زانکۆی_کۆیە

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ فاکەڵتیی پەروەردەی بەسەر کردەوە

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق بە یاوەری بەڕێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، پ.ی.د. ڕۆستەم سەلام عزیز سەردانی فاکەڵتیی پەروەردەیان کرد و لەلایەن بەڕێز ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە، پ.د. سەفین جلال فتح الله-وە پێشوازییان لێکرا.

لە میانی سەردانەکەدا بەڕێز سەرۆکی لە نزیکەوە کارەکانی نۆژەنکردنەوەی چەند هۆڵ، ژووری مامۆستایان، ڕێڕەو و هەندێک شوێنی دیکەی بەسر کردەوە.

بەڕێز ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە، خۆشحاڵی خۆی لە بەرامبەر سەردانەکەی سەرۆکی زانکۆ دەربڕی و ستایشی ڕۆڵ و هەوڵەکانی بۆ نۆژەنکردنەوە و نەهێشتنی کەموکوڕییەکان کرد.

هاوکات هەر لە میانی سەردانەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ سەردانی بەشەکانی زمانی عەرەبی، زمانی کوردی، مێژوو و جوگرافیای کرد و لە نزیکەوە لەگەڵ سەرۆک بەشەکان دانیشت و گوێی لە سەرنج و بۆچوون و داواکارییەکانیان گرت.


#kou19anniversary #KoyaUniversity #koyauniversity #زانکۆی_کۆیە

شاندێکی کۆمپانیای گازپڕۆم سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٢، بەرێز سەرۆکی زانکۆ، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق لە نووسینگەی خۆی لە سەرۆکایەتی زانکۆ پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیای گازپڕۆمی ڕووسی کرد.

شاندی میوان پێکهاتبوون لە بەڕێزان؛ بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکانی گازپرۆم یوری ئەندریڤسکی و بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی گازپڕۆم ئەندازیار لاوان محمود.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد و خۆشحاڵی خۆی لە بەرامبەر هاتنیان بۆ زانکۆ کۆیە و شاری کۆیە دەربڕی.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی هەماهەنگی لە نێوان زانکۆ کۆیە و بە تایبەتی بەشی ئەندازیاری نەوت و کۆمپانیای گازپرۆم لە بوارەکانی راهێنان و گەشتی مەیدانیی خوێندکاران کردەوە.

لە بەرامبەردا بەڕێز یوری ئەندریڤسکی، سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمەی کرد و باسی لە گرنگیدانی گازپرۆم بە زانکۆ کۆیە و متمانەی کۆمپانیاکە بە توانا و لێهاتوویی خوێندکار و دەرچووانی زانکۆکە دووپات کردەوە.

هاوکات بەڕێز لاوان محمود، ئاماژەی بەوە کرد کە شانازی بەوە دەکات کە دەرچووی زانکۆی کۆیە و ئێستا پێگەی بەڕێوەبەری بەشی هەیە لە کۆمپانیای گازپرۆم و رایگەیاند ئەمە نیشانەیەکی روونە لەسەر توانای زانکۆ کۆیە.

بابەتێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە زیاتر پەرەپێدانی پەویوەندییەکانی نێوان گازپرۆم و زانکۆی کۆیە و نوێ کردنەوە هەماهەنگی لە نێوان هەردوولا لە رێگەی ئەنجامدانی سیمینار، وۆرکشۆپ، کۆنفرانس، خولی راهێنان و خۆلی هاوینە بۆ خوێندکاران.

هاوکات هەریەک لە سەرۆکی بەشی ئەندازیاری نەوت م. فەرهاد عبد الرحمن و بەڕیوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆ م.ی. محمد سەیدگوڵ ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ ئامادەی کۆرسێکی هاوبەشی نێوان زانکۆی کۆیە و زانکۆی سوکمیۆنگ-ی کۆری بوو

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ ئامادەی کۆرسێکی هاوبەشی نێوان زانکۆی کۆیە و زانکۆی سوکمیۆنگ-ی کۆری بوو

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق لە هۆڵی ڤیدیۆ کۆنفرانس لە سەرۆکایەتی زانکۆ ئامادەی کۆرسێکی هاوبەشی نێوان زانکۆی کۆیە و زانکۆی سوکمیۆنگ بۆ ئافرەتان-ی کۆری بوو.

کۆرسەکە کە تایبەتە بە خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی زمانی ئینگلیزی لە فاکەڵتیی پەروەردە و لەلایەن مامۆستای زانکۆی سوکمیۆنگ بۆ ئافرەتان پڕۆفیسۆر مین کوۆن-وە دەگوترێتەوە.

هاوکات لە زانکۆی کۆیەوە م. هاوکار عمر علی سەرپەرشتیاری کۆرسەکە دەکات.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، لە میانی کۆرسەکەدا خۆشحاڵی خۆی لە بەرامبەر بەڕێوەچوونی کاری هەماهەنگی و کۆرسی لەو جۆرە دەربڕی و دەستخۆشی لە پڕۆفیسۆر مین کوۆن و مامۆستا هاوکار کرد.

د. محمد حسیب، سوپاسی خۆی بۆهاوکاری و هەماهەنگییانیی دامەزراوەی کۆریای باشوور و زانکۆی سوکمیۆنگ بۆ ئافرەتان دەربڕی و هیوای خواست کە لە نزیکەوە لە زانکۆی کۆیە پڕۆفیسۆر مین کوۆن ببینێت.

هاوکات خوێندکاران خۆشحاڵیی خۆیان بۆ ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ لە کۆرسەکە نیشاندا.

هاوکورسییانی گرانتی نێوان زانکۆی کۆیە و زانکۆی ئەڵستەر لەگەڵ ئەنجوومەنی فاکەڵتیی پەروەردە کۆبوونەوە

هاوکورسییانی گرانتی نێوان زانکۆی کۆیە و زانکۆی ئەڵستەری بەریتانی بەڕێزان پرۆفیسۆر کێڵسی شانکس و پ.ی.د. شێرکۆ کرمانج بە یاوەری بەڕێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، پ،ی،د، حیدر لەشکری سەردانی فاکەڵتیی پەروەردەیان کرد.

میوانەکان لەلایەن بەڕێز ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە، پ.د. سەفین جەلال و ئەنجوومەنی فاکەڵتییەوە پێشوازییان لێکرا.

لە میانی سەردانەکەدا، د. شێرکۆ کرمانج باسی لە چۆنێتی بەدەستهێنانی پاڵپشتییە داراییەکە و ئەو بوارانەی کە دەیگرێتەوە کرد.

هاوکات پرۆفیسۆر کێڵسی، خۆشحاڵی خۆی بە کۆبوونەوە لەگەڵ ئەنجوومەنی فاکەڵتیی پەروەردە دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو گرانتە تەواوی جومکەکانی پەروەردە دەگرێتەوە و سوودێکی گەورەی بۆ ئەو بوارە دەبێت.

لە بەرامبەردا بەڕێز ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە، بەخێرهاتنی پرۆفیسۆر کێلسی و د. شێرکۆ کرد و ئامادەیی خۆی بۆ پێشکەش کردنی هەموو جۆرە پاڵپشتییەک دەربڕی.

هاوکات، ئەندامانی ئەنجوومەنی فاکەڵتیی پەروەردە سەرنج و تێبینی و پرسیارەکانی خۆیان ئاراستەی میوانەکان کرد.

زانکۆی کۆیە لە رێوڕەسمێکدا لە ١١ی تشرینی یەکەم بەدەستهێنانی پاڵپشتییەکی دارایی (گرانت) لە بواری : "سیاسەتی ئابووری لە پەروەردەدا" لەلایەن ئەکادیمیای بەریتانییەوە بە هاوبەشی لەنێوان زانکۆی کۆیە و زانکۆی ئەڵستەری بەریتانی راگەیاند.

لە زانکۆی کۆیە هۆڵێک بەناوی خوالێخۆشبوو د. اکرم هاشم طە کرایەوە

ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د محمد حسیب صدیق، بەشدارییان لە رێوڕەسمی کردنەوەی هۆڵێک بەناوی خوالێخۆشبوو "د. اکرم هاشم طە" کرد.

رێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی هاوسەر و کوڕی خوالێخۆشبوو د. أکرم و ژمارەیەکی زۆر مامۆستای رەفیقی د. أکرم و خوێندکارەکانی لە سەنتەری جینات بەڕیوەچوو.

لە میانی ڕێوڕەسمەکەدا بەرێز سەرۆکی زانکۆ سەرەخۆشی لە زانکۆی کۆیە و خانەوادە و هاوڕێ و خوێندکارانی د. أکرم کرد و لە دەستدانی بە کۆستێکی گەورە بۆ زانکۆی کۆیە دانا.

د. محمد حسیب، باسی لە ڕۆڵ و کارەکانی د. أکرم بە درێژایی ساڵانی خزمەتی لە زانکۆی کۆیە کرد و جەختی لەوە کردەوە کە کەسانی خۆنەویست و ئاست بەرزی زانستی وەکو د. أکرم بە ئەستەم دووبارە دەبێتەوە.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، دەستخۆشی لە ڕاگرایەتی فاکەڵتیی زانست و تەندروستی و سەرۆکایەتی بەشی فیزیا کرد بۆ کردنەوەی ئەو هۆڵە و ناونانی وەکو وەفایەک بەناو د. أکرم کرد و رایگەیاند ئەمە تەنها کارێکی بچووکە بەبەراوورد لەگەڵ خزمەت و هەوڵەکانی خوالیخۆشبوو لە بواری زانست و خوێندن لە زانکۆماندا.

دواتر سەرۆکی بەشی فیزیا، د. هاوبەش حەمەدەمین کریم ژیاننامەی خوالێخۆشبوو د. اکرم هاشم طە-ی خوێندەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە د. أکرم مامەڵەی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی بۆ پرۆفیسۆر پێشکەش کردبوو بەڵام تەمەن رێگەی پێنەدا کەموکوڕییەکانی تەواو بکات بۆیە داوای لە ئەنجوومەنی زانکۆ کرد کە نازناوی پڕۆفیسۆری فەخری پێ ببەخشرت.

پ.ی.د. أکرم هاشم طە، لە ساڵی ١٩٦٠ لە گەڕەکی قەڵای شاری کەرکووک لەدایکبووە. خویندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و پاشان ئامادەیی له‌ شاری كه‌ركوك ته‌واو كردووه‌. له‌ساڵی ١٩٨٢ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له‌ زانكۆی صلاح الدین كۆلیجی زانست به‌شی فیزیا به‌ده‌ستهێناوه‌. له‌ساڵی ١٩٩٢ بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له‌ ووڵاتی ئوردون له‌زانكۆی یه‌رموك له‌به‌شی فیزیا له‌ پسپۆری فیزیای دۆخی ڕه‌قی به‌ده‌ست هێناوه‌. له‌ساڵی ٢٠١٣ بڕوانامه‌ی دكتۆرای له‌زانكۆی به‌غداد له‌ كۆلیجی زانست به‌شی فیزیا له‌ زانستی فیزیای مادده‌ به‌ده‌ستهێنا. لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ بە نەخۆشی شێرپەنجە لە شاری کەرکووک گیانی لەدەستدا.

گفتوگۆی تێزی دکتۆرای خوێندکارێکی زانکۆی کۆیە بەڕیوەچوو

پێشەنگکاری لە زانکۆی سەڵاحەددین-هەولێر گفتوگۆی تێزی دکتۆرای مامۆستای زانکۆی کۆیە و خوخویندکاری دکتۆرا "پەخشان فەهمی فەرحۆ" بە ناونیشانی:

"ئاوەڵناوی لێکدراو- لێکۆڵینەوەیەکی بەراووردکارییە لە نێوان زمانی کوردی و فەڕەنسیدا" بەڕێوەچوو.

ئەندامانی لیژنەی گفتۆگۆکە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان:

پ.د. عبدالله حسین رسول، سەرۆکی لیژنە، زانکۆی سەڵاحەددین-هەولێر

پ. د. عبد الوهاب خالد موسی، ئەندام -زانکۆی دهۆک

پ. د. عبد الجبار مصطفی معروف، زانکۆی سلێمانی

ئەندام ، پ.د. کاروان عمر قادر، زانکۆی سلێمانی- ئەندام

پ.ی.د. ابراهیم خلیل عبد الباقي، زانکۆی سەڵاحەددین-هەولێر- ئەندام

پ.ی.د. حاتم ولیا محمد، زانکۆی سەڵاحەددین-هەولێر ئەندام و سەرپەرشتیار.

گفتوگۆیەکی چڕیان بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر لەسەر بابەتەکە ئەنجامدا.

لە بەرامبەردا خوێندکار "پەخشان فەهمی فەرحۆ" وەڵام و شرۆڤەی سەرجەم پرسیار و سەرنجەکانی لیژنەکەی دایەوە و لە ئەنجامدا توێژینەوەکە بە پلەی زۆرباشە پەسەندکرا.

‎مامۆستایەکی بەشی کوردی بەشداری لە گفتوگۆی نامەی خوێندکارێکی ماستەر کرد


‎پ. ی.د. کیفی احمد عبد القادر، مامۆستا لە بەشی زمانی کوردی فاکەڵتیی پەروەردە، وەکو ئەندام بەشداری لە لیژنەی گفتوگۆی نامەیە ماستەری خوێندکاری زانکۆی چەرمۆ "کاروان محمد فتاح" بە ناونیشان: " ‎كاره‌كته‌ر له‌ رۆمانی ئه‌و هاوڕییه‌ی منداڵیم ببینمه‌وه‌؟ی عومه‌ر كاكه‌ر سور-دا" کرد.

#kou19anniversary #KoyaUniversity #koyauniversity #زانکۆی_کۆیە

خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی ئەندازیاریی کیمیاوی گەشتێکی زانستییان ئەنجام دا

خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی ئەندازیاریی کیمیاوی گەشتێکی زانستییان ئەنجام دا

خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی ئەندازیاریی کیمیاویی زانکۆی کۆیە گەشتێکی زانستییان بۆ پاڵاوگەی ئاوی خواردنەوەی بۆگد و كڵێسە ئەنجام دا.

ڕۆژی ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، خوێندکارانی بەشی ئەندازیاریی کیمیاوی لە قۆناغی سێیەم بە سەرپەرشتی ستافێکی مامۆستایانی بەشەکە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان؛ پ.ی. فخری حمد الله ابراهیم، م.ی. دنیا ابراهیم صالح، گەشتێکی زانستییان بۆ پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی بۆگد و کڵێسە ئەنجام دا.

لەمیانەی گەشتە زانستییەکەدا خوێندکاران ڕوونکردنەوەی پێویستیان سەبارەت بە جیاوازییەکانی پڕۆسەی بەرهەمهێنان و کارپێکردنی پاڵاوگەکە پێدرا و هاوکات ڕێکارەکانی کۆنتڕۆڵی کوالێتی و تەکنیکی تایبەتمەندی ئامێرەکانیان لەلایەن ستافی پڕۆژەکە بۆ شیکرایەوە.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد

سێشەممە ٢٥ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٢

بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق لەگەڵ بەڕێزان سەرۆکی زانکۆکانی سنووری پارێزگای سلێمانی (هەڵەبجە، ڕاپەڕین، گەرمیان، چەرموو) سەردانی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەلایەن بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاوات جەن اب نوری پێشوازییان لێکرا.

لە میانی کۆبوونەوەکەدا، تاوتویی جەند پرسێکی پەیوەست بە رێنماییە داراییەکان و دۆخی دارایی زانکۆکان کرا.

لەلای خۆیەوە بەڕیز وەزیری دارایی، پاڵپشتیی خۆی بۆ زانکۆکان و رەوتی خوێندنی باڵا دەربڕی و بەڵێنی چارەسەرکردنی گرفتەکانی دا.

لە فاکەڵتیی پەروەردە گفتوگۆی نامەی ماستەر بەڕێوەچوو

چوارشەممە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا لە بەشی کوردی (کاوە رحمن صۆفی) بە ناونیشانی: " ڕۆمانەکانی عەتا محەمەد لە نێوان ئەندێشە و واقیعدا" لە هۆڵی مامۆستا تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردە بەڕێوەچوو.

ئەندامانی لیژنەی گفتۆگۆکە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان؛ پ.د. محمد امین عبدالله، سەرۆکی لیژنە، زانکۆی سلێمانی ، پ.د. سلیم رشید صالح، ئەندام -زانکۆی صلاح الدین ، پ.ی.د.کەیفی محمد عبدالقادر ، زانکۆی کۆیە ، ئەندام ، پ.ی.د. ئازاد محمد سعید، زانکۆی کۆیە - ئەندام و سەرپەرشتیار.

گفتوگۆیەکی چڕیان بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لەسەر بابەتەکە ئەنجامدا.

لە بەرامبەردا خوێندکار( کاوە رحمن صۆفی ) وەڵام و شرۆڤەی سەرجەم پرسیار و سەرنجەکانی لیژنەکەی دایەوە و لە ئەنجامدا توێژینەوەکە پەسەندکرا.

دوو مامۆستای بەشی ماتماتیک لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی توێژینەوەیەکی هاوبەشیان لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتی بڵاو کردەوە

دوو مامۆستای بەشی ماتماتیک لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی توێژینەوەیەکی هاوبەشیان لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتی بڵاو کردەوە

پڕۆفیسۆری یاریدەدەر. د.عبدولقادر عثمان حمد ئەمین، مامۆستا لە بەشی ماتماتیک، فاکەڵتیی زانست و تەندروستی، زانکۆی کۆیە توێژینەوەیەکی هاوبەشیان لەگەڵ خاتوو کالێ ڕەمەزان عومەر، خوێندکاری ماستەر لە هەمان بەش، لە گۆڤاری زانکۆی زانست و تەکنەلۆژیای ڕۆژهەڵاتی چین، کە لە SCOPUS بە ISSN: 1006-3080 ئیندێکس کراوە بڵاوکردەوە.

زانیاری توێژەری یەکەم:

ناو: کاڵێ ڕەمەزان عومەر

بڕوانامە: خوێندکاری ماستەر

شوێنی کار: بەشی ماتماتیک، فاکەڵتیی زانست و تەندروستی، زانکۆی کۆیە

توێژەری دووەم:

ناو:عبدولقادر عثمان حمد ئەمین

بڕوانامە: دکتۆرا

نازناوی زانستی: پرۆفیسۆری یاریدەدەر

پرۆفایلی ئەکادیمی:Tsites.google.com/koyauniversity.org/abdulqader-othman

گووگل سکۆلار: https://scholar.google.com/citations?user=pEqa83cAAAAJ&hl=en

ئۆرکید: https://orcid.org/0000-0002-1716-0807

دەربارەی توێژینەوەکە:

ناونیشان: شێوازی فۆرد-فولکەرسۆن لە ڕێگەی ئەرکی ڕیزبەندی هێڵی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی زۆرترین لێشاوی تەمومژاوی.

لینکی توێژینەوەکە: http://hdlgdxxb.info/index.php/JE_CUST/article/view/248

ژمارە: بەرگی یەکەم. 65 ژمارە 3 (2022

پوختە: لەم لێکۆڵینەوەیەدا ,ئێمە لێکۆڵینەوە لە تەکنیکە گشتیەکان دەکەین کە دەتوانێت چارەسەری هەر کێشەیەکی ڕەوتی تۆڕەکە بکات شێوازی فۆرد-فولکەرسۆنە. ئەلگۆریتمەکەی ئێدمۆندز-کارپ کە پرۆسەی BFS بەکاردەهێنێت نەک DFS بۆ دۆزینەوەی ڕێڕەوێکی زیادکردن، باشترکردنێکە لە ئەلگۆریتمەکەی فۆرد فولکەرسۆن. هەر یەکێک لە پارامێتەرەکان لە رێبازی فۆرد-فولکەرسۆن بە ژمارە تەمومژاوی سێگۆشەیی نیشان دەدرێن. رێبازی فۆرد-فولکەرسۆن ئاسانکاری دەکات بۆ ئەوەی چارەسەری گونجاوی تەمومژاوی بۆ کێشەکانی زۆرترین لێشاوی تەمومژاوی بدۆزرێتەوە. بە بەکارهێنانی نموونەیەکی ژمارەیی، شێوازی فۆرد-فولکەرسۆن نیشان دەدرێت، و دۆزینەوەکانیش.

لە فاکەڵتیی پەروەردە گفتوگۆی نامەی ماستەر بەڕیوەچوو

پێنچ شەممە، 27ی تشرینی یەکەم 2022

گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا لە بەشی کوردی (ادریس اسماعیل حاجی) بە ناونیشانی: "نۆستالژیا لە ئەزموونی شیعری (شەوڕۆ) دا " لە هۆڵی مامۆستا تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردە بەڕێوەچوو.

ئەندامانی لیژنەی گفتۆگۆکە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان؛ پ.د. سەردار ئەحمەد حەسەن ، زانکۆی صلاح الدین،سەرۆکی لیژنە ، پ.د. عەلی تاهیر حسێن، ئەندام -زانکۆی سلێمانی ، پ.ی.د.دەریا جمال حەوێزی ، زانکۆی کۆیە ، ئەندام ، پ.ی.د. هاوژین سڵێوە عیسا ، زانکۆی کۆیە - ئەندام و سەرپەرشتیار.

گفتوگۆیەکی چڕیان بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لەسەر بابەتەکە ئەنجامدا.

لە بەرامبەردا خوێندکار(ادریس اسماعیل حاجی ) وەڵام و شرۆڤەی سەرجەم پرسیار و سەرنجەکانی لیژنەکەی دایەوە و لە ئەنجامدا توێژینەوەکە پەسەندکرا.

جێگەی باسە پ.د.علی تاهیر بەرزنجی، یەکەم مامۆستا بوو لە زانکۆی کۆیە و لە ساڵی ۲٠٠۱ یەکەم وانەی زانکۆمانی پێشکەش بە خوێندکارانی بەشی زمانی کوردی کرد.

دوو مامۆستای بەشی جوگرافیا لە فاکەڵتیی پەروەردە کتێبێکیان بڵاوکردەوە

پ.د. سفین جلال فتح الله، مامۆستا لە بەشی جوگرافیا و هاوکات ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە بە هاوبەشی لەگەڵ پ.ی.م. محمد زاهیر صادق مامۆستا لە بەشی جوگرافیا، کتێبێکی نوێیان بە ناونیشان:

"جوگرافیای بازرگانیی نێودەوڵەتی" بڵاو کردەوە.

ئەم کتێبە چواردەهەمین کتێبی د. سەفین و دووم کتێبی م. محمد دادەنرێت و خۆی لە توێی زیاتر لە ٢٠٠ لاپەڕە دەبینێت و لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی نارین چاپکراوە.

نووسەرەکان لە بارەی کتێبەکەیانەوە دەڵێن:

"كتێبى (جوگرافياى بازرگانيى نێوده‌وڵه‌تى)، يه‌كه‌مين كتێبه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌م بواره‌ به‌ زمانى كوردى بڵاوبكرێته‌وه‌. ئه‌م كتێبه‌، كتێبێكى مه‌نهه‌جييه‌و هه‌موو به‌شه‌كانى جوگرافيا له‌ زانكۆكانى كوردستان و به‌شه‌كانى ئابوورى و بازرگانى له‌ كۆليژى ئابوورى وه‌ك سه‌رچاوه‌يه‌كى به‌ نرخ سوودى لێ ده‌بينن، ناوه‌رۆكى ئه‌م كتێبه‌ له‌ حه‌وت به‌شى سه‌ره‌كى پێكهاتووه‌، به‌شى يه‌كه‌م باس له‌ چه‌مك و پێناسه‌و گرنگى و پێشكه‌وتنى بازرگانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات، به‌شى دووه‌م باس له‌ جۆره‌كانى بازرگانى ناوخۆيى و نێوده‌وڵه‌تى و گه‌شه‌ى ئابوورى ده‌كات، به‌شى سێيه‌م تايبه‌ت كراوه‌ به‌ كاريگه‌رى هۆكاره‌ سروشتى و مرۆييه‌كان له‌سه‌ر بازرگانى نێوده‌وڵه‌تى، به‌شى چواره‌م تايبه‌ت كراو به‌ ناوچه‌ سه‌ره‌كييه‌كانى بازرگانى نێوده‌وڵه‌تى، به‌شى پێنجه‌م باس له‌ ڕێكخراوو يه‌كێتييه‌ ئابوورييه‌ نێوده‌وڵه‌تييه‌كان ده‌كات، به‌شى شه‌شه‌م باس له‌ ڕۆڵى كه‌ناڵ و گه‌رووه‌ ئاوييه‌كان ده‌كات له‌ ڕووى بازرگانى نێوده‌وڵه‌تى، به‌شى حه‌وته‌م تايبه‌ت كراوه‌ به‌ گرفته‌كانى به‌رده‌م بازرگانى نێوده‌وڵه‌تى."

فاکەڵتیی پزیشکی زانکۆی کۆیە چووە نێو لیستی بەشە پزیشکییەکانی ئەنجوومەنی پزیشکی بەریتانیا General Medical Council

فاکەڵتیی پزیشکی زانکۆی کۆیە چووە نێو لیستی بەشە پزیشکییەکانی ئەنجوومەنی پزیشکی بەریتانیا British General Medical Council

فاکەڵتیی پزیشکی زانکۆی کۆیە دوای هەوڵ و ماندوو بوونێکی زۆر توانی بچێتە نێو ئەنجوومەنی پزیشکی بەریتانیا British General Medical Council کە بەرزترین ئەنجوومەنی پزیشکی بەریتانیایە و لە ساڵی ١٨٨٤ دامەزراوە و ئەرکی متمانەبەخشینە بەو پزیشکانەی کە داوای کار یان خوێندن دەکەن لەو وڵاتە.

ئەم هەنگاوەی فاکەڵتیی پزیشکی لەدوای هاندان و سەرپەرشتیی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د محمد حسیب صدیق بۆ جێبەجێ کردنی داواکارییەکانی فاکەڵتیی پزیشکی و نەهێشتنی کەموکوڕییەکان، هەوڵەکانی بەڕێز راگری فاکەڵتیی پزیشکی، د. دەوەن حەویزی و هەماهەنگی بەڕێز بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان، د. هاوکار باپیر و زانیاری و پەیوەندیی پزیشکانی دەرچووی ساڵی (٢٠٢٠-٢٠٢١)ی زانکۆی کۆیە هەریەک لە بەڕێزان؛ د. ڕاماڵ سعید محمد و د. محمد حسین قادر دێت.

فاکەڵتیی پزیشکی زانکۆی کۆیە، کە لەساڵی ٢٠١٣دا وەکو سکووڵی پزیشکی دامەزرا و پێش چەند مانگێك ڕاگرایەتی فاکەڵتیی پزیشکی زانکۆی کۆی دەستی بە کاروباری پەیوەست بە تۆمارکردن لە ئەنجوومەنی پزیشکی بەریتانیا کرد.

راگری فاکەڵتیی پزیشکی، د. دەوەن حەویزی سەبارەت بەم دەستکەوتە گوتی:

ئەنجوومەنەکە زۆر لە دۆکیۆمێنت و پێداویستی وەکو مەرج هەبوو و بە زۆر وردەکارییەوە، هەموو پێداویستییەکان پێشکەشکران و ئێستا لە لیستەی ناوی بەشە پزیشکییەکانی ئەنجوومەنەکە ناوی زانکۆی کۆیە سکووڵی پزیشکی زیادکراوە. رەنگە بپرسن بۆ سکوڵی پزیشکی؟ چونکە دەرچووانی ساڵانی پێشوو لە سکووڵ دەرچبوون و هەر پزیشکێکی دەرچووی زانکۆی کۆیە ئەگەر بیەوێ لە بەریتانیا درێژە بە خوێندن یان کار بدات وەک هەر پزیشکێکی تری زانکۆکانی جیهان دەتوانێ بچێتە ئەو ئەنجوومەنە.

لە فاکەڵتیی پەروەردە گفتوگۆی نامەی ماستەر بەڕیوەچوو

يەك شەممە / 2022/10/30

گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا لە بەشی عەرەبى (على گشاد عبدالله) بە ناونیشانی: "شعر ابن اللبانة الداني - دراسة ضوء مسائل علم البيان " لە هۆڵی مامۆستا تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردە بەڕێوەچوو.

دوای گفتوگۆیەکی چڕ بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لەسەر بابەتەکە کە خوێندکار (على گشاد عبدالله ) وەڵام و شرۆڤەی سەرجەم پرسیار و سەرنجەکانی لیژنەکەی دایەوە و لە ئەنجامدا توێژینەوەکە بە پلەی (زۆرباشە) پەسەندکرا.

خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری کیمیاوی فاکەڵتیی ئەندازیاری گەشتێکی زانستیان ڕێکخست

خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی ئەندازیاریی کیمیاوی لە فاکەڵتیی ئەندازیاری بەسەرپەرشتی، پ.ی.فەخری حمداللە ئیبراهیم و م.ی. دونیا ئیبراهیم ساڵح گەشتێکی زانستیان بۆ کۆمپانیای ئەلحەیات ئەنجامدا.

کۆمپانیای ئەلحەیات بۆ دروستکردنی خواردنەوە گازییەکان (پێپسی، سێڤن ئاپ، و مێراندا) بە پشتبەستن بە تایبەتمەندی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان کاردەکات.

بەڕێوەبەری ڕاهێنانی پڕۆژەکە بەڕێز ڕۆنی و بەڕێوەبەری کوالیتی کۆنترۆڵ بەڕێز ئەحمەد و کرێکاران بەخێرهاتنی خوێندکارانیان کرد و کۆڕێکیان بۆ ناساندنی پرۆسەی بەرهەمهێنان و جۆرەکانی بەرهەم و کوالیتی کۆنترۆڵ لە هۆڵی کۆنفڕانس ڕێکخستن.

هەروەها جیاوازی بەرهەمهێنان و کارپێکردن لەناو کارگەکەدا و ڕێکارەکانی کوالێتی کۆنترۆڵ و ناساندنی تەکنیکە تایبەتەکانی هەندێک لە ئامێرەکان لەلایەن ستافەکە بۆ خوێندکارانمان ڕوونکردنەوە.

گەشتەکە زۆر بەسوود بوو بۆ خوێندکاران، بۆ بەرزکردنەوەی زانیارییە زانستییەکانیان. هەوڵ و ماندووبوونی بەڕێوەبەر و ستافی کارگەکە ڕۆڵێکی گرنگیان هەبوو لە سەرکەوتنی ئەم گەشتە.

خوێندکارانی بەشى جوگرافيای فاکەڵتیی پەروەردە گەشتێکی زانستییان ئەنجام دا

خوێندکارانی قۆناغی چوارى بەشى جوگرافيا لە فاکەڵتیی پەرەردە گەشتێکی زانستییان بە سەرپەرشتی م. بەهرە رضا و م.ی. فەرامۆش كاكەلاو بۆ شاری هەڵەبجە ئەنجام دا.

لەمیانی گەشتە زانستییەکەدا خوێندکاران سەردانی کێڵگەکەی جوتيارە نموونەيەكەى هەڵەبجە کاک ئازاد محمد هەڵەبجەيیان کرد.

بەڕێز ئازاد محمد، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی خوێندکارانی زانکۆی کۆیە دەربڕی و بە شێوەيەكى مەيدانى لەگەڵ خوێندکارەکان کێڵگەکەیان بەسەرکردەوە و سەرجەم ئەو تاقیکردنەوانەی کە لە بوراى موتربەدا ئەنجامى داوە و چۆنيەتى ئەنجامدانى بۆ شیکردنەوە و لە كۆتايى گەشتەکەشدا بنە نەمامێكى هەنارى بە ديارى دایە هەر خوێندكارێک.

زانکۆی کۆیە و ڕێکخراوی کوردستان ئاید (KAID) چەند پرسێکی هەماهەنگی نیوانیان تاوتوێ کرد.

ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق پێشوازی لە بەڕێز سەرۆکی ڕێکخراوی کوردستان ئاید (KAID)، م. فازڵ کوردی و شێوەکار م. رۆستەم ئاغالە کرد.

لە میانی کۆبوونەوەیەک کە هەریەک لە بەڕێزان؛ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د. قارەمان نادر، ڕاگری فاکەڵتیی پزیشکی د. دەوەن جەمال حەوێزی، سەرۆکی بەشی کلینیکاڵ سایکۆلۆجی پ.د. جبار احمد عبد الرحمن، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی زانکۆ د. هاوکار باپیر، م.ی کاوە طیب و بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆ م.ی. محمد سەیدگوڵ ئامادەی بوون، تاوتوێی پرسەکانی هەماهەنگی لە نێوان زانکۆی کۆیە و رێکخراوی کوردستان ئاید کرا.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی م. فازڵ دەربڕی و بەخێرهاتنی کرد بۆ زانکۆی کۆیە.

هەروەها بەڕێزیان جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگی لە نێوان زانکۆی کۆیە و زانکۆکانی ئەمریکا لە رێگەی رێکخراوی کوردستان ئاید (KAID) کردەوە و ئاماژەی بە هەنگاوەکانی بە کرداریکردنی ئەو پەیوەندییانە کرد و ئامادەیی زانکۆی کۆیەی بۆ پشتیوانی کردنی هەموو ڕێوشوێنەکان نیشاندا.

لای خۆیەوە بەرێز م. فازڵ کوردی، خۆشحاڵی خۆی بە هاتن و دیدەنی کۆیە و زانکۆی کۆیە دەربڕی و باسی لە ئامادەیی زانکۆی واشنتۆن ستەیت-ی ئەمریکی کرد بۆ کردنەوەی دەرگایەکی هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی کۆیە و پێشکەش کردنی پاڵپشتیی دارایی (Grant) بۆ پەرەدان بەو هەماهەنگییە.

م. فازڵ، وردەکاری ئەو پاڵپشتییە داراییەی زانکۆی واشنتۆن ستەیت-ی خستەڕوو کە خۆی لە پاڵپشتی کردنی توێژینەوەکانی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر، کردنەوەی بەشێک سەبارەت بە نەهێشتنی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە نەخۆشخانەی کۆیە، هەماهەنگی لە نیوان بەشی کلینیکاڵ سایکۆلۆجی زانکۆی کۆیە و زانکۆی واشنتۆن ستەیت و زنجیرە سیمینار، وۆڕکشۆپ و کۆنفرانس لە خۆدەگرێت.

هاوکات وەکو یەکەم هەنگاوی وەرگرتنی ئەو پاڵپشتییە داراییە بڕیار لەسەر ئەوە درا کە لە مانگی ئاداری ساڵی داهاتوودا وۆرکشۆپێک لەسەر پرسی ریگرتن لە بەکارهێنانی ماددە هۆشبەر بە بەشداریی مامۆستایانی زانکۆی کۆیە و زانکۆی واشنتۆن ستەیت ئەنجامبدرێت.

فاکەڵتیی زانست و تەندروستی چالاکییەکیان بۆ خویندکارانی قۆناغی یەک ئەنجامدا

دووشەممە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

بە ئامادەبوونی بەڕێز راگری فاکەڵتیی زانست و تەندروستی، پ.ی.د. طه جلال، هاریکاری ڕاگر و ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەر لە فاکەڵتییەکە چالاکییەک بۆ خوێندکارانی تازەوەرگیراو ئەنجامدرا.

لە میانی چالاکییەکەدا بەشەکانی فاکەڵتییەکە، وانەکان، رێکارەکان، ماف و ئەرکەکان، کاتی دەوام و سستەمی خوێندن بۆ خوێندکاران باسکرا.

زانکۆی کۆیە و ڕێکخراوی کوردستان ئاید (KAID) چەند پرسێکی هەماهەنگی نیوانیان تاوتوێ کرد.

ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق پێشوازی لە بەڕێز سەرۆکی ڕێکخراوی کوردستان ئاید (KAID)، م. فازڵ کوردی و شێوەکار م. رۆستەم ئاغالە کرد.

لە میانی کۆبوونەوەیەک کە هەریەک لە بەڕێزان؛ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د. قارەمان نادر، ڕاگری فاکەڵتیی پزیشکی د. دەوەن جەمال حەوێزی، سەرۆکی بەشی کلینیکاڵ سایکۆلۆجی پ.د. جبار احمد عبد الرحمن، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی زانکۆ د. هاوکار باپیر، م.ی کاوە طیب و بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆ م.ی. محمد سەیدگوڵ ئامادەی بوون، تاوتوێی پرسەکانی هەماهەنگی لە نێوان زانکۆی کۆیە و رێکخراوی کوردستان ئاید کرا.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی م. فازڵ دەربڕی و بەخێرهاتنی کرد بۆ زانکۆی کۆیە.

هەروەها بەڕێزیان جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگی لە نێوان زانکۆی کۆیە و زانکۆکانی ئەمریکا لە رێگەی رێکخراوی کوردستان ئاید (KAID) کردەوە و ئاماژەی بە هەنگاوەکانی بە کرداریکردنی ئەو پەیوەندییانە کرد و ئامادەیی زانکۆی کۆیەی بۆ پشتیوانی کردنی هەموو ڕێوشوێنەکان نیشاندا.

لای خۆیەوە بەرێز م. فازڵ کوردی، خۆشحاڵی خۆی بە هاتن و دیدەنی کۆیە و زانکۆی کۆیە دەربڕی و باسی لە ئامادەیی زانکۆی واشنتۆن ستەیت-ی ئەمریکی کرد بۆ کردنەوەی دەرگایەکی هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی کۆیە و پێشکەش کردنی پاڵپشتیی دارایی (Grant) بۆ پەرەدان بەو هەماهەنگییە.

م. فازڵ، وردەکاری ئەو پاڵپشتییە داراییەی زانکۆی واشنتۆن ستەیت-ی خستەڕوو کە خۆی لە پاڵپشتی کردنی توێژینەوەکانی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر، کردنەوەی بەشێک سەبارەت بە نەهێشتنی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە نەخۆشخانەی کۆیە، هەماهەنگی لە نیوان بەشی کلینیکاڵ سایکۆلۆجی زانکۆی کۆیە و زانکۆی واشنتۆن ستەیت و زنجیرە سیمینار، وۆڕکشۆپ و کۆنفرانس لە خۆدەگرێت.

هاوکات وەکو یەکەم هەنگاوی وەرگرتنی ئەو پاڵپشتییە داراییە بڕیار لەسەر ئەوە درا کە لە مانگی ئاداری ساڵی داهاتوودا وۆرکشۆپێک لەسەر پرسی ریگرتن لە بەکارهێنانی ماددە هۆشبەر بە بەشداریی مامۆستایانی زانکۆی کۆیە و زانکۆی واشنتۆن ستەیت ئەنجامبدرێت.

فاکەڵتیی زانست و تەندروستی چالاکییەکیان بۆ خویندکارانی قۆناغی یەک ئەنجامدا

دووشەممە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢

بە ئامادەبوونی بەڕێز راگری فاکەڵتیی زانست و تەندروستی، پ.ی.د. طه جلال، هاریکاری ڕاگر و ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەر لە فاکەڵتییەکە چالاکییەک بۆ خوێندکارانی تازەوەرگیراو ئەنجامدرا.

لە میانی چالاکییەکەدا بەشەکانی فاکەڵتییەکە، وانەکان، رێکارەکان، ماف و ئەرکەکان، کاتی دەوام و سستەمی خوێندن بۆ خوێندکاران باسکرا.

مامۆستایەکی فاکەڵتیی پزیشکی لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی بەشداری کرد

دکتۆر ولید باقر مامۆستای فاکەڵتی پزیشکی زانکۆی کۆیە بەشداریکرد لە هەشتەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی رێکخراوی پزیشکانی عێراقی لە بەریتانیا و ئیرلەندا (UIMA) .

کۆنفرانسەکە ڕۆژ شەممە ویەک شەممە ١٥ و ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بە بەشداری دەیان پسپۆری بوارە پزیشکییە جیاجیاکان بەڕیوەچوو.

د. وەلید، لە میانی کۆنفرانسەکە لەگەڵ بەرپرسانی رێکخراوەکە تاوتوێی هاوکاری زانستی و ئەکادیمی خوێندکاران و دەرچوانی فاکەلتی پزیشکی زانکۆی کۆیەی کرد و لە بەرامبەردا بەرپرسانی کۆنفرانس و رێکخراوەکە بەڵێنیان دا کە هاوکار بن لە کردنەوەی خولی پراکتیکی و بەشداری کردن لە کۆنفرانس و چالاکیە داهاتوەکانی فاکەلتی پزیشکی.