هەواڵى پێنجەم

زانکۆى کۆیە ئەنجامى کۆتایى خوێندنى باڵا ماستەرى ڕاگەیاند

ئەنجامى تانەکانیش وەکو خۆى بوون

ئەى کەى کاتى خوێندنى وەرزى یەکەمە؟

زانکۆى کۆیە ئەنجامى کۆتایى خوێندنى باڵا/ ماستەرى ڕاگەیاند، بۆ ئەم مەبەستە د. حەیدەر لەشکرى بەڕێوەبەرى خوێندنى باڵاى زانکۆى کۆیە ڕایگەیاند کە ئەنجامى کۆتاییمان لەسەر ماڵپەرى ماستەر https://docs.google.com/a/koyauniversity.org/spreadsheet/ccc?key=0Al1tjWdOr22ldEhsYzRlRV9XQ0xuLWItZmU1UkdMUUE&usp=drive_web#gid=4 بڵاوکردۆتەوە کە (24) خوازیارە وەرگیراون بۆ بەشى وەرزش (4) خوازیار و بۆ بەشى خوێندنى ئایینى (4) خوازیار و بۆ بەشى عەرەبى تەنها (1) خوازیار و بۆ بەشى جوگرافیا (6) خوازیار و بۆ بەشى مێژوو (3) خوازیار و بۆ بەشى بایۆلۆجى (6) خوازیار و بۆ بەشى فیزیاش (2) خوازیار وەرگیراون کە لەناویاندا (2) خوازیار کەس و کارى شەهیدانن لەبەشەکانى خوێندنى ئایینى و بایۆلۆجى.

سەبارەت بەتانەکانیش وتى: لەلایەن (8) خوازیارەوە تانە هەبوو، بۆ ئەم مەبەستە لێژنەیەکمان لە سەرۆکایەتى زانکۆ پێکهێنا، کە ئەنجامى تانەکان وەک خۆى بوو. https://sites.google.com/a/koyauniversity.org/master-2014/

سەبارەت بە کاتى دەستپێکردنى دەوامى وەرزى یەکەمیش وتى: ئەگەر هیچ پێشهاتێک نەیەتە پێشەوە وا بریارە ڕۆژى سێشەممە 18/11/2014 یەکەم ڕۆژى خوێندن بێت.

بۆ بینینى ناوەکان ئێرە دابگرە

https://docs.google.com/a/koyauniversity.org/spreadsheet/ccc?key=0Al1tjWdOr22ldEhsYzRlRV9XQ0xuLWItZmU1UkdMUUE&

usp=drive_web#gid=4

(گەڕانەوە بۆ لاپەڕەى سەرەكى)