خولى زمانى ئينگليزى

News #10, Issue 02, February 2015 | نوچەی 10، ژمارەی 2، مانگی 2 ساڵی 2015 | Núcey #10, Jhimarey 02, Mangí 2 Sallí 2015

زانكۆى كۆيە خولى زمانى ئينگليزى دەكاتەوە

بەڕێوەبەرى خوێندنى باڵاى زانكۆى كۆيە ڕايگەياند كە زانكۆى كۆيە خولێکی فێربوونى زمانی ئینگلیزی دەکاتەوە. ئەو لێداونەى د. حەيدەر لەشكرى دواى ئەوە هات كە ئەنجومەنى زانكۆى كۆيە بڕياريدا خوولى فێربوونى زمانى ئينگليزى بكاتەوە. هەروەك وتى ئەم خولە بۆ ماوەی سێ مانگ دەبێت و ئارەزووانی بەشداربووانى خولەكە لە یەکەی ژمێریاری فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتیەکاندا ناوی خۆيان تۆمار دەكەن.

سەبارەت بە مەرجەكانيش ئاماژەى بۆ ئەوە كرد كە بەشداربوو دەبێت دەرچووی زانکۆ بێت. هەروەها بۆ ئەوانەى فەرمانبەری دەوڵەتن سێ سەد هەزار ديناريان لەبرى بەشداريكردن لێوەردەگيرێت و ئەوانەی سەر بە کەرتی تایبەتن شەش سەد هەزار دیناری عێراقی. بۆيە پێويستە ئەوانەی فەرمانبەری دەوڵەتن، پشتگیری ئەو شوێنە بهێنن، کە دەوامی لێدەکەن.

سەبارەت بە شێوازى وەرگرتنيش وتى: تاقیکردنەوەی پێشبڕکێ و قەبوڵ بوون لە ڕێکەوتی 4/ 3/ 2015 كاژێر 3ى ئَێوارە لە هۆڵەكانى فاكەڵتى پەروەردە ئەنجام دەدرێت. ناونوسینيش تا ڕۆژی دووشەممە، 2/ 3/ 2015 بەردەوام دەبێت. لە كۆتايى ئەوەشى وت كە كاتى خولەكە ئێواران دەبێت...