سمينارى زانستى
News #03, Issue 02, February 2015 | نوچەی 03، ژمارەی 2، مانگی 2 ساڵی 2015 | Núcey #03, Jhimarey 02, Mangí 2 Sallí 2015
زانكۆى كۆيە، سمينارێك بۆ دكتۆر شێركۆ كرمانج رێكخرا
رۆژى دووشەممە ٩/٢/٢٠١٥ كاژێر ١٢:٣٠ خولەكى نيوەرۆ لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆ, بەرێز دكتۆر شێركۆ كرمانج مامۆستاى زانكۆى ئوتارا لە ماليزيا سەبارەت بە (دارشتنەوەى عێراق لەسەر بنەماى چوار هەرێمى كۆنفيدراڵى, بۆ و چۆن؟) سمينارێكى پێشكەش كرد.
بە ئامادەبوونى بەرێز دكتۆر وەلى مەحمود سەرۆكى زانكۆ و بەرێزان و دكتۆر ديلان مەجيد رۆستەم ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا و دكتۆر رۆستەم سەلام ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێرى ڕاگرى فاكەڵتيەكان و مامۆستايان و خوێندكاران لە هۆڵى LT1000ى سەرۆكايەتى زانكۆ, سمينارى بەرێز دكتۆر شێركۆ كرمانج سەبارەت بە (دارشتنەوەى عێراق لەسەر بنەماى چوار هەرێمى كۆنفيدراڵى ,بۆ و چۆن؟) بەرێوەچوو.
لەسەرەتادا بەرێز م. محەمەد بابۆڵى بەرێوەبەرى ڕاگەياندنى زانكۆى كۆيە, دكتۆر شێركۆ كرمانجى بەئامادەبووان ناساند, پاشان دكتۆر شێركۆ تەوەرەكانى سمينارەكەى شيكردەوە كە پێك هاتبوو لە كێشەكانى عێراق, فيدراڵى و كۆنفيدراڵى, عێڕاق لە فيدراليەوە بۆ كۆنفيدراڵى, سيستمى كۆنفيدراڵى بۆ و چۆن؟
دكتۆر شێركۆ ئاماژەى بەهۆكارەكانى پشت ململانێكان و كێشەكانى عێراق كرد و وتى: "كێشەكان لە عێڕاق لە سنوورى كەسيدا كورت نابنەوە, بەڵكو هۆى مێژوويى دوور و قوڵى هەيە و كەساندنى هەڵەيەكى زەقە و لەبابەتەكە دوورمان دەخاتەوە"
دواتر جياوازيە سەرەكيەكانى سيستمى فيدراڵى و كۆنفيدراڵى بۆ ئامادەبووان خستەروو كە جياوازى جەوهەرى و قوڵ لە نێوانياندا هەيە.
پاشان هۆكارە سەرەكيەكانى ململانێكانى خستەروو, كە ململانێكان لەوانەيە لەدايكبووى جياوازى ديدە ناسيۆناليستەكان بن, يان كەمى و زۆرى هەژموونى سياسى گروپێك بن لەسەر ئەوانى ديكە, يان چەوساندنەوە و دابەشكردنى ناڕەوايانەى داهات و سامان بن لەنێوان گروپەكان, هەروەها نايەكسانى لە دەستڕاگەيشتن بەسەرچاوەكان جا ماددى بن يا مەعنەوى, لەوانەشە پەرۆشى و حەز و ئارەزووى گەيشتن بەدەسەڵات بێت لەلايەن نوخبە سياسيەكانەوە, يان سەركردەكانەوە.
دواتر بەوردى ئاماژەى بەوەكرد كە بۆچى پێويستە عێراق لە فيدراڵيەوە بچێت بۆ كۆنفيدراڵى يان سيستمى كۆنفيدراڵى بەكاربهێنرێت و تايبەتەمەنديەكانى هەرێمى كوردستان وەك واقع رێگە خۆشكەرن بۆ جێبەجێكردنى سيستمى كۆنفديراڵى.
لە كۆتاييشدا لە لايەن ئامادەبووانەوە گفتوگۆ لەبارەى بابەتەكەوە كرا.
شێركۆ كرمانج لە چەند دێرێكدا:
مامۆستا لە زانکۆی ئوتارا لە مالیزیا
نوسەری کتێبی "شوناس و نەتەوە لە عێراق" لەگەڵ "بەسیاسییکردنی ئیسلام".
شێرکۆ کرمانج لە ٢٠١٠ دکتۆرای لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی ساوس ئوسترالیا تەواوکردوە. شێرکۆ نوسەری کتێبی (Identity and Nation in Iraq) ـە کە لە ٢٠١٣ دا لە دەزگای (Lynne Rienner) لە ئەمریکا بۆ کتێبی ئەکادیمی بڵاوکراوەتەوە؛ نوسخەی عەرەبی کتێبەکە کە لەلایەن دەزگای ئاراس و دار الساقی لوبنانی چاپکراوە لەم رۆژانە دەکەوێتە بازاڕ. شێرکۆ کتێبێکی دیکەشی بە زمانی ئینگلیزی نوسیوە بەناونیشانی (Islam and Politics: Linkage between Islam as Religion and Islamism as Ideology) کە لە ٢٠١٤ دا لە دەزگای (Lambert Academic Publishing) لە ئەڵمانیا بڵاوکراوەتەوە؛ هەروەها کتێبی بەسیاسیکردنی ئیسلام: دیاردەی ئیسلامیزم کە لە ٢٠٠٥ لە دەزگای سەردەم لە کوردستان بڵاوکراوەتەوە.
د. شێرکۆ له چهندین کۆنفرانسی نێودهوڵهتی بهشداری کردوه و باس و لێکۆڵینهوهی لهسهر پرسی کورد و عێراق و ئیسلام پێشکهشکردوه. کۆمەڵێک باس و توێژینەوەشی بە زمانی ئینگلیزی لە جۆرناڵە ئەکادیمییەکان بڵاوکردۆتەوەو بە بەردەوامیش لە رۆژنامەو گۆڤارە کوردییەکان بابەتو توێژینەوە بڵاودەکاتەوە. د. شێرکۆ ئێستا مامۆستایە لە زانکۆی ئوتارا مالیزیا لە وڵاتی مالیزیا، پێش ئەویش بەڕێوەبەری تواناسازی بوو لە وەزارەتی خوێندنی باڵا.
(گەڕانەوە بۆ لاپەڕەى سەرەكى Press Room و زانينى هەواڵى زياترى زانكۆى كۆيە)