سمينارى شێوازى مامەڵەكردن لەگەڵ سيستەمى ئەليكترۆنى پێشكەشكرا
News #7, Issue 11, 2015 | Núcey #7, Jhimarey 11, Mangí 11 Sallí 2015 | نوچەی ٧، ژمارەى ١١ مانگی ١١ ساڵی 2015
رۆژى سێ شەممە ١٠ / ١١ / ٢٠١٥ كاتژمێر ١ى نيوەرۆ لە هۆڵى سمينارەكانى فاكەڵتى ئەندازيارى، بەڕێز دكتۆر ديلان مەجيد رۆستەم ياردەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا سمينارێكى لەبارەى سيستەمى ئەليكترۆنى پێشكەش كرد بە ئامادەبوونى بەڕێزان د.محەمەد حەسيب زەنگەنە ڕاگرى فاكەڵتى ئەندازيارى و د.حەيدەر لەشكرى بەڕێوەبەرى خوێندنى باڵا و د.ئيسماعيل ساڵح كاكەيى بەڕێوەبەرى پەيرەو و پرۆگرامەكانى زانكۆ و د.شوان بەڕێوەبەرى تۆمارگاى زانكۆ و م.بروسك بەڕێوەبەرى بەكارخستن و م.نياز سڵاح بەڕێوەبەرى IT.
بابەتى بە ئەليكترۆنيكردنى زانكۆ و چۆنێتى سوود وەرگرتنى مامۆستايان و خوێندكاران و كاريگەريە مەزنەكەى لە بەرەوپێشەوبردنى سيستەمى خوێندنى باڵا لە كوردستان ناوەرۆكى سمينارەكە بوو.
بەڕێز دكتۆر ديلان جەختى كردەوە كە سيستەمى ئەليكترۆنى، مامۆستايان و خوێندكاران ڕەگەزى سەرەكين تێيدا و كۆڵەگەى سيستەمەكەن هەر بۆيە پێويستە بەشداريەكى كارايان هەبێت تێيدا و ببێتە كەناڵێكى بەهێز بۆ پەيوەنديان و پێكەوەبەستانيان وەك بنەمايەكى گرنگى پرۆسەى پەروەردە و خوێندن.
هەر لە سمينارەكەدا بەڕێز رۆشانى جياوازيەكانى سيستەمى ئەليكترۆنى لەگەڵ سيستەمەكانى تردا خستەڕوو كە باشترين جۆرى سيستەمە و پێويستە بايەخێكى گرنگى پێ بدرێ و ڕەگەزە سەرەكيەكانى خوێندن و فێركردن بەشداريەكى چالاك و كاريگەرانەيان هەبێت تێيدا.
ئامادەكردنى : سەيران حوسێن
فۆتۆگراف: دڵشاد كاكەڕەش