زانكۆى كۆيە گرانتێكى ٣٣٦٦٠٠ هەزار يۆرۆى بەدەست هێنا
News #06, Issue 32, Augest 2017| Núcey #06, Jhimarey 32, Mangí 8 Sallí 2017| نوچەی 6، ژمارەى 32 مانگی 8 ساڵی 2017
لە چوارچێوەى ڕێككەوتنامەى لێكگەيشتنى نێوان زانكۆى كۆيە و زانكۆى بێلەفێڵدى ئەڵمانى، زانكۆى كۆيە توانى گرانتێكى ٣٣٦٦٠٠ هەزار يۆرۆ بەدەست بهێنێت.
بەڕێز پ.ى.د.حەيدەر لەشكرى ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا دەڵێت " زانكۆى كۆيە و زانكۆى بێلەفێڵدى ئەڵمانى ڕێككەوتنامەى لێكگەيشتن لە نێوانيان داهەيە و لەسەر ئەو بنەمايە پرۆژەيەكى دكتۆراى هاوبەش ئەنجام دەدەن بە پاڵپشتى دارايى كۆمپانياى نێودەوڵەتى ڤۆكس واگن"
پرۆژەى دكتۆراى هاوبەشى نێوان زانكۆى كۆيە و زانكۆى بێلەفێڵد بەناونيشانى (ئاڵوگۆڕيەكانى نێوان شەڕ و بەربەريزم) ئەنجام دەدرێت.
بەڕێز لەشكرى دەڵێت " پرۆژەكە لە كاريگەريە دەروونيەكانى جەنگ دەكۆڵێتەوە بەتايبەت شەرى داعش و كاريگەريەكانى لەسەر كۆمەڵگەى كوردى، وە بە تايبەت ئەو شوێنانەى ڕاستەوخۆ بونەتە مەيدانى شەڕەكە"
لەبارەى ميكانيزمى هەڵبژاردنى پاڵێوراوێك بۆ خوێندنى دكتۆراكە دەلێت " لەم چوارچێوەيەدا لە زانكۆى كۆيەدا پاڵێوراوێك لە بەشى كلينيكەڵ سايكۆلۆجى هەڵدەبژێردرێت بە مەبەستى ئەنجامدانى پرۆژە توێژينەوەكە كە بودجەى بۆ تەرخانكراوە بە بڕى ٣٣٦٦٠٠ يۆرۆ"
بەشى كلينيكەڵ سايكۆلۆجى
بەشى كلينيكەل سايكۆلۆجى لە ساڵى ٢٠١٠-٢٠١١ دامەزرا ويەكەم گروپى خوێندكاران لە ساڵى ٢٠١٣-٢٠١٤ دەرچوون. تەنها دەرچووانى لقى زانستى وەردەگرێت. بەشى كلينيكەل سايكۆلۆجى هەوڵ دەدات ببێتە بەشى پێشەنگ ومتمانەپێكراو لە نێو زانكۆكانى كوردستان.
ئامانجەكانى بەش:
بۆ بەديهێنانى پەيامەكەى، بەشى كلينيكەل سايكۆلۆجى هەوڵ دەدات بۆ پێكانى ئەم ئامانجانە:
١. ئامادەكردنى دەرچووانى كارا كە بتوانێت خزمەتگوزارى دەروونساغى باش پێشكەش بكات لە كەرتى تەندورستى ودامەزراوەكانى تر.
٢. ئەنجامدانى تۆژينەوەى زانستى لە بوارى كلينيكەل سايكۆلۆجى بۆ بەرزكردنەوە ئاستى زانيارى و پراكتيك.
٣. پێشكەش كردنى خزمەتگوزارى دەروونساغى بۆ ناو زانكۆ وبۆ دەرەوەى زانكۆ.
٤. پێشخستنى گەشەى پيشەيى ستافى ئەكاديمى لە بەش لە بوارى وانەوتنەوە وكارامەى چارەسەركردن.
بۆ زانيارى زياتر دەربارەى بەشەكە كليك لێرە بكە.
ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ