خولێك بۆ فێربوونى زمانى ئينگليزى

News #04, Issue 12, Dec 2015 | Núcey #04, Jhimarey 12, Mangí 12 Sallí 2015 | نوچەی ٤، ژمارەى 12 مانگی 12 ساڵی 2015

زمانى ئينگليزى بەهۆى بە نێونەتەوەيى بوونيەوە، داخوازيەكى جيهانى لەسەرە و هەر تاكێك لە هەر شوێنێكى زەوى بێت هەوڵ دەدات فێرى ببێت و كات و تێچوون و وزەى بۆ تەرخان دەكات، نزيكەى دوو سەدەيەزمانى ئينگليزى زمانى ژمارە يەكە بۆ زانست و توێژينەوە و لەو چوارچێوەيەدا پێشكەوتنى گەورەى بەخۆيەوە بينيوە.

بۆ پەرەپێدانى زمانى ئينگليزى و ئاسانكارى تەواو بۆ ئەندامانى، زانكۆى كۆيە سەنتەرى فێربوونى زمانى ئينگليزى (KUELC )ى دامەزراند لە بەروارى ١ مانگى ئۆكتۆبەرى ٢٠١٣ بە هەماهەنگى لەگەڵ کۆلێژی کاپلان ئینتەرناشنالی بەریتانی بە مەبەستى بەهێزكردنى توانستى زمانى ئينگليزى بەشداربووان، ئەم كۆلێژە كاروانێكى لە ئارەزوومەندانى فێربوونى زمانى ئينگيلزى بەسەركەوتوويى بەڕێكرد كە لە لايەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى پشتيوانى دارايى بۆ فێرخوازان دابينكرا لە چوارچێوەى پرۆسەى تواناسازى.

لە ئێستادا بە مەبەستى دروستكردن و بەرهەمهێنانى تاكێكى جيهانى و بەئاگا لە ڕووداوەكانى دەوروبەر و دەست ڕاگەيشتوو بە توێژينەوەكان و گرنگترين پێشكەوتنەكانى جيهان و دونياى پێشكەوتوو، لەسەر بنەمايەكى زانستى ، زانكۆى ئەمريكى لە شارى سلێمانى خوێلێكى فێربوونى زمانى ئينگليزى ڕادەگەيەنێت بە ناونيشانى "زمانى ئينگليزى فێرببە لە زانكۆى ئەمريكى لە عێراق، سلێمانى" . زانكۆى ئەمريكى لە عێراق ، سلێمانى يەكێكە لە زانكۆ تايبەتەكانى هەرێمى كوردستان و ساڵى ٢٠٠٧ دامەزراوە، كەمپوسەكەى دەكەوێتە دەروازەى سەرەكى شارى سلێمانى، زمانى سەرەكى خوێندن تێيدا زمانى ئينگليزى يە .

خولى فێربوونى زمانى ئينگليزى لە زانكۆى ئەمريكى لە شارى سلێمانى لە بەروارى ١٠ يەكى ٢٠١٦ دەست پێدەكات و تاوەكو ٢٤ / ١٢ / ٢٠١٥ دەرفەتى ناوتۆماركردن هەيە، بەرپرسانى زانكۆكە وەك هاندانێك ئۆفەرێكى تايبەتيان هەيە بۆ ئارەزوومەندانى زمانى ئينگليزى و هەر فێرخوازێك پێش ئەو بەروارە ناوى تۆماربكات، داشكانى تايبەتى بۆ دەكرێت لە بەشداريكردن لە خولەكەدا.

ساڵانە زانكۆى ئەمريكى لەم وەرزەدا وەك كاتێكى گونجاو و كەشێكى لەبار بۆ فێربوون، كۆڕسەكانى ڕاهێنان و فێركردنى زمانى ئينگليزى ڕادەگەيەنێت بۆ ئەوانەى دەيانەوێت فێرى زمانى ئينگليزى ببن.

زمانی ئینگلیزی، سەر بە خێزانی زمانەکانی ھیندۆ - ئەورووپاییە، بەشێکە لە خیزانی زمانە جێرمەنییەکان، کە بۆ یەکەم جار لە وڵاتی ئینگەلتەرا سەری ھەڵداوە. لە ھەرە زمانە دەوڵەمەندەکانی دنیایە و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی جیھان ئەم زمانە دەزانن، کە ھەژماردەکرێن بە نزیکەی ٥٠٠ ملێۆن ئاخێوەر و زمانی فەرمی زۆر لە وڵاتانی دونیایە. زمانی ئینگلیزی لە زۆربەی وڵاتاندا دەخوێندرێت و زمانی یەکەمی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەورووپا و ناتۆیە.

زمانی ئینگلیزی ھەر لە سەرەتای سەدەی ھەژدەھەمەوە پێشکەوتنێکی یەکجار گەورەی بەخۆوە بینی لە ئەنجامی ئەو پێشکەوتنە ڕامیاری، سەربازی، زانستی، رۆشەنبیری و داگیرکەرانەی بريتانيا و بریتانیای مەزن، دوایش لە ناوەراستی سەدەی بیستەم لە پاش پێشکەوتنەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

بۆ زانيارى زياتر دەربارەى زمانى ئينگليزى كليك لێرە بكە.

ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ

بۆ زانيارى پتر كليك لێرە بكە