كاتى وەرگرتنى مامۆستايان بۆ خوێندنى ئێواران لە زانكۆى كۆيە ڕاگەيەندرا

News #06, Issue 08, April 2015 | Núcey #06, Jhimarey 08, Mangí 8 Sallí 2015 | نوچەی ٦ ، ژمارەى ٨ مانگی 8 ساڵی 2015

فاكەڵتى پەروەردە بەشى خوێندنى ئێواران مەرجەكان و كاتى وەرگرتنى مامۆستايانى سەر بە وەزارەتى پەروەردە بۆ خوێندنى ئێواران ساڵى نوێى خوێندن ٢٠١٥-٢٠١٦ لە زانكۆمان ڕادەگەيەنێت ، هەر مامۆستايەك خوازيارى وەرگرتنە لەم لينكانەى خوارەوە مەرج و ڕێنماييەكان بخوێنێتەوە و فۆڕمى وەرگرتن دابگرێت و دواى پڕكردنەوەى بيگەڕێنێتەوە بۆ فاكەڵتى پەروەردە - بەشى ئێواران - تەنيشت دادگاى كۆيە.

رۆژى ٢٠١٥/٩/١٠ دوايين رۆژى گەڕاندنەوەى فۆڕمەكان دەبێت.