خولێكى دوو رۆژە لەبارەى ناوبژيوانى فوتساڵ بەڕێوەچوو

News #11, Issue 49, Jan 2019 | Núcey #11, Jhimarey 49, Mangí 01 Sallí 2019 | نوچەی 11، ژمارەى 49 مانگی 01 ساڵی 2019

سكوڵى پەروەردەى وەرزش خولێكى بۆ ناوبژيوانى نێودەوڵەتى د.هاوكار سالار كردەوە بە مەبەستى گەشەپێدانى تواناى خوێندكاران و مامۆستاكانى سكوڵەكە لەبارەى ناوبژيوانى فوتساڵ.

لە هۆڵى چالاكيەكانى سكوڵى پەروەردەى وەرزشدا، رۆژانى ٢٧و٢٨ /١/ ٢٠١٩ خولێكى دوورۆژە بەڕێوەچوو سەبارەت بە ناوبژيوانى فوتساڵ.

لەبارەى گرنگترين خاڵەكانى ئەم خولە بەڕێز د.هاوكار سالار وانەبێژى نێودەوڵەتى دەڵێت " گرنگيترين خاڵەكان بريتيە لە فێربوونى ياساكانى تۆى پێى فوتساڵ، هەروەهائاشناكردنى خوێندكاران به تازةترين گۆڕانكارييەكانى ياساى تۆپى پێى فوتساڵ. وە گڕێدانى ياساكان تۆپى پێ لەگەڵ چۆنيەتى مامەڵە كردن لەگەڵ حاڵەتەكانى يارى."

لەبارەى بيرۆكەى خولەكەوە ئاماژە بەوە دەدات " بيرۆكەكە بريتيە لە دروستكردنى ناوبژيون و دۆزينەوەى ناوبژيوانى لێهاتوو بۆ خولەكانى كوردستان و عێراق.- سكوڵى پەروەردەى وەرزش لەزانكۆى كۆيە بەڕێز د. زانا وەك سەرۆكى سكوڵ و هەردوو بەڕێزان د. گۆران و مامۆستا صابر زۆر بەپەرۆش بوون بۆ بوونى خولێكى لەم جۆرە."

سەبارەت بە ناوەرۆكى خولەكە دەڵێت " ناوەڕۆكى ئاشكرايە كەلەسەر ياساكانى تۆپى پێ بوو. و ئەم بابەتە باسى لەرۆڵى ناوبژيوان دەكرد لەنێوان جێبەجێكردنى ياسا و چۆنيەتى مامەڵەكردن لەگەڵ حاڵەتەكانى نێو ياريگا. ئەم بابەتە گرنگ بوو لەدوو جەمسەرەوە يەكەم: لەبەرئەوەى خوێندكارانى قۆناغى چوارەم بوون و ئيتر دەچنە كارێكى نوێ و ئيتر ئەوان ئامادە چ بۆ پێشكەوتنى ئاستى خوێندكارانى ناوەندييەكان بێت يان ئامادەييەكان بێت. دووەم: بۆ ئەوەى ئامادە بن بۆ خولى كوردستان و عيراق ئەگەر گرنگى بەخۆيان بدەن."

بەڕێز پ.د.گۆران مەعروف سەرپەرشتيارى خولەكە دەڵێت "خولەكە بريتى بوو لەدوو بەش تيۆرى و پراكتكى بۆ ناوبژيوانانى فوتساڵ (تۆپى پێى بچووككراوە) كەبەهاوكارى لەگەڵ يەكێتى تۆپى پێى كوردستان ئەنجام درا. وانەبێژى خولەكە بەڕێز (دكتۆر هاوكار سالار احمد) بوو كەجەنابيان ناوبژيوانى نێودەوڵەتى و فوتساڵەو لەسەر ئاستى كيشوەرى ئاسيا ناوبژيوانى دەكات. لەم دوو ڕۆژەدا خوێندكارانى قۆناغى چوارەم لەگەڵ ياساكانى فوتساڵ و شێوازى داوەرى فێرى چۆنيەتى تاقيكردنەوەى جەستەيى و تيۆرى بوون. لەكۆتاييشدا بڕوانامەى پلە (٣)ى داوەرى فوتساڵ لەلايەن يەكێتى تۆپێى كوردستانەوە بەخشرا بە بەشداربووان."

لەبارەى سوودى خولەكەوە ئاماژە بەوە دەدات "فوتساڵ يەكێكە لەوانە سەرەكييەكان كە لەزۆربەى خوێندنگاكان كارى پێدەكرێت و هەروەها ئەمساڵ لەقۆناغى چوارەم دەخوێندرێت و دەبێت خوێندكارانى دەرچووى پەروەردەى وەرزشى شارەزاييەكى باشيان هەبێت لەم بوارەدا كە سوپاس بۆ خواى گەورە ئەم خولە ڕۆڵێكى زۆرباشى هەبوو بۆ خوێندكاران."

سوپاسى ئەوانە دەكات كە يارمەتيدەر بوون "زۆر سوپاس بۆ بەڕێز سەرۆكى زانكۆو سەرۆكى سكوڵى پەروەردەى وەرزشى و يەكێتى تۆپى پێى كوردستان كەهاوكارمان بوون لەكردنەوەى خولەكە، هاوكارى زانكۆو ئاسانكارى دارايى و ئيدارى زۆر كاريگەرە بۆ كردنەوەى ئەم جۆرە چالاكيانە."

لەبارەى پەيامى خولەكەوە دەڵێت "دواى تەواو بوونى خوولەكە خوێندكاران زۆر دڵخۆش بوون و هەروەها تێكڕاى خوێندكارانى داواى كردنەوەى خوولى هاوشێوە لەيارييەكانىتر دەكەن كە سكوڵى پەروەردەى وەرزش بەرنامەى بۆ دادەنێن." داواش دەكات "هيوادارين كەئەم خولانە ببێت بە بەرنامەيەكى ساڵانە كەهەموو ساڵێك بكرێتەوە لەناو چالاكييەكانى زانكۆ جێگير بكرێت."

لە كۆتايى خولەكەدا بە ئامادەبوونى بەڕێزان ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێڕى و سەرۆكى سكوڵى وەرزش و ژمارەيەك مامۆستا، بڕوانامە بەسەر بەشداربووانى خولەكەدا دابەشكرا.

ئا: ژوورى هەواڵ

وێنەكان : دڵشاد كاكەڕەش