زانكۆى كۆیه به‌شدارى كۆنفرانسێكى نێوده‌وڵه‌تى كرد
News #02, Issue 48, Dec 2018 | Núcey #02, Jhimarey 48, Mangí 12 Sallí 2018 | نوچەی 02، ژمارەى 48 مانگی 12 ساڵی 2018
ڕۆژانى 25 و 26 / 11 / 2018 بە دروشمى كه‌لتورو شوێنه‌وار هێماى شارستانیه‌تى نه‌ته‌وه‌ن، وە به‌به‌شدارى نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و نوێنه‌رى 22 وڵاتى دوونیا و رێكخراوى یونسكۆو چه‌ندین زانكۆ ، یه‌كه‌مین كۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تى كه‌لتورو شوێنه‌وار ، له‌شارى كه‌ربه‌لاى ناوه‌راستى عێراق به‌رێوه‌چوو .
زانكۆى كۆیه له ڕێگاى سه‌نته‌رى مه‌لاى گه‌وره بۆ توێژينەوە به‌شدارى ئه‌م كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تیه‌ى كرد .
به‌ڕێز دكتۆر هشیار زكى به‌رپرسى سه‌نته‌رى مه‌لاى گه‌وره بۆ توێژينەوە لەم بارەيەوە دەڵێت" وه‌ك نوێنه‌رى زانكۆى كۆیه به توێژینه‌وه‌یه‌ك به‌شدارى ئه‌م كۆنفڕانسه‌م كرد . له‌لایه‌ن لیژنه‌ى سه‌رپه‌رشتى كۆنفڕانسه‌كه‌وه زۆر ڕێزمان لێ‌گیراو گرنگى زۆریان پێداین . توێژینه‌وه‌كه‌م به‌ناو نیشانى ( منزلةالائمة ومراقد الطائفة الكاكائية فى ظل التقاطعات المذهبية فى العراق ) بوو هه‌روه‌ها وه‌ك بڕیارده‌رى دانیشتنى یه‌كه‌م به‌شدار بووم . هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه بروانامه‌ى به‌شدارى كردن و دڕعى كۆنفڕاسیان پێبه‌خشین ".
دكتۆر هشیار سه‌باره‌ت به ئامانجى كۆنفڕانسه‌كه وتى " ئامانجى كۆنفڕانسه‌كه خۆى له‌چه‌ند خاڵێك دا ده‌بینیه‌وه كه گرنگترینیان بریتى بوو له‌چۆنیه‌تى پاراستنى كلتور‌و شوێنه‌واره‌كانى عیراق، چۆنیه‌تى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌و شوێنه‌وارو بینا كه‌لتوریانه‌ى له‌سه‌ر ده‌ستى ڕێكخراوى داعش تێك دراون وه‌ك شارى نه‌مروود و مناره‌ى حدباو په‌یكه‌رى حامورابى ، هەروەها گه‌ڕان و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كه‌لوپه‌له شوێنه‌واریانه‌ى كه له ئه‌نجامى ڕه‌وشى نائارامى عیراق رووبه‌رشووى ده‌ست درێژى بوونه‌وه‌ته‌وه"