سەرۆكى زانكۆى كۆيە بەشدارى لە كۆنفرانسێكى نێودەوڵەتى دەكات
News #05, Issue 47, Nov 2018 | Núcey #05, Jhimarey 47, Mangí 11 Sallí 2018 | نوچەی 05، ژمارەى 47 مانگی 11 ساڵی 2018
بە نوێنەرايەتى زانكۆى كۆيە و بەهاوبەشى لەگەڵ زانكۆكانى دهۆك و هەولێرى پزيشكى، بەڕێز پ.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە بەشدارى لە كۆنفرانسێكى نێودەوڵەتى كرد لە وڵاتى ماليزيا.
كۆنفرانسەكە بە ناونيشانى (Higher Education Partnerships for societal Impact) لە ڕۆژانى ١٣-١٥/ ١١/ ٢٠١٨ لە شارى كوالالامپور بەڕێوەچوو لە لايەن كۆمەڵەى نێودەوڵەتى زانكۆكانى جيهان و بە ميواندارى زانكۆى مەلايە.
زانكۆى كۆيە بۆ يەكەمجارە بەشدارى لەم كۆنفرانسە نێودەوڵەتيەدا دەكات. ئەم كۆمەڵەيە لە ساڵى ١٩٥٠ەوە دامەزراوە و لەژێر چاودێرى ڕێكخراوى نێودەوڵەتى يۆنيسكۆيە.
لە لايەن كۆنفرانسەكەوە ٣٠٠ كەس بانگهێشت كرابوون لە ٧٠ ولاتى جيهانەوە. هاوكات ڕۆژانى كۆنفرانس ٦٥ بابەتى جياواز و پەيوەنديدار بەيەك لە لايەن توێژەران و ئامادەبووانەوە گفتوگۆيان لە بارەوە كرا.
بابەتەكانى لە كۆنفرانسدا پێشكەشكران ئەمانەبوون:
The role of higher Education , a global common good.
Inter Nationalization of societal Impact.
Community engagement.
Living Values for sustainable partnerships and societal impact.
Financing higher Education for the Global common good.
Digital transformation : higher education and society.
Privet sector engagement.
Regional Centers of Expertise an Education for sustainable development.
partnership between campus community.
Adapting to or Shaping a transforming world.
Social responsibility and engagement ; the way for ward.
Teaching and learning for societal impact.
Sustainable Development through multi stake holder collaboration.
Engagement and Social commitment , from Local to global initiatives.
وەفدى زانكۆكانى كوردستان بەگوێرەى كاتەكان و ماوە و گرنگى بابەتەكان بەشداربوون لە زۆرينەى گفتوگۆكان.
لەكۆتايى ڕۆژەكان و كۆتايى هاتنى بەرنامەى كۆنفرانسەكە، سەرۆكى زانكۆ لەگەڵ چەندين سەرۆكى زانكۆ و نوێنەرى زانكۆكانى بەشدار گفتوگۆ و ڕاگۆرينەوەى دەكرد.
لە ميانەى گفتوگۆكاندا سەرۆكى زانكۆى كۆيە باسى كلتور و گەشەسەندنە زانستى و ئەكاديميەكانى زانكۆكانى كوردستان و زانكۆى كۆيەى دەكرد و ڕوونكردنەوەى پێويستى دەخستەڕوو.
لە فيدباكى گفتوگۆكاندا نوێنەرى زانكۆكان هەستى خۆشحاڵى خۆيان دەردەبرى بۆ لە نزيكەوە سەردانيكردنى كوردستان و زانكۆى كۆيە، وێڕاى بوونى پلان بۆ كارى هاوبەش لە ئايندەدا.
سەرنجى بەشداربووان و گرنگى پێدانيان تايبەت بوو بە زمانى خوێندن و گرنگى و ڕەسەنايەتى توێژينەوەى زانستى، وێڕاى پەيوەست كردنى خوێندنى باڵا بە كۆمەڵگەى لۆكاڵى جيهانى .
لە كۆتايى كۆنفرانسەكەدا ڕاگەيەندرا كۆنفرانسى ئايندە لە ڕۆژانى ١٣-١٥/ ١١/ ٢٠١٩ لە وڵاتى مەكسيك دەبێـت.