زانکۆی کۆیە بەشداری کرد لە ۆرکشۆپی پێداچونەوە و پەرەپێدانی پرۆگرامی خوێندنی ئەندازیاری لە زانکۆکانی هەرێمی کورستان

News #05, Issue 45, Sep 2018 | Núcey #05, Jhimarey 45, Mangí 9 Sallí 2018 | نوچەی 05، ژمارەى 45 مانگی 9 ساڵی 2018

بەشەکانی فاکەڵتی ئەندازیاری لە زانکۆی کۆیە بەشداریان کرد لە ۆرکشۆپی پێداچونەوە و پەرەپێدانی پرۆگرامی خوێندنی ئەندازیاری زانکۆکانی هەرێمی کورستان کە لە رۆژانی١٧-١٨\٩\٢٠١٨ لە لایەن وەزارەتی خوێندنی بالا لە شاری هەولێر ئەنجامدرا.

سەرجەم سەرۆک بەشەکان و ژمارەیەک ماموستایانی بەشەکان لەگەل هەر یەک لە یاریدەدەری راگر و راگری فاکەڵتی ئەندازیاری کە هاوکات ئەندامی لیژنەی باڵای پێداچونەوە و پەرەپێدانی پرۆگرامی خوێندنی ئەندازیاریە لە زانکۆکانی هەرێمی کورستان و ئەندامی لیژنەی سەرپەرشتی ۆرکشۆپ بوو، ئامادە بوون.

لە مەراسیمی دەستپیکردنی وۆرک شۆپ بەرێز پ.ی.د.حیدر لەشکری یاریدەدەری سەرۆکی زانكۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنى باڵا ئامادە بوو لە جێگای بەرێز سەرۆکی زانکۆ کە بە شێوەیەکی فەرمی بانگهێشت کرابون بۆ وۆركشۆپ.