(18) تاوتوێکردنی نامەى دكتۆرا لە سكوڵى پەروەردەى وەرزش بەڕێوە چوو
ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ٢٢/ ٢/ ٢٠٢٠، تاوتوێکرنی نامەى دكتۆراى خوێندکار «ابراهيم محمد مصطفى شاهۆيى» خوێندکاری خوێندنی باڵای سكوڵى پەروەردەى وەرزشى زانكۆى كۆيە بە ناونیشانی «استخدام التعلم التعاوني في تعليم بعض مهارات كرة اليد وأثرها في نواتج التعلم» لە هۆڵی سكوڵى پەروەردەى وەرزش بەڕێوە چوو.
لێژنەی تاوتوێکردن پێک هاتبوون لە:
أ.د. حامد مصطفى حمد بلباس، سەرۆکی لێژنە
أ.د. ليث محمد داود البنا، ئەندام
أ.م.د. ئاراز محمد نوري، ئەندام
أ.م.د. ڕێباز مجيد أمين، ئەندام
أ.م.د. هانا جلال فتح الله، ئەندام
أ.د. سعيد صالح حمدأمين، ئەندام و سەرپەرشتیار
دوای تاوتوێکردن و بەرگریکردنی خوێندکار لە نامەکەی، بڕوانامەی دكتۆراى پێ بەخشرا.
ئامادەكردن: هەندرێن هەژار
وێنە: دڵشاد كاكەڕەش