دوو مامۆستاى زانكۆى كۆيە بەشداريان كرد لە كۆنفرانسێكى زانستى زانكۆى جاگيلۆنيا لە وڵاتى پۆڵەندا
News #06, Issue 22, Sep 2016 | Núcey #06, Jhimarey 22, Mangí 9 Sallí 2016 | نوچەی 6، ژمارەى 22 مانگی 9 ساڵی 2016
ده‌زگای لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی، زانکۆی جاگیلۆنیا، لە وڵاتى پۆڵه‌ندا لە ڕۆژانى ٢٤- ٢٦ى مانگى دەى ئەمساڵدا كۆنفرانسێكى زانستى ڕێكدەخست بە ئامانجى يەكخستنى كارى زانايانى بوارى كوردناسى، لەم چوارچێوەيەدا دوو مامۆستاى زانكۆى كۆيە لەم كۆنفرانسەدا بە توێژينەوە بەشداريان تێدا كرد.
زانكۆى كۆيە نوێنەرى لە كۆميتەى رێكخستنى كۆنفرانسەكەدا هەبوو، هەر بۆيە تەواوى مامۆستايانى زانكۆى كۆيە دەيانتوانى لە چوارچێوەى كارەكانى كۆنفرانسدا كارايانە بەشدارى بكەن.
هەريەك لە بەڕێزان پ.ى.د.حەيدەر لەشكرى ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا و د.جەمال فەتحولا مامۆستاى بەشى مێژوو لە زانكۆمان بەشداريان كرد لەو كۆنفرانسەدا.
بەڕێز پ.ى.د.حەيدەر لەشكرى وێڕاى ئەوەى ئەندامى ليژنەى بالآى كۆنفرانسەكە بوو، بە توێژينەوەيەك، لەرێگاى سكايپەوە، بە ناونيشانى "وێنەی ئێزدییەكان لە كولتوری مێژوونوسیی كوردیدا " بەشداريكرد.
دەربارەى كۆنفرانس
كۆنفرانسەكەى جاگيلۆنيا بە ناونيشانى " لە ڕابردووەوە بەرەو داهاتوو، يەكخستنى ئەزموون و بەهاكان، كوردستان لە نەريتى توێژينەوەى ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتدا " لە لايەن دەزگاى لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی سەر بە زانكۆكەوە ڕێكخراوە بە يادى ئۆگه‌ست کۆسیسزا ژابا (1801- 1894) سیاسه‌تمه‌دار و توێژه‌ری پۆڵه‌ندی – ڕوسی و مه‌لای کورد مه‌حمودی بایه‌زیدی (1797-1867)، که بۆ ژابا مامۆستا و هاوکار بووه، له کۆکردنه‌وه و وه‌رگێڕان و ڕه‌خنه گرتن له نوسراوه کوردییه‌کان.
ئامانجى كۆنفرانس
ئامانجی سه‌ره‌کی کۆنفرانسه‌که یه‌کخستنی كاری زانایانه له‌بواری كوردناسی، له هه‌ریه‌ك له کوردستان و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای ئه‌وروپادا. کۆنفرانسه‌که په‌یوه‌ندی هه‌یه به پرۆژه توێژینه‌وه‌ی "چۆن وا له ده‌نگێک بکرێت ببیسترێت؟ به‌رده‌وامی و گۆڕان له که‌لتوری کوردی و ڕاستیه‌کانی کۆمه‌ڵگا له ڕوانگه‌ی پۆست كۆڵۆنیالیدا". هه‌تا ئێستا ئه‌زمونی ئێمه ئه‌وه نیشان ده‌دات که میتۆد و كاركردن له‌بواری لێكۆڵینه‌وه‌ی کوردی، له ڕۆشنایی نه‌ریته ئه‌کادیمییه جیاوازه‌کان، لێکدانه‌وه‌ی جیاوازی به‌رهه‌مهێناوه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی کوردی چی پێویسته و چ شتێک گرنگه له په‌ره‌پێدان و قوڵبونه‌وه له مه‌ودای لێکۆڵینه‌وه‌کاندا. ئه‌مه‌ش پله‌ی جیاوازی بابه‌ته‌کان و میتۆده‌کانی خوێندنیان دروست ده‌کات، له لایه‌ن که‌سایه‌تیه ئه‌کادیمییه‌کان و له شوێنه جیاوازه‌کانی جیهاندا.
بەڕێز د.جەمال فەتحولا كە، بە بابەتێك لەبارەى مەسيحييەكانى كۆيە، بەشدارى لە كۆنفرانسەكەدا كرد لە شارى كراكۆفى پۆڵەندا دەلێت " له ماوه‌ی کۆنفرانسه‌که‌ماندا، جه‌خت كرايە سه‌ر کێشه‌ی نه‌ریته جیاوازه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای ئه‌وروپا له لێكۆڵینه‌وه‌ی کوردی‌دا و خستنه‌ڕووی خاڵه‌كانی لێکچون و جیاوازی نێوانیان. سێ فاكته‌ر دیاری كرا، كه رۆڵیان له پیشخستنی كوردناسیدا گه‌له‌ك گرنگه: بنه‌مای پته‌وی تیۆری هه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك، زمانی كوردی و په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ هه‌قیقه‌تی كورد و كوردستان. هه‌رچه‌نده هه‌ندێ جار هه‌ڵسه‌نگاندن و شیکردنهوهكان و ئه‌زمونه جیاوازه‌کان به شێوه‌یه‌کی جودا ده‌نرخێنرێن و گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێ.
ئەم مژارانەى خوارەوە لە چوارچێوەى كارى كۆنفرانسەكەدان
1- چه‌رخی ژابا و بایه‌زیدی: رۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌وروپای خۆرئاوایی و ڕوسیایی له لێکۆڵینه‌وه‌ی کورده‌کان.
2- ئایا ده‌کرێ "بێ ده‌وڵه‌تی" بایه‌خدار بێت؟ گه‌لی پۆڵه‌ندی و کوردی هه‌میشه بێ ده‌وڵه‌تیان به خراپترین ئه‌زموونی مێژوو ڕه‌چاوکردووه. هه‌رچه‌نده ئێمه ئاره‌زوو ده‌که‌ین له كۆنفرانسدا پرسیارێك بوروژێنین، تاوه‌کو ئه‌م پرسه له ڕوانگه‌ی جیهانگه‌راییدا لێی بکۆڵدرێته‌وه و ڕه‌چاوی به‌ره‌نگاریه‌کانی وده‌رفه‌ته‌کان بکه‌ین، تاوه‌کو "بێ ده‌وڵه‌تی" بخرێته ناو چوارچێوه‌یه‌کی تره‌وه و به‌جۆرێکی تر شیبکرێته‌وه.
3- کوردستان له‌نێوان ململانێ و ویست بۆ سه‌قامگیری –ده‌رفه‌ت و ململانێ سیاسییه هاوچه‌رخه‌کان.
4- له خه‌یاڵه‌وه بۆ چالاکی: ڕۆڵی کلتوری کوردی و به‌دامه‌زراوه‌ییکردنی.
5- باوه‌ڕ، بیر و گومان: ئایین و که‌مینه‌کانی کوردستان و ڕۆڵی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
6- مۆدێرنه ونه‌ریت: بیر و ئایدۆلۆژیای سه‌رده‌می له کوردستاندا.
7- "ژن، ژیان، ئازادی؛ ژنانی کورد له‌نێوان دروشم و به‌هاکاندا.
8- خه‌یاڵکراو، ڕاستی و گێڕدراوه: ئه‌ده‌ب و هونه‌ری کوردی له داڕشتنی مانای به‌هاکان و شکۆ.
9- په‌نابه‌ر، کۆچبه‌ر، گه‌شتیار: شێوه جیاوازه‌کانی کۆچکردن و تۆڕی په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی کورده‌کان.
10- چ جۆره كوردناسییهكمان پێویسته؟ بیركردنه‌وه و پێشنیاز له بواری كوردناسی، له‌وانه هه‌ڵسه‌نگاندنێکی وردبینانه‌ی كاریگه‌ری ئیمپڕیالیست، له کۆن و ئێستا، به‌سه‌ر لێکۆڵینه‌وه کوردیه‌کاندا.
بۆ زانيارى پتر لە بارەى كۆنفرانسەوە كليك لێرە بكە
ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ