شاندێكى زانکۆی کوردستانی سنە سەردانى زانکۆی کۆیەيان كرد

News #14, Issue 50 , Jan 2019 | Núcey #14, Jhimarey 50, Mangí 01 Sallí 2019 | نوچەی 14، ژمارەى 50 - مانگی 02 ساڵی 2019

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٠١٩/٢/١٠ شاندی زانکۆی کوردستان لە شاری سنە سەردانى زانكۆى كۆيەيان كرد کە پێکهاتبوون لە بەڕێز دکتۆر فەردین ئەخلاقیان سەرۆکی زانکۆ و جێگرانی سەرۆک بەڕێزان دکتۆر رحمت صادقی بۆ کاروباری توێژینەوە و دکتۆر عثمان عزیزی بۆ کاروباری خۆێندکاران و د.عادل سیوسێ مردە بۆ کاروباری زانستی و دکتۆر عبداللە حسن زادە بەڕێوەبەری پەیوەندیە نێو دەوڵەتیەکان و دکتۆر ڕەحمان حلاج بەڕێوەبەری تاقیگەی نێوەندی زانکۆ و بەڕێز سەمیعی فەر ڕاوێژکاری سەرۆکی زانکۆ گەیشتن بە کەمپی سەرەکی زانکۆمان لە شاری کۆیە و لەلایەن هەریەک لە بەڕێزان د.ڕۆستەم سلام جێگری سەرۆکی زانکۆ و دکتۆر هاوکار باپیر بەڕێوەبەری پەیوەندیەکانەوە پێشوازیان لێکرا.

بۆ ڕۆژی دواتر دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/٢/١١ کاژێر 9:00 بەیانی لە سەرۆکایەتی زانکۆمان لە لایەن بەڕێز پڕۆفیسۆر د.ولی محمود سەرۆکی زانکۆ و دکتۆر حیدر لشکری جێگری سەرۆکى زانكۆ بۆ کاروباری زانستی پێشوازی کران و بەشداری ۆرک شۆپی Women in Science Day یان کرد کەلەلایەن فاکەڵتی زانست و تەندروستیەوە ڕێکخرابوو.

کۆبوونەوەی نێوان هەردوو زانکۆ کاژێر 10:30 ی هەمان ڕۆژ لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی زانکۆ بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەن بەڕێوەچوو و تیایدا چەندین بڕیاری گرنگ دران، لەوانە ئەنجامدانی کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی تخصصی هاوبەش لە زانستی فیزیا و کارئاسانی بۆ وەرگرتنی سکۆلارشیپ لە زانکۆی کوردستان و دابەزاندنی نرخی خۆێندنی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆی ناوبراو وە کارکردن لەسەر ئیمزاکردنی یاداشتنامەیەک لە بواری خۆێندنی پۆست دکتۆرا لە ئایندەدا لە نێوان هەردوو زانکۆ.

ئا: ژوورى هەواڵ