پێنج مامۆستاى زانكۆى كۆيە بەشداريان كرد لە وۆركشۆپى فێرکردنی زمانی فارسی له زانکۆی فیرده‌وسی مه‌شهه‌د
News #08, Issue 25, Jan 2017 | Núcey #09, Jhimarey 25, Mangí 1 Sallí 2017 | نوچەی 9، ژمارەى 25 مانگی 1 ساڵی 2017
هەريەك لە بەڕێزان پ.ى.د.عوسمان دەشتى، د.هاوژين سڵێوە، د.عمر محمود كريم، د.رێزان صاڵح، م.ڕۆژگار محمد صابڕ مامۆستايانى بەشى زمانى كوردى فەكەڵتى پەروەردەى زانكۆمان بەشداريان كرد لە وۆركشۆپى فێركردنى زمانى فارسى لە زانكۆى فيردەوسى مەشهەد.
بەڕێز پ.ى.د.عوسمان دەشتى يەكێك لە ئەندامانى شاندەكە سەبارەت بە سەردانەكەيان دەڵێت " ئێمه ده‌سته‌یه‌ک له مامۆستایانی به‌شی زمانی کوردی له ماوه‌ی نێوان(٢٠١٦/١٢/٢٣– ٢٠١٧/١/٦) له زانکۆی فیرده‌وسی مه‌شهه‌د به‌شداریمان له ده‌وره‌یه‌ک کرد، به‌مه‌به‌ستی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی له فێرکردنی زمانی فارسی، لەبارەى به‌رنامه و پڕۆگرامی ده‌وره‌که: ده‌وره‌که‌مان بۆ ماوه‌ی(50)کاتژمێر به‌پێی پڕۆگرام و به‌رنامه‌یه‌کی چڕوپری دیاریکراو به‌رده‌وام بوو.
له ڕووی زانستی و هه‌م له باری ئاشنابوون به کلتووری زانکۆیی سودێکی باشمان بینیوه و شاره‌زایی چاکمان به‌ده‌ستهێناوه له یه‌کێک له زانکۆ به‌ناوبانگه‌کانی ئێران. ده‌رس و پڕۆگرامه‌که به‌شێوه‌یه‌کی پوخته و چڕ‌و ڕێکخراو له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک مامۆستا‌و توێژه‌ری به‌تواناو پسپۆڕ و ناوداری زانکۆکه ده‌وترانه‌وه.ئێمه‌ش به‌شداری چالاکمان هه‌بووه،ئه‌مه جگه له چه‌ند گه‌شتێکی به‌سوود بۆ کتێبخانه‌کانی زانکۆ و شاره‌که له‌گه‌ڵ سه‌ردانیکردنی چه‌ند شار‌و شوێنێکی مێژوویی،له‌وانه(ئارامگای (عه‌تتار) و (عومه‌ری خه‌یام) له‌شاری(نیشاپور) و ئارامگای(فیرده‌وسی) له‌شاری(تووس)."
هەروەها دەلێت " به‌وپێیه‌ی زانکۆی ئێمه له‌گه‌ڵ زانکۆی فیرده‌وسی ڕێککه‌وتنی هاوکاری هه‌یه،ڕۆژێکیان کۆبوونه‌وه‌کی تایبه‌تمان له‌گه‌ڵ(د.إحسان قه‌بول)به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تیی فێرکردنی زمانی فارسی ڕێکخست،تیایدا چه‌ند خاڵێکمان تاووتوێکرد لەوانە : هاوكارى سەنتەرى ناوبراو بۆ زانكۆى كۆيە لە كردنەوەى سەنتەرێكى تايبەت بە فێركردنى زمانى فارسى، هەروەها كۆنفرانس و بڵاوكراوەى هاوبەش لە نێوان هەردوو زانكۆدا"
بڕوانامەيان پێ بەخشراوە
بەڕێز دەشتى بەشدارى تاقيكردنەوەى توانستى زمانى فارسى كردووە " له‌کاتی به‌ڕێوه‌چوونی ده‌وره‌که‌ی ئێمه له سه‌نته‌ری ناوبراو(تاقیکردنه‌وه‌ی ئاستی پێشکه‌وتووی زمانی فارسی)بۆ غه‌یری فارسی ) زمانان،که بۆماوه‌ی(6)تا(9)مانگ له‌وێ خوێندبوویان به‌ڕێوه‌ده‌چوو، که له ئاستی (تۆفڵ)ی زمانی ئينگليزى دايە، به‌نده به‌ده‌رفه‌تمان زانی به‌شداری تاقیکردنه‌وه‌که‌مان کرد و تیایدا به‌ئاستی(نایاب)ده‌رچووین و بڕوانامه‌ی ئاستی پێشکه‌وتووی زمانی فارسییان پێداین "
له‌کاتی ته‌واوبوونی ده‌وره‌که ههمووئەندامان بڕوانامه‌ی(به‌شداری له وۆرکشۆپ)ی سه‌نته‌ره‌که بۆ فێربووونی زمانی فارسیان پێبهخشراوە.
لە كۆتاييدا بەڕێز عوسمان دەشتى دەڵێت " ئێمه وه‌کو ده‌مڕاستی شانده‌که(20 مامۆستای زانکۆکانی هه‌رێم و 2 نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا)ڕۆڵمان بینیوه، ته‌نانه‌ت له ڕێووڕه‌سمی خیتامی و به‌خشینی بڕوانامه‌کان به‌ئاماده‌بوونی(3 یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی زانکۆی فیرده‌وسی و سه‌رۆکی سه‌نته‌ری فێرکردنه‌که و نوێنه‌ری فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی) وتارێکی چه‌ند لاپه‌ڕه‌ییمان پێشکه‌شکرد، که مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی و ده‌ستخۆشی لێکردنی هه‌موو هاوڕێکانمان بوو."
زانكۆى فيردەوسى مەشهەد سەردانى زانكۆى كۆيەيان كردبوو
ڕۆژى چوارشەممە ٣١ى ئابى ٢٠١٦ وەفدێكى زانكۆى فيردەوسى مەشهەد سەردانى زانكۆى كۆيەى كرد، لەو سەردانەدا چەند ديدار و كۆبوونەوە ئەنجامدران بە مەبەستى بونيادنان و بەرەوپێشەوەبردنى پەيوەنديەكانى نێوان هەردوو زانكۆ، كليك لێرە بكە. لە دوايين سەردانيشدا بۆ وڵاتى ئێران، وەفدێكى زانكۆى كۆيە بەسەرپەرشتى بەڕێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ رۆژى ٢٠١٦/١٠/٢٩ سەردانى زانكۆى ناوبراويان كرد و ياداشتنامەى لێكگەيشتن لە نێوان هەردوو زانكۆ واژۆكرا، بۆ زانيارى زياتر كليك لێرە بكە.
ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ