چوارەمين فيستڤاڵى فيستڤاڵى ساڵانەى بەشى ميديكەڵ مايكرۆ بايۆلۆجى بەڕێوەچوو
News #09 , Issue 52 , Apr 2019 | Núcey #09 , Jhimarey 52, Mangí 04 Sallí 2019 | نوچەی 09، ژمارەى 52 - مانگی 04 ساڵی 2019
ڕۆژى ٢٠١٩/٤/٢٣ لەژێر ناونيشانى (Save the nature) سروشت بپارێزە ، بەشى ميديكەل مايكرۆبايۆلۆجى چوارەمين فيستڤالى ساڵانەى خۆى سازكرد .
فيستڤاڵى ئەمساڵى بەشەكە تێكەڵ كرابوو بە بابەتەكانى پاراستنى ژينگە يەكێك بوو لە گەورەترين فيستڤاڵەكانى تاقيگەى پزيشكى و چالاكييەكانى لە دوو بەش پێكهاتبوون كە بريتى بوون لە چالاكييەكانى ژوورەوە و چالاكييەكانى دەرەوە.
چالاكييەكانى ژوورەوە كاتژمێر ١٠:٠٠ ى بەيانى لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆ دەستيان پێكرد و سەرەتاش پ.د. وەلى محمود حمد سەرۆكى زانكۆى كۆيە وتەيەكى پێشكەشكرد كە تێيدا وێڕاى دەستخۆشى و پيرۆزبايى بەڕێوەچوون و سەركەوتنى فيستڤالەكە ، باسى لە گرنگى بەشى ميديكەل مايكرۆبايۆلۆجى كرد و ئەم جۆرە فيستڤالانەشى زۆر بە پێويست زانى لەپێناو باشتر ناساندنى بەشەكەو كارەكانى وئاشنابوونى ميوانان و خەڵكى شارى كۆيە بە پسپۆڕى و تايبەتمەندييەكانى و پێويستى كۆمەڵگا بەم بەشە.
ئينجا دوو سيمينار لەلايەن خوێندكارانى بەشى ميديكەل مايكرۆبايۆلۆجى پێشكەشكران بەناونيشانى: ((bioremediation و (Plastic- eating Bacteria).
چالاكييەكانى دەرەوە كە لە پاركى سەرەكى زانكۆ بەڕێوەچوون چەندين بڕگەيان لە خۆ گرتبوو لەوانيش : نمايشى پۆستەر كە (٢٠) پۆستەرى لەخۆ گرتبوو دەربارەى پاراستنى ژينگە.
بەشى پشكنينە تاقيگەييەكان (١٢) جۆرى تێستى جۆراوجۆر و پێويستيان دەكرد، بەشى فرياگوزارى سەرەتايى نمايشى فێركردنى فرياكەوتنى سەرەتايى نەخۆش يان پيشاندا و پرۆسەى وەرگرتنى خوێن بە يارمەتى ئەمبولانس و پيشاندان و پوختەكردنى (DNA) و بەشى (Body mass index) زانيارييان دەدا بە ميوانان سەبارەت گونجاندنى كێش و باڵا و پرۆگرامى تايبەت بە دابەزاندى كێشيان پێدەدان و لە بەشێكى تريشدا بە ناوى يارييە زانستييەكان چەند يارييەكى جۆراوجۆرى پێشكەش دەكرد بۆ ئەوەى بەپێى زيرەكى و لێهاتوويى و توانا بەشداربوو ديارى و خەڵات بەدەست بهێنێ.
هەر لە چوارچێوەى چالاكييەكانى فيستڤالى بەشەكەدا، پيشانگايەكى كتێب كرابۆوەو كۆمەڵێك كارى دەستى وەك جوانكارى و كارى پزيشكى شان بەشانى بەشى فرۆشتن بوونيان هەبوو و لەلايەكى ترەوە وێنە ى غۆتۆگرافى بۆ ئارەزوومەندان دەگيرا و لەماوەى (٥) خولەكدا وێنەكەلەگەڵ فرەيمى ئينستاگرام دەدراوە بە خاوەنەكەى لەگەڵ چەندين بڕگەى كار و چالاكى ترى تايبەت بە فيستڤالى بەشى ميديكەل مايكرۆبايۆلۆجى.
بە شێوەيەكى گشتى ئامانج لە ئەنجامدانى ئەم فيستڤالە زياتر خزمەتكردنى سێكتەرى تەندروستى و هۆشيار كردنەوەى خوێندكاران و هاوڵاتيان ژيان و ژينگە و ناساندنى بەشەكەو دەرخستنى تواناو لێهاتوويى خوێندكاران بوو.
ئا: سامان نەسرەدين